پێڕه‌وی نێوخۆی
کانوونی نووسه‌رانی کوردستان- (رۆژهەڵات)
ئۆسلۆ 2004 ی زایینی
به‌ندی یه‌که‌م
خاڵی 1- ناو : كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات)
خاڵی 2- پێناسه:
كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات) ڕێكخراوێكی فه رهه نگی ئه ده بی، هونه
ری، رووناكبیری سه‌ربه‌خۆیه كه له پێناوی خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
كوردی و بۆ به هێزكردنی جوڵانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی، رووناكبیری له ڕۆژهه ڵاتی كوردستاندا تێده‌كۆشێ.
به‌ندی دووه‌م
ئامانجه گشتی‌یه‌كان
كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات) به‌ره‌و ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه ڕێده‌كا :
خاڵی1 هه‌وڵدان
بۆ ناساندنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی به شێوه‌یه‌كی زانستی یانه .
خاڵی 2- هه‌وڵدان بۆ هه‌رچی قووڵتركردنه‌وه‌ی بزاڤی فه‌رهه‌نگی، ئه ده بی ، هونه‌ری
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پێكهێنانی پردێك له نێوان نووسه‌ران و روناكبیرانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان .
خاڵی 3 – هه‌وڵدان بۆ خولقاندنی فه‌زایه‌كی ره‌خنه‌گرانه و زانستی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مكه تیئوریك و فكری‌یه‌كانی ناو بزاڤی رووناكبیری كوردستان .
خاڵی 4 – پشتگیری له ئازادی قه ڵه م و هزر و ئه ندێشه و به‌ها مرۆیی‌یه‌كانی مرۆڤ .
خاڵی 5 – هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی پێوه‌ندی‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی له نێوان رووناكبیران و
نووسه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ ناوه‌نده رووناكبیری و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی نۆ‌رویژ و ئوروپا و رێكخستنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا .
خاڵی 6 – هه ڵوێست‌گرتن به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و رووداوه فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رووناكبیری‌یانه‌ی كه پێوه‌ندی‌یان به كۆمه‌ڵگای ئینسانی‌یه‌وه هه‌یه یان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سنووری هزر و ئه‌ندێشه ده‌گرنه‌وه .
خاڵی 7 – هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی كۆنگره، سیمینار و كۆڕ و چالاكی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، به‌هه‌ر دوو زمانی
كوردی و نۆرویژی .
خاڵی 8 – پشتگیری له نووسه‌ران و رووناكبیرانی كورد و هه‌وڵدان بۆ وه‌رگێران و چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان .
خاڵی 9 – هه‌وڵدان بۆ وه‌رگێران و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌رانی نۆرویژی و بیانی به كوردی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه .
به‌ندی سێیه م
پێكهاته‌ی كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات)
خاڵی1 –كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات) له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێكدێ :
ئا- لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر بێ- لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێ- كۆنفرانسی گشتی
به‌ندی چواره‌م
پێناسه و ئه‌ركی لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر
خاڵی1 – لێژنه‌ی دامه‌زررێنه‌ر پێك دێت له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستاون به دروستكردنی كانوون و له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌رنامه و پێره‌وی نێوخۆی كانوون دا، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ، به‌شداربوون و پرۆژه‌ی كار و به‌رنامه‌ی نێوخۆیان ئیمزا كردوه .
خاڵی2 – ئه‌ركه‌كانی لێژنه‌ی دامه‌زرێنه ر
_ چاودێریكردنی كار‌و باری كانوون به پێی ئامانجه دیاری
كراوه‌كان .
_ دانانی یه‌كه‌مین لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كانوون هه‌تا یه‌كه‌مین كۆنفرانسی گشتی
_ ئاماده‌كاری و ڕێكخستنی كۆنفرانسی گشتی .
تێبینی 1- لێژنه ی دامه‌زرێنه‌ر پاش یه‌كه‌مین كۆنفرانسی گشتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانی
ئه‌و لێژنه‌یه وه‌ك ئه‌ندامانی كانوون مافی به‌شداری و خۆ پاڵاوتنیان هه‌یه بۆ هه‌موو پۆستیكی كانوون .
تێبینی 2 – پاش ئه‌و لێژنه‌یه ئۆرگانی چاو‌دێر له لایه‌ن كۆنفرانسی گشتی‌یه‌و‌ه هه‌ڵده‌بژێرێ كه پێناسه و ئه‌ركه‌كانی له به‌ندی شه‌شه‌م‌دا هاتوه .
به‌ندی پێنجه م
پێناسه و ئه‌ركی لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌ر
خاڵی1 – لێژنه ی به رێوه به ر ی بریتی
یه له 11 كه س له ئه ندامانی كانوون ، كه له كۆنفرانسه‌كانی
كانوون له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ، به پێی زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و باری كانوون بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ .
خاڵی 2- ئه‌ركه‌كانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری :
_ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نێوخۆیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و باری كانوون .
_ به‌ره‌وپێش بردن و ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی كانوون به باشترین شێوه‌ی پێویست .
_ دانه‌وه‌ی راپۆرتی كاری به كۆنفرانسی گشتی .
_ جێبه‌جێ كردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانس و پاراستنی ستراتیژی كانوون .
_ دیاریكردنی به‌رپرسی كانوون به پێی زۆرینه‌ی ده‌نگ.
_ دیاریكردنی وته‌بێژێكی ڕه‌سمی .
_ ده‌ستنیشان كردنی هاوكار بۆ به‌شه‌كانی سه‌ر به‌و لێژنه‌یه .
خاڵی 3 _ به‌شه‌كانی سه‌ر‌به لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری :
ئیداری ، ماڵی ، ڕاگه‌یاندن، توێژینه وه، پێوه ندی‌یه‌كان.
خاڵی 4 _ به‌شی ئیداری بریتی‌یه له 1 تا 3 كه‌س له ئه‌ندامانی كانوون كه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی له ئه‌ستۆیه :
_ دانانی سیسته‌مێكی ئیداری ڕێك و پێك .
_ ڕێكخستنی ئارشیوی كانوون .
_ دروستكردنی مۆر و ئارمی كانوون .
_ دروستكردنی كارتی پێناس بۆ ئه‌ندامان .
_ نووسینی هه‌موو نامه‌یه‌كی كانوون و به‌ڕێكردن و گه‌یاندنیان .
_دانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كاری به لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری .
خاڵی 5 : به‌شی ماڵی بریتی‌یه له 2 كه س . به‌ر پرسی كانوون و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و ئه‌ركه‌كانی ئه‌مانه‌یه :
_ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی ساڵانه‌ی ماڵی بۆ كانوون .
_ كردنه‌وه‌ی حسێبی بانكی .
_ كونترۆڵی داهات و خه‌رجی كانوون .
_ دانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كاری به لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ر 6 مانگ جارێك .
خاڵی 6 – سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كانوون بریتی‌یه له :
_ ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامان .
_ داهاتی فرۆشتنی به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان و چالاكی ماڵی كانوون .
_ یارمه‌تی له‌لایه‌ن ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی‌یه فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانه وه .
خاڵی7 _ به‌شی ڕاگه‌یاندن بریتی‌یه له 3 تا 5 كه‌س و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه :
_ دانان و به‌ڕێوه‌بردنی سایتێكی ئینته‌رنێتی .
_ هه‌وڵدان بۆ چاپی گۆڤارێكی وه‌رزی‌یان ساڵانه .
_ هه‌وڵدان بۆ چاپی به‌رهه‌می نووسه‌ران .
_ به‌ڕێوه‌بردنی رێ و ره‌سمه‌كانی كانوون .
_ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و ئاگاداری‌یه‌كانی كانوون .
_ دانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كاری به لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری .
خاڵی 8 - به‌شی تۆێژینه‌وه بریتی‌یه له 3 تا 5 ئه‌ندام كه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له سه‌رشانه:
_ دانانی پلانێكی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رفه‌رهه‌نگ، ئه ده ب، هونه‌ر،زمان
،كو‌لتور و دیكه‌ی بنه‌مافكری و مێژوویی‌یه‌كان .
_ دابینكردنی هاوكار له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
_ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی لێكۆڵینه‌وه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به پێی
ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی ده‌كرێن .
_ دانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه به لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری .
خاڵی 9 – به‌شی پێوه‌ندی‌یه‌كان بریتی‌یه له 3 تا 5 ئه‌ندام و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه :
_ دروستكردنی پێوه‌ندی له نێوان ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
_ دروستكردنی پێوه‌ندی له نێوان كانوون و رێكخراو و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی كوردی و بیانی .
_ دانانی نوێنه‌رایه‌تی كانوون له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
_ دانانی نوێنه‌رایه‌تی له وڵاتانی دیكه‌دا .
_ ئه‌ندام گیری به پێی راو بۆچوونی نوێنه‌رانی به‌ش له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌سه‌ندكردنی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری .
_ هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی به‌رهه‌می نووسه‌ران كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داوای ئه‌ندامه‌تی یان له حاڵه‌تی تایبه‌تدا دێته گۆڕ .
تێبینی 1- ئه‌و به‌شه له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده بی و هونه‌ری‌دا ( شیعر ، چیرۆك ، شانۆ ، فیلم. رەخنه ) ده‌سته‌گه‌لێكی زانستی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێ .
تێبینی 2 – ڕاوبۆچونی ده‌سته زانستی‌یه‌كان له‌و بواره‌دا كه كاری تێدا ده‌كەن، بۆچوونی لێژنه‌ی به ڕێوه به ری و له ئاكامدا بۆ چوونی كانوونه .
به ندی شه شه م
پێناسه و ئه‌ركی كۆنفرانسی گشتی
خاڵی 1 – كۆنفرانسی گشتی باڵاترین ئۆرگانی كانوونه كه هه‌ر 2 ساڵ جارێك و به به‌شداری هه‌موو ئه‌ندامانی كانوون ، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ، به‌ڕێوه ده‌چێ و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیه .
_ تاوتۆێ كردنی راپۆرتی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كۆنفرانسی گشتی .
_ هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه .
_ هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانی چاو‌دێر له پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر له یه‌كه‌مین
كۆنفرانسی گشتی دا .
_ گۆڕینی پێره‌وپرۆگرامی نێوخۆ به پێی پێویست .
خاڵی 2 - په‌سه‌ندكردنی هه‌ر بڕیارێك به زۆرینه‌ی نیو + 1ی ده‌نگه‌كان ده‌بێت .
خاڵی 3 – ئۆرگانی چاو‌دێر له نێوان دوو كۆنفرانس‌دا ئه‌ركی چاودێری كار‌و باری كانوون و لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له ئه‌ستۆیه .
خاڵی 4 – كۆنفرانسی گشتی نا ئاسایی له كاتی پێویستدا و له‌سه‌ر داواكاری 3/2 ی ده نگی ئه‌ندامان و له رێگای ئۆرگانی چاودێره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ .
خاڵی 5 – رێژه‌ی ئه‌ندامانی ئۆرگانی چاو‌دێر به پێی هه‌ل و مه‌رج له لایه‌ن كۆنفرانسه‌وه
ده‌ستنیشان ده‌كرێ .
خاڵی 6 – پلانرێژی بۆ یه‌كه‌مین كۆنفرانسی گشتی له ئه‌ستۆی لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر و له پاش ئه‌وه له ئه‌ستۆی ئۆرگانی چاودێری هه‌ڵبژارده‌ی كۆنفرانسه‌كان و لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌یه .
به‌ندی حه‌وته‌م
ئه‌ندام گیری
خاڵی 1– ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات) كه‌سێكه كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ .
_ كتێبێكی چاپكراو یان ئاماده‌ی چاپی هه‌بێ، له یه‌كێك له بواره فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی هونه‌ری،كۆمه ڵایه تی، و رامیاری و ....... دا به كوردی یان وه‌ریگێرابێته‌وه سه‌ر زمانی كوردی .
_ لانی كه‌م ده وتاری له بواری خۆید ا بڵاوكردبێته‌وه له بڵاوكراوه كوردی‌یه‌كاندا .
_ حه‌قی ئه‌ندامه‌تی بدا مه‌گه‌ر له هه‌ندێ حاڵه‌ت‌دا كه لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دیاری بكا .
_ له پێناو گه‌شه‌كردنی كانوون‌دا و به پێی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێی ده‌سپێردرێ ، چالاك بێ و ئامانج و ستراتیژی كانوون بپارێزێ .
تێبینی 1 – ئەندامان ده‌بێ داواكاری بوون به ئه‌ندام له كانوون‌دا پێشكه‌ش به به‌شی پێوه‌ندی‌یه‌كان یان نوێنه‌رانی ئه‌و به‌شه له شوێنی كار و چالاكی خۆیاندا بكه ن، له‌گه‌ڵ فۆرمی ئه‌ندامه‌تی، به‌رهه‌مه‌كانیان و دوو
وێنه‌ی خۆیان .
تێبینی 2 – كانوون له كاتی پێویستدا حه‌قی ئه‌ندامه‌تی ئیفتخاری ده‌داته ئه‌و نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌ند و رووناكبیره كورد و بیانی‌یانه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له پێناوی ئازادی هزر و مافه ئینسانی‌یه‌كانی مرۆڤ‌دا تێده‌كۆشن .
به‌ندی هه‌شته‌م
هه ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كانوون
خاڵی1 – كانوونی نووسه‌رانی كوردستان- (رۆژهەڵات) ، به پێی 3/2 ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كانوون و له كۆنفرانسی گشتی ئاسایی یان نائاسایی‌دا ده‌توانێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه .
خاڵی 2 – كۆنفرانس به‌رپرسایه‌تی دابه‌شكردنی ئیمكاناتی كانوون یان پاكانه حسێبی ماڵی ده‌خاته سه‌رشانی لێژنه‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراو .
به‌ندی نۆیه‌م
خاڵی 1 – ئه‌و ئه‌ساسنامه‌یه به گشتی له نۆ به‌ند و سی و دو خاڵ و شه ش تێبینی دا نووسراوه و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، به تێكڕای ده‌نگ له رێكه وتی 01 ، 06. 2004 په سه
ند كراوه.
****
****
پێڕه‌وی نێوخۆی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر