بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەدیب و چیرۆکنووس و کەسایەتی ناسراوی
کورد عەلی ئەشرەف دەروێشیان کۆچی دوایی کرد. مامۆستا دەروێشیان ئەگەرچی وەک زۆرێک لە
نووسەران و ئەدیبانی کوردی بێبەش لە خوێندندی کوردی و لەژێر ستەمی نەتەوایەتیدا نەیتوانیووە
بەرهەمە ناوازەکانی بە زمانی زگماگی خۆی بڵاو بکاتەوە بەڵام بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشانی
فەرهنگی و سیاسی لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا بوو و بڕوای تەواوی بە مافە ئینسانییەکانی
نەتەوەکەی و هەموو مرۆڤێکی زوڵم لێکراوی ئەم جیهانە نابەرابەرە بوو. کۆچی لەپڕی مامۆستا
دەروێشیان دڵی هەموو نووسەر و ئەدیب و تێکۆشەرێکی خەمبار کرد و جارێکی دیکە رووناکبیرانی
کوردی بەرەورووی خەمی گەورەی لەدەستدان و ماڵئاوایی کردن لە هۆنەرێکی دیکەی "زمانغەریب"ی
کردەوە.
کانوونی نووسەرانی کوردستان بەم بۆنە ناخۆشەوە سەرەخۆشی لە
بنەماڵەی بەڕێزی دەروێشیان و دۆست و هاوڕێیانی و هەموو نووسەران و ئەدیبانی کورد و
کوردستان دەکا و هیوادارە بزووتنەوەی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی کوردستان شێلگیرتر لە هەمیشە
بەرەو ئاواتە یەکسانیخوازانەکەی مامۆستا دەروێشیان هەنگاو بنێ.
27/10/2017
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر