له وتوێژێكی ''كه‌ماڵ مه‌ریوانی''دا
هاوكاری شاعیر و
ڕوژنامه‌وانمان، كه‌ماڵ مه‌ریوانی، له زنجیره وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕی
ناوداری كورد، وه‌كو مامۆستایان، عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌نزاده، شوكور موسته‌فا و حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم،
ژیان و ئه‌زموونی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی خستووه‌ته به‌ر سه‌رنج.
ئه‌م وتووێژه له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌نزاده، وه‌رگێڕی چه‌ندین
شاكاری ئه‌ده‌بی و کلتووری و سیاسیی وه‌کو (حه‌مه‌دۆك، یاشار كه‌ماڵ)، (دان چه‌رموو,
جه‌ك له‌نده‌ن)، (كوردستان و كورد، دوكتۆر قاسملوو)، (مه‌ته‌ڵۆکه‌ی هوه‌یدا، عه‌باس
میلانی) و... كراوه.
پێویسته بگوترێ ئه‌م
وتووێژه به شێوه‌ی زاره‌کی له سه‌ر كاسێت تۆمار كراوه و، دواتر نووسراوه‌ته‌وه.
که‌ماڵ مه‌ریوانی له نووسینه‌وه‌ی ده‌قی وتووێژه‌كه‌دا، ئاگایانه كه‌شوهه‌وای زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی
پاراستووه، هه‌ر بۆیه بن زاراوه‌ی ناوچه‌یه‌كی
تایبه‌ت به ده‌قی قسه‌كانی مامۆستا حهسهنزادهوه دیاره. هه‌روه‌ها ئه‌م وتووێژه له‌و ساڵانه‌دا
کراوه که مامۆستا حه‌سه‌نزاده سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات بووه.
كه‌ماڵ : مامۆستا
عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌نزاده، پڕ به‌دڵ
سپاستان ده‌كه‌م كه سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵیتان به كاری سیاسییه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌م چاوپێكهوتنهتان بۆ پێك هێناین. ئه‌گه‌ر
ده‌كرێ كورته‌یه‌ك له ژیانی خۆتمان بۆ باس بكه‌ی؟
حه‌سه‌نزاده:
ئه‌من سپاستان ده‌كه‌م كه منتان به‌سه‌ر كرده‌وه. له باره‌ی ژیانی خۆمه‌وه
نازانم چیتان بۆ باس بكه‌م. ئه‌وه‌ی كه مه‌ربووته به ژیانی شهخسیمهوه ده‌توانم
بڵێم: ئه‌من ساڵی 1317 به‌و جۆره‌ی كه بۆخۆم ساغ بۆته‌وه له دێیه‌كی چكۆله‌ی مه‌نتیقه‌ی
سه‌رده‌شت له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌قیر و ده‌ستكورتی لادێیی له دایك بووم. بابم به
شوغڵی جۆڵایهتی منداڵه‌كانی خۆی ده‌ژیاند. خۆشم وه‌بیر نایه چونكه زۆر منداڵ
بووم كه ئه‌وم له ده‌س چوو و، به‌هیممه‌تی برا گه‌وره‌كه‌م كه له واقیعدا هه‌ر
براگه‌وره نه‌بوو، به‌ڵكو باب بوو، گه‌وره كرام. پێم وایه هه‌شت ساڵه بووم له
مه‌دره‌سه‌ی دێ كه ئه‌و وه‌خته‌ی مه‌دره‌سه‌ی مه‌لا و فه‌قێیان بوو ده‌ستم به
خوێندن كرد و فارسی و ئه‌و كتێبه وردیلانانه كه ئه‌و وه‌ختی باو بوون و ئیستا
به جارێكی ناویان له بیر چۆته‌وه خوێندمن، ئه‌وانم لای فه‌قێ و مه‌لای جۆراجۆر
خوێندووه.
قه‌ت مامۆستایه‌كم نه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی
دوور و درێژ ده‌رسم پێ بڵێ. ڕه‌نگه جاری وا بووبێ هه‌ر ڕۆژه‌ی له لای یه‌كێك دهرسهكهم
خوێندبێ. زۆریش ڕه‌نگه پێتان سه‌یر بێ بڵێم جاری وا بووه دهرسهكهم له كن ئی
وا خوێندووه، ئه‌وه‌نده‌ی فارسی نه‌ده‌زانی كه ئه‌من ئیستفاده‌ی لێ بكه‌م. به‌و
شێوه‌یه، ئه‌وه‌ڵین مه‌رحه‌له‌كانی خوێندنم له لادێ خوێند. له پاشان خوێندنی
علوومی ئایينیم ده‌ست پێكرد، به شار و دێهاتی كوردستان و زۆرتر له مه‌نتیقه‌ی سه‌رده‌شت
و بانه و پیرانشار و زۆر به كه‌می كوردستانی عێراقدا گه‌ڕام. له ساڵه‌كانی
ئاخردا له شاری مه‌هاباد له مه‌دره‌سه‌یه‌كی ڕه‌سمیدا كه ده‌وڵه‌ت داینابوو، به
ناوی مه‌دره‌سه‌ی علوومی دینی ده‌رسی علوومی عه‌ره‌بی، یان علوومی دینیم ته‌واو
كرد. ساڵی 1340 خوێندنی زانسته ئایینییهكانم ته‌واو كرد و به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و
وه‌ختی باو بوو، له دێیه‌كی مه‌نتیقه‌ی سه‌رده‌شت بووم به مه‌لا. زۆر به ساده‌یی
ده‌توانم بڵێم ژیانی شه‌خسیی من ژیانی به‌شێك له مه‌حروومترین توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی
كوردهواری له لادێ بوو، ئه‌ویش له لادێی مه‌نتیقه‌یه‌كی دواكه‌وتووی نێو
وڵاتێكی دواكه‌وتوو. كوردستانی ئێران بۆ خۆی ناوچه‌یه‌كی دواكه‌وتووی ئێران و له
نێو كوردستانیشدا سه‌رده‌شت كه مه‌نتیقه‌یه‌كی سنوورییه، مه‌نتیقه‌یه‌كی فهقیرنشین
بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه ژیانی خه‌ڵكی زیاتر له سه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری به‌ڕێوه
ده‌چوو. ئه‌و به‌شه‌ش له‌و ناوچه‌یه گه‌شه‌كردوو نه‌بوو، به‌ڵام مه‌نتیقه‌ی ئێمه
له‌باری ئیقتسادی ـــــ ئیجتماعی"یه‌وه ڕه‌نگه یه‌كێك له دواكه‌وتووترین
ناوچه‌كان بووبێ. له ساڵه‌كانی دوای شه‌ڕی دووه‌می جه‌هانی و ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانی
شه‌ڕی دووه‌می جههانییشدا ئه‌و مه‌نتیقه‌یه
كه له به‌شی مه‌ركه‌زیی كوردستانی ئێران‌دا هه‌ڵكه‌وتوه، له باری سیاسییه‌وه
مه‌نتیقه‌یه‌كی چالاك بوو. ده‌زانین كه حیزبی دێموكرات و كۆماری كوردستان له مه‌هاباد
دامه‌زراون. سه‌رده‌شت و مه‌هابادیش زۆر لێك نزیكن. ئێستا سه‌رده‌شت بۆته
شارستانێكی سه‌ربه‌خۆ. پیش‌تر به‌خشێك بووه له شارستانی مهاباد. له‌به‌ر ئه‌وه
فهعالیيهتی حیزبی هه‌ر له زه‌مانی كۆماری كوردستاندا تێدا هه‌بوو، زۆر باش له
بیرمه كه له ئاخر ڕۆژه‌كانی كۆماری كوردستاندا، ئه‌من هه‌رچه‌ند
زۆر منداڵ بووم، به‌ڵام شعوورم ده‌كرد كه دوو برای گه‌وره‌م ئه‌ندامی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ماڵه دێهاتی بووین و دایك
و بابم نه‌خوێنده‌وار بوون، مه‌علووم نه‌بوو ئه‌من چ ساڵێك و چ مانگێك و چ ڕۆژێك
له دایك بووم. به‌ڵام بۆخۆم كه دوایی ته‌حقیقم كرد له ساڵی 1317ـدا له دایك
بووم. كه‌چی ساڵی 1332 ئه‌من له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا ئاشنا
بووم. ساڵی 1332 ته‌مه‌نم ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته 15 ساڵ. به‌و حاڵه‌ش وه‌ك
ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌رگیرام. ئه‌و وه‌ختی نازانم ئوسووله‌ن
به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزب هه‌ر به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو یا زۆر ڕه‌عایه‌ت نه‌ده‌كرا.
هه‌ر چۆنێك بوو چونكه ئه‌من نه‌وجه‌وانێكی به‌قه‌د و قه‌واره ته‌واو پێگه‌یشتوو
بووم، به ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌رگیرام و له‌و ماوه‌یه‌دا
ئه‌من فهعاليیهتی سیاسم به‌و شێوه‌یه كه ده‌كرا ئه‌و وه‌ختی خه‌ڵك فهعالیيهتی
سیاسیی هه‌بێ، له چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا هه‌بووه.
له واقیعدا ئه‌و وه‌ختی خه‌باتی سیاسی به شێوه‌یه‌كی زۆر مونه‌ززه‌م نه‌بوو.
ئێمه له دێهات ئه‌ندامی حیزب بووین. جاروبار كادرێكی حیزبی ده‌هات و یه‌كترمان
ده‌دیت. ئه‌گه‌ر به‌یانییه‌یه‌كی حیزبی هه‌با، وه‌رمان ده‌گه‌رت و بڵاومان ده‌كرده‌وه.
له‌و كاته‌دا ئه‌من واریدی حیزبی دێموكراتی كوردستان بووم و له‌گه‌ڵ به‌شێك له
هاوساڵانی خۆم یا گه‌وره‌تر له خۆم ئه‌و جۆره تێكۆشانهم بووه. به‌ڵام فهعالیيهتی
سیاسيی من به شێوه‌یه‌كی جیددی و فه‌عالانه، له ساڵی 1346دا ده‌ست پێ ده‌كا كه
بزووتنه‌وه‌ی ساڵه‌كانی 46 ــــ 47 ده‌ستی پێكرد. دیاره هاوڕێیانی حیزبی، كادر و
پێشمه‌رگه‌كان له نێو مه‌نتیقه‌دا بوون و زۆریش تێكه‌ڵاویمان پێكه‌وه هه‌بوو. یه‌كترمان
ده‌دی. له‌وه‌ڕا گوزارش له من درا كه ئه‌من یه‌كێك له فهعالینم، یه‌كێك له پایه‌گاكانی
ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌م و كه‌وتمه به‌ر نه‌زه‌ری پۆلیسی ئێران. جارێك بانگیان كردم،
له واقیعدا به جه‌لب بردیانم. به‌ڵام به
شێوه‌یه‌ك نه‌جاتیم بوو. دوایه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌من وا كه‌وتوومه‌ته ژێر زه‌رب،
ئه‌گه‌ر وڵات به‌جێ نه‌هێڵم ڕه‌نگه بكه‌ومه زیندان. زیندانی ئه‌و وه‌ختیش زۆر
شانست هێنابایه 10 ساڵ و 15 ساڵیان دهدایهی. بێجگه له ته‌عزیب و ئه‌زیه‌ت و
ئازار. له مێژیش بوو ئه‌و سوننه‌ته خراپه داكهوتبوو كه تێكۆشه‌رانی كوردی
ئێران، ئه‌گه‌ر ده‌كه‌وتنه خه‌ته‌ره‌وه ڕایان ده‌كرد بۆ كوردستانی عێراق. دیاره
سوننه‌تی "مهاجرت" له هه‌موو شوێنێكی دنیا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
حوسنی هه‌یه ئه‌و عه‌یبه‌شی هه‌یه كه تێكۆشه‌ران كه‌مێك ته‌مبه‌ڵ بار دێنێ. ئه‌گه‌ر
ده‌ربازبوون هه‌بێ، تێكۆشه‌رێك له‌به‌ر باری خه‌ته‌ره‌كه شان خاڵی ده‌كا. بۆیه
پێم وایه ئه‌وه سوننه‌تێكی باش نییه.
به هه‌ر سووره‌ت ئه‌من ساڵی 1346
له ئاخری پاییزێدا بوو، یا له ئه‌وه‌ڵی زستاندا (زۆر چاك له بیرم نییه) مه‌جبوور
بووم كوردستانی ئێرانێ به‌جێ بێڵم. هاتمه كوردستانی عێراق و ته‌ماسم له‌گه‌ڵ
هاوڕێیانی حیزبی گرت، كه به‌شێكی زۆریان له كوردستانی عێراق بوون و ئه‌وه‌ی كه
پێی ده‌گوترا به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب، له كوردستانی عێراق بوو. له‌وێدا ئیدی ده‌ستم
كرد به فه‌عالیه‌تی سیاسی به شێوه‌یه‌كی جیددی‌تر كه مونجهر بوو به‌وه‌ی پاش
ساڵێك، ساڵ و نیوێك چوومه كونفراسی 2ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. له‌وێدا
بڕیارێك هه‌بوو كه كومیته‌ی ناوه‌ندی ته‌رمیم بكرێته‌وه. ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كه له كونگره‌ی دووه‌مدا هه‌ڵبژێردرابوون به‌شێكی زۆریان كوژرابوون، ته‌حویل
درابوونه‌وه، له به‌ین چووبوون، له جووڵانه‌وه‌كه‌ی 46 ــــ 47 و پێشتر و دواتردا.
بۆیه كونفرانس بڕیارێكی وای دا كه كومیته‌ی ناوه‌ندی ته‌رمیم بكاته‌وه. سێ كه‌سی
هه‌ڵبژاردن كه یه‌كیان مه‌رحوومی هێمنی شاعیر بوو، یه‌كیان كاك حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار
و سێيهمینیشیان ئه‌من بووم. له‌و وه‌خته‌وه ژیانی من له‌گه‌ڵ ژیانی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له واقیعدا لێك گرێ درا. هه‌مووی ساڵێك دواتر ئیدی به
یه‌كجاری ژیانی شه‌خسیم به‌جێ هێشت و وه‌كو كادرێكی دائیمی كه‌وتمه خزمه‌تی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئیرانه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌و به‌شه‌ی كه مه‌ربووت به ژیانی من بێ ئه‌وه‌نده‌ی
به‌س بێ. ئه‌وی دیكه ئیحتیماله‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان به‌م وتووێژه ده‌كه‌وێ
له‌وێ به‌ملاوه ئاگاداری‌یان له ژیانی سیاسیی من هه‌بێ.
كه‌ماڵ: مامۆستا جه‌نابتان وه‌ك دوو سیمای سیاسی و ئه‌ده‌بی
ناسراون، بفه‌رموون مێژووی كام دونیایان به ته‌مه‌نتره؟
حه‌سه‌نزاده: ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێ ئه‌و دووانه، ئه‌و دوو
ژیانه سیاسی و ئه‌ده‌بییه‌ی من له باری زه‌مانییه‌وه له‌یه‌ك جودا بكه‌ینه‌وه،
یان یه‌كێكیان پێش ئه‌وی دیكه بخه‌ین. ئه‌من نامه‌وێ شوعار بده‌م، بڵێم ژیانی مه‌حروومییه‌ت
له كوردستاندا هه‌ر زوو له منداڵییه‌وه منی وادار كرد كه واریدی كاری سیاسی
بم، یان منی به زۆڵم و زۆری ڕێژیمی پاشایه‌تی له ئێران‌دا ئاشنا كرد. ئه‌وه كه‌مێك
وه‌ك شوعار ده‌چێ. چونكه ئیعتراف ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌من له خانه‌واده‌یه‌كی
مه‌حروومدا ژیاوم، له مه‌نتیقه‌یه‌كی مه‌حروومدا ژیاوم و له دێیه‌كی مه‌حروومدا
ژیاوم، ڕه‌نگه زۆری پێوه خرابێ تا ئه‌من تێبگه‌م عیلله‌تی گشتی، عیلله‌تی بنه‌ڕه‌تیی
ئه‌و به‌دبه‌ختییانه نیزامی پاشایه‌تییه. نیزامێكی وابه‌سته‌یه. تێگه‌یشتنی ئه‌و
شتانه زۆر ئاسان نه‌بوو. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ وه‌ك عه‌رزم كردن له ته‌مه‌نێكی
زۆر كه‌مدا ئه‌من واریدی حیزبی سیاسی بووم. كه‌وابێ ئه‌گه‌ر به‌و مه‌عنایه
بیگرین، ژیانی سیاسی من ڕه‌نگه له پێشه‌وه بێ. پێم خۆش نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش
پێم بڵی، بۆ خۆم ئیددیعای ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌دیبم یان ئوسووله‌ن خاوه‌نی شوێنه‌وار
و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیم. ته‌نیا ده‌توانم بڵێم یه‌كێك له‌و شتانه كه له ژیانی
سیاسیمدا بوونه باعیسی ئه‌وه كه ئه‌من بێمه پێشتر و فهعالتر بم، ئه‌وه بووه
كه هێندێك توانای نووسین و ئه‌و كارانه‌م تێدا هه‌بووه. كه‌وابێ ئه‌م دوانه له
واقیعدا پێكه‌وه ئاوێته بوون. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه هه‌وڵی سیاسیم هه‌بووه، هه‌وڵ
و بایه‌خپێدانی ئه‌ده‌بییشم هه‌بووه. مه‌سه‌له‌ن له بیرمه نازانم بووبووم به
ئه‌ندامی حیزب یان نه‌بووبوم، عه‌لاقه‌یه‌كی زۆرم به خۆیندنه‌وه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیات
(كه ئه‌و وه‌ختی زۆرتر فارسی بوو، كوردیمان به زه‌حمه‌ت ده‌ست پێ ڕاده‌گه‌یشت)
هه‌بوو و زۆر چاكم وه‌بیر دێته‌وه كه ئه‌من پێش ئه‌وه‌ی كه ببم به ئه‌ندامی
حیزب (هه‌ر قوتابی بووم). له دێیه‌كه‌ی خۆمان ده‌مخوێند، یه‌كێك له شته‌كان كه
ئه‌و وه‌ختی باو بوون، شه‌ڕه شیعر بوو. شه‌ڕه شیعرم ده‌كرد. جاری وا بوو دوو
ڕۆژان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خه‌ریكی شه‌ڕه شیعر ده‌بووین، هه‌ر لێم نه ده‌بڕا. ئه‌ویش
هه‌ر لێی نه‌ده‌بڕا. دیاره جاری وا بوو ئه‌وه‌نده ئههمیهتم پێ ده‌دا كه له‌گه‌ڵ
ڕهفێقهكانی خۆم له گه‌ڵ دوو سییهكیان ده‌بووم به ته‌ره‌ف به تاقی ته‌نێ. ئه‌وه‌نده‌م
ئه‌همیه‌ت به مسائیلی ئه‌ده‌بی ده‌دا. كه‌وابێ ئه‌و شتانه ناتوانین یه‌كێكیان به‌و
جۆره پێش ئه‌وی دیكه‌یان بخه‌ین. به‌ڵام به هه‌ر سووڕه‌ت ژیانی سیاسی پتر به سه‌ر
ژیانی مندا زاڵ بووه و به‌شێكی پتر له ژیانی منی گرتۆته‌وه تا ژیانی ئه‌ده‌بی.
چونكی كاری ئه‌ده‌بی له واقیعدا ئه‌گه‌ر بووبێتم، به‌شێكی كاری ئه‌ده‌بی له
چوارچێوه‌ی مه‌سائیلی سیاسی‌دا بووه كه به‌شی زۆری ئه‌وانه له ڕاستیدا مڵكی
منیش نه‌بوون و بوونه مڵكی ئه‌و حیزبه‌ی كه ئه‌من پێی وابه‌سته بووم. ئه‌وه‌ی
دیكه ئه‌گه‌ر وه‌ك ژیانی ئه‌ده‌بیی حساب بكه‌ین ئه‌وه‌یان كه‌وتۆته دوای ژیانی
سیاسی. هه‌م له باری زه‌مانییه‌وه كه‌وتۆته دوای، هه‌م له باری بایه‌خپێدانه‌وه،
یه‌عنی كاری من كاری ئه‌ده‌بی نه‌بووه. به‌ڵام چونكی عه‌لاقه‌م به مه‌سائیلی ئه‌ده‌بی
هه‌بووه، جاری وابووه كارێكی ئه‌ده‌بییشم به به‌ریه‌وه كردووه. ئه‌و كارانه
تابیع بوون له كاری سیاسی من. نه‌ك وه‌كو
بڵێی پیشه‌یه‌كی ئه‌ساسیی من.
كه‌ماڵ: مامۆستای خۆشه‌ویست وه‌ك وه‌رگێڕێكی به‌توانا
چۆن بوو ده‌ستتان دایه كاری وه‌رگێڕان، كه‌ی یه‌كه‌م وه‌رگێڕانی خۆتان بڵاو
كردۆته‌وه؟ ده‌قی یه‌كه‌م وه‌رگێڕانتان چییه؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌وه نه‌زه‌ری
جه‌نابته كه ئه‌من موتهرجیمێكی به‌توانام. هیوادارم وه‌كو ده‌ڵێن شایسته‌ی ئه‌و
لوتفه‌ی ئێوه بم. مه‌سئه‌له‌ی كاری ته‌رجه‌مه (بۆیه ده‌ڵێم كاری ته‌رجه‌مه
چونكی هه‌م ته‌رجه‌مه‌م پێ له وه‌رگێڕان كوردیتره و هه‌م موتهرجمم پێ له وه‌رگێڕ
كورديتره، ئه‌گه‌ر دیققهتتان كردبێ ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌من
كردوومن له هیچیان نه‌منووسیوه، وه‌رگێڕ فڵان كه‌س. ئه‌وه‌ی به ده‌ستی خۆم
بووبێ نووسیومه فڵان كه‌س كردوویه به كوردی. چونكی وشه‌ی وه‌رگێڕان بۆ شتی دیكه
هاتووه. ناڵێم خراپه، به‌ڵام زۆر به كهیفێم نییه.) كاری ته‌رجه‌مه كه ده‌ستم
داوه‌تێ، له‌واقیعدا هه‌ر كه‌سێ كه تاو بداته كاری ته‌رجه‌مه پێم وایه، ته‌جره‌به‌ی
من ئه‌وه ده‌ڵێ كه شتێك ده‌بینێ به دڵیه‌تی، ده‌شبینێ له نێو زمانه‌كه‌ی خۆیدا
نییه. پێی وایه ده‌بێ به زمانه‌كه‌ی خۆی هه‌بێ و خه‌ڵكی دیكه بیبینن. ئه‌وده‌م،
له خۆشی ڕاده‌بینێ كه بیكاته زمانی خۆی، بۆیه ته‌رجه‌مه‌ی ده‌كا. ئه‌وه‌ڵین شت
كه پاڵی پێوه نام ته‌رجه‌مه بكه‌م، شتی سیاسی بوو. له بیرمه ساڵی 1350 بوو كه
بۆ یه‌كه‌م جار فكری تهرجهمهیهك كه‌وته مێشكی منه‌وه. نامیلكه‌یه‌ك هه‌بوو كه
ڕێكخراوی ڕووناكبیرانی كوردی ئیران له ده‌ره‌وی وڵات ده‌ری كردبوو. ئه‌وه‌ندی ئه‌من
بزانم هه‌رچه‌ند به ناوی دوكتۆر قاسملووی نه‌بوو، به‌ڵام نووسینی دوكتۆر قاسملوو
بوو. نامیلكه‌كه به زمانی فارسی بوو به ناوی ''واقعیت خلقهای ایران و افسانه‌ی
م. ماكان'' ئه‌و نامیلكه‌یه جوابدانه‌وه‌ی مه‌قاله‌یه‌ك بوو كه یه‌كێكی
ئێرانی، یه‌كێكی له واقیعدا شۆڤینیستمهسلهكی
ئێرانی به ناوی ''افسانه‌ی خلقهای ایران'' نووسیبووی. گاڵته‌ی به بوونی خه‌لق و
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر له ئێران‌دا ده‌كرد. ئه‌وانیش جوابیان دابووه‌وه و مه‌فهوومه‌كه‌ی
ئه‌وه بوو، بوونی چه‌ند گه‌لی جۆراوجۆر له ئیران‌دا واقیعییهتێكه و ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ
ئیدیعای ده‌كه‌ی ئه‌فسانه‌یه. كه خوێندمه‌وه زورم پێ جالب بوو. عه‌رزی مه‌رحوومی
دوكتۆر قاسملووم كرد. گوتم بریا به كوردی ببایه، یان به كوردیتان نووسیبایه.
گوتی جا ئێمه له ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وانه‌مان نووسیوه كه كوردی‌یان نه‌زانیوه.
گوتم باشه ئه‌وه بكرێ به كوردی چۆنه؟ ئه‌ویش گوتی: جا كوردییش ده‌زانی و
فارسییش ده‌زانی، بۆ نایكه‌ی به كوردی؟ دیاره بۆخۆم ته‌رحی مهسئهلهكهم هه‌ر
بۆیه بوو كه ده‌مویست بیكه‌م به كوردی. به‌ڵام ئه‌ویش كه پێشنیهادی كرد و هانی
دام، ده‌ستم پێی كرد. جالبیش ئه‌وه بوو چونكی شته‌كه زۆر كه‌م بوو. زۆریشم عه‌لاقه
پێی هه‌بوو له ماوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر كورتدا بابه‌ته‌كه كه ئه‌گه‌ر ئێستا له
بیرم بێ (چونكه به‌ڕاستی نیمه، له كتێبخانهشدا نیمه) له حه‌جمی بچو‌وكدا په‌نجا،
شه‌ست سهفحهیهك زیاتر نه‌بوو، زۆریشم عه‌لاقه پێی بوو، وابزانم به ڕۆژێك، دوو
ڕۆژان ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی دوو ڕۆژ، ده‌نا ئه‌گه‌ر موباله‌غه‌م نه‌كردبێ به یه‌ك ڕۆژ
ته‌رجه‌مه‌م كرد. چونكه شتێكی كه‌م بوو. كه بردمه‌وه بۆ لای دوكتۆر قاسملووی،
(چونكه یه‌كه‌م ئه‌زموونم بوو پێم باش نه‌بوو بۆ خۆم هه‌ر وا لێی ڕازی بم.) دامه‌وه
دیتم كه‌م ده‌ستكاریی كردبوو. یه‌عنی شتی وا كه ئه‌من تێیدا به غه‌ڵه‌ت چووبم كه‌م
بوو. چونكی به هه‌ر سووره‌ت ئه‌من واریدی ئیسلاحاتی سیاسی نه‌بووم به‌و سووره‌ته‌ی
كه ئه‌و وارید بوو. ئیدی دامان چاپیان كرد. له بیرمه دووجار چاپ كرا، جاری ئه‌وه‌ڵیان
ساڵی 1971 كه ده‌بێته ساڵی 1350ی هه‌تاوی. ئه‌وه یه‌كه‌م كاری وه‌رگێڕانی من
بوو.
