کتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی" له شاری سنه بۆ خوێندنی ئاستی زانکۆی کوردستان بڵاو کرایه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی" له‌لایه‌ن د. به‌ختیار سه‌جادی، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان و مه‌زهه‌ر ئیبراهمی نووسراوه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه.
کتێبه‌که له‌لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی گوتار له شاری سه‌قز له چاپ دراوه.
ئه‌م کتێبه وه‌ک یه‌که‌م کتێبی زانکۆی کوردستان له شاری سنه‌یه که بۆ وانه وتنه‌ی فێرکاریی زمانی کوردی و له ئاستێکی زانکۆی نووسراوه‌ته‌وه و بڕیار و‌ایه له زانکۆی کوردستان لە سنە به وانه بگوترێته‌وه.
ماوه‌ی سێ ساڵه به‌شی زمانی کوردی له زانکۆی کوردستان له سنه کراوه‌ته‌وه و ساڵانه نزیکه‌ی ۳۰ خوێنکاری زمانی کوردی وه‌رده‌گرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر