شه‌ریف فه‌لاح
به‌رایى:
سه‌رنجدان به ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌لایه‌ن ئێمه كوردانه‌وه دواتر و دێرتر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ستی پێكردووه، ئه‌گه‌ر له رۆژئاوا «جیمز جان وی» – رۆحانی مه‌سیحی- یه‌كه‌مین كتێبی له ساڵی ۱۶۷۱ زایینی بۆ منداڵان نووسی و له ئه‌مریكا یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی منداڵانی ته‌مه‌نی ۹ به‌ره‌و ۱۶ ساڵ له ساڵی ۱۸۰۳ زایینی داده‌مه‌زرێت و له ئێرانیشدا له ساڵی ۱۳۴۱ هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی كتێبی منداڵ داده‌مه‌زرێت. ته‌واوی ئه‌مانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌مێژه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان و سازدانی كۆمه‌ڵگایێكی ئایدیال ئه‌م ره‌وته‌یان ده‌ست پێكردووه و بۆ پێشڤه‌بردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه به هۆی جۆراوجۆرى سیاسى، كۆمه‌لایه‌تى ئێمه هێشتاكه له سه‌ره‌تای رێگه داین، هه‌رچه‌نده ره‌نگه بتوانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئێمه‌ش له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا سه‌رنجمان داوه‌ته ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و ده‌ستمان پێكردووه و جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه چووینه‌ته ریزی ئه‌م بزووتنه‌وه جیهانیه‌وه هه‌رچه‌نده ره‌وته‌كه پچڕ پچڕ و له‌رزۆكى و لاوازیى زۆرى پێوه دیاره كه هۆیه‌كانى له چوارچێوه‌ى ئه‌م وتاره‌دا ناگونجن.