دووه‌مین كارم كه وه‌كو كتێبێك
ده‌رده‌چوو، ئه‌مه‌یان ئیدی ناوی خۆشمی له سه‌ر بوو، كاری ته‌رجه‌مه‌ی كتێبی دوكتۆر
قاسملوو ''كوردستان و كورد'' بوو. ''كوردستان و كورد'' هه‌ر وه‌كو دوكتۆر قاسملوو
له پێشه‌كییه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی داستانێكی سه‌یری هه‌یه. كوردێك نووسیویه‌تی،
به‌ڵام نیزیك به چاره‌كه قهرنێك دوای نووسینی كراوه به كوردی. ئه‌م كتێبه وه‌ك
تێزی دوكتۆرا له چێكوسلواكی به زمانی چێكی نووسرابوو. له پاشان دانیشگای
براتیسلاوا ده‌یكاته سلوواكی و چاپیشی ده‌كا. ئێدی زمانی ئه‌سڵی نووسینی ئه‌م
كتێبه قه‌ت چاپ نه‌كراوه. دوای ئه‌وه كرابوو به ئینگلیزی، كرابوو به عه‌ره‌بی.
ئه‌من عهرهبیهكهیم ده‌ست كه‌وت. خوێندمه‌وه. كه خوێندمه‌وه له گه‌ل ئه‌وه‌ی
كتێبه‌كه ئیشكالاتی زۆر بوو، له بواری چاپه‌وه غه‌ڵه‌تی زۆری تێدا هه‌بوو، جاری
وا هه‌بوو حاشیه ببوو به مه‌تن، مه‌تن
ببوو به حاشیه، زۆر شتی خراپی تێدا هه‌بوو،
به‌ڵام دیتم كتێبێكی باشه. كارێكی باشیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بكرێته كوردی. دوكتۆر
قاسملووش له ته‌نیشتمه‌وه بوو. پرسم پێ كرد كه ئه‌گه‌ر پێت باش بێ ده‌یكه‌م به
كوردی. گوتی زۆرم پێ باشه. باوه‌ڕ كه، ئه‌گه‌ر ئاوا له نزیكه‌وه نه‌با
نه‌مده‌توانی بیكه‌م. چوونكه كتێبه‌كه هێنده عه‌یبی له چاپهكهیدا هه‌بوو. له
ته‌نیشتی دوكتۆر قاسملووی، ده‌ستم پێ كرد.
به قه‌ولی كورد ده‌ڵێ: ''دوور له ئێستام'' عه‌لاقه‌یه‌كی سه‌یریشم هه‌بوو. له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه كارم زۆر بوو، كاری دیكه‌م ده‌كرد. به‌ڵام زۆر چاك له بیرمه و هیچ
مۆبالغهیهكیشی تێدا نییه، وه‌ختێكی نووسیمه‌وه له سه‌ر كاغه‌زی فولسكاب یان
بڵێين A4، ٣٠٠
سه‌فحه بوو. حه‌وتووی ئه‌وه‌ڵێ 100 سهفحهیم لێ ته‌رجه‌مه كرد. به‌ڵام حهفتهكهی
دیكه سه‌فه‌رم كهوتهبهرێ و ئه‌وه كه‌مێ وه‌ختی كێشا تا ئه‌وی دیكه ته‌رجه‌مه
بكه‌م. ئه‌وه كارێكی گه‌وره بوو. چونكی كتێبه‌كه بۆ خۆی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سیاسی
ئابوورییه. له عه‌ینی حاڵ‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دونیای ده‌ره‌وه نووسراوه،
شتێكیشی له باره‌ی مێژوو و جۆغرافیاوه بۆ نووسراوه. كتێبێكی بهكهلك بوو. ئه‌وه
ئیدی كه چاپ بوو. (ئه‌گه‌ر ئێستێ پێیدا بچمه‌وه زۆر شتی لێ ده‌گۆڕم) به‌ڵام خه‌ڵك
پێیان باش بوو. ئه‌وه بوو به بناخه بۆ كاری ته‌رجه‌مه‌ی من. ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ڵ
كاری ته‌رجه‌مه‌م ''كوردستان و كورد'' بوو، نه‌ك ''واقیعییه‌تی گه‌لانی ئیران و ئه‌فسانه‌ی
م. ماكان''. چونكه به قه‌ولی هێندێ له ئه‌دیبان ئه‌و ته‌نیا سه‌ره مه‌قه‌ستێك
بوو، شتێكی به‌و سووڕه‌ته نه‌بوو.
