یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگای
کوردستان بۆ وانەی "وشەناسی" لە ئاستی کارناسیدا بە قەڵەمی سەعید
کەرەمی و لە ژێر چاودێریی توێژینگەی کوردستانناسیی زانستگای کوردستان لە سنە چاپ
و بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیاریی پەیجی فەرمی و کەناڵی تەلەگرامی بەشی
کوردیی زانکۆی کوردستان، ئەو کتێبە یەکەم کتێبی فێرکاریی بەشی زمان و ئەدەبی
کوردیی زانکۆی کوردیی سنەیە کە بۆ وانەی مۆرفۆلۆژیی زمانی کوردی (وشەناسیی زمانی
کوردی) لە ئاستی کارناسیی باڵا و لەژێر چاودێریی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی
سنەدا چاپ کراوە و بڕیارە ئەو کتێبە ساڵی داهاتوو وەک سەرچاوەی سەرەکیی وانەی
"وشەناسی"، یان مۆرفۆلۆژیی قۆناغی یەکەم بۆ ئاستی کارناسیی باڵا لەلایەن
بەشی کوردیی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە کەڵکی لێ وەربگیرێت.