لەمەو دوا نووسین و بابەتەکان لە ماڵپەڕی رەسمی کانوونی نووسەرانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە
۱۳۹۷/۴/۱۷
۱۳۹۷/۴/۱۳
شاعیر و نووسەرێکی گەنجی بۆکانی دەستگیر کرا
هێزەئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوێنێ بەیانی لە بۆکان، شاعیر و نووسەرێکی گەنجی ئەو شارەیان دەستگیر کرد.
بەپێێ هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان سەرلەبەیانیی دوێنێ سێشەممە 2018/7/3 هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی "ئەنوەر عەرەب" شاعیر و نووسەری گەنج و دەستبەسەریان کردووە.
هەتا ئێستا لەبارەی هۆکاری گیران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو شاعیرە زانیاریی ورد لەبەردەستدا نییە.
اشتراک در:
پستها (Atom)