كه‌ماڵ: ده‌كرێ باسی ئه‌و كارانه بكه‌ن كه تا ئیستا
بڵاوتان كردوونه‌ته‌وه؟ مه‌به‌ستتان له ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌و كتێبانه چی‌بوو؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌و كارانه‌ی كه
ئه‌من كردوومن، پێم خۆشه دوو شتیان له سه‌ر بڵێم: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له دنیای
ده‌روه‌ی خۆمدا ئه‌من زیاتر به ته‌رجه‌مه‌وه ناسراوم. ئه‌وانه‌ی ده‌مناسن وام ده‌ناسن.
ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا ده‌مناسن كه‌م بن. به‌ڵام زیاتر وه‌ك ته‌رجه‌مه
خه‌ڵك كاره‌كانی من ده‌ناسێ. له كاتێكدا ئه‌من كاری ئه‌ده‌بیم به نووسین ده‌ست
پێكردووه، نه‌ك به ته‌رجه‌مه. ئه‌گه‌ر حسابيشی بكه‌م هه‌رچه‌نده كتێب كه‌مه و
وه‌ك كتێب، به‌ڵام كاری نووسینم ڕه‌نگه چه‌ند به‌رابه‌ری كاری ته‌رجه‌مه‌م بێ.
ئێسته ناتوانم به وردی بڵێم چه‌ند، به‌ڵام لانیكه‌م پێنج شه‌ش به‌رابه‌ری كاری ته‌رجه‌مه‌یه.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بمتوانیبایه ئه‌وه‌ی به ناوی وهرگیڕاو یان به ناوی خۆم نووسیومه،
كۆی كه‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وت ئه‌من سێ، چوار هه‌زار مهقالهم نووسیوه. كه‌وابێ
كاری من له ئه‌ساسدا كاری نووسین بووه، له دوایه بۆته ته‌رجه‌مه.
شتی دووهه‌م كه پێم خۆشه له‌وباره‌یه‌وه
بڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی ئه‌من كردوومن چ له نووسین و چ له ته‌رجه‌مه
به‌شێكی زۆریان (له نووسیندا له سه‌دا نه‌وه‌د) به ناوی خۆمه‌وه نییه. ئه‌و
به‌شه‌یان یان مڵكی حیزبه یان ناوێكی وه‌رگیراوی بو دانراوه. ئه‌وانه‌ی كه به ناوی
خۆمه‌وه بڵاو بوونه‌وه، ئه‌وانه به‌شێكی كه‌من. له ته‌رجه‌مه‌دا ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی
به ناوی خۆمه‌وه بڵاو بوونه‌وه، زۆر كه‌م نه‌بن. ئه‌گه‌ر به‌قه‌د ئه‌وه‌ی دیكه‌ش
نه‌بن زۆر كه‌م نین. به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌من وه‌كو ته‌رجه‌مه كردوومن و
به ناوی خۆمه‌وه بڵاو بوونه‌وه و خه‌ڵك پێیان ده‌زانێ، چه‌ند به‌رهه‌می ئه‌ده‌بین
كه زۆربه‌یان له عه‌زیز نه‌سین و یارشار كهماڵن. له عه‌زیز نه‌سین دوو كتێبم
ته‌رجه‌مه كردووه، یه‌كیان به ناوی ''په‌خمه''
بوو كه له كوردییه‌كه‌یدا بوو به ''گێله‌پیاو''. دووه‌میشیان ''خاطرات یك
تبعیدی'' كه بوو به ''بیره‌وه‌رییه‌كانی دوور خراوهیهك''. ناوه فارسییه‌كه‌ی
زۆر شیرینتره. له پاشان ئه‌و سیلسیله كتێبه‌ی یارشار كه‌ماڵ نووسه‌ری كوردی
توركینووس ''ئینجه‌مه‌مه‌د'' كه تا ئێستا
سێ به‌رگ له چوار به‌رگی ئه‌سڵیی كراوه به كوردی. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من توركی
نازانم و به‌رگی چواره‌میشی به فارسی به داخه‌وه تا ئێستا نییه، ئه‌وه‌یان نه‌كراوه،
دوایه داستانێك له ''جه‌ك له‌نده‌ن''ــه. مه‌جمووعه‌یه‌ك له داستانه‌كانی ''عه‌لی
ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان''ــه كه به ناوی ''هه‌تاو''، یه‌كێك له چیرۆكه‌كانه‌وه
چاپم كردووه و مه‌جمووعه‌یه‌كی دیكه له كورته چیرۆك و مه‌قالات كه له بیرم
نین، هه‌ریه‌كه له جێیه‌ك بڵاو بۆته‌وه. هه‌ریه‌كه له ڕۆژنامه‌یه‌ك، له
گوڤارێكدا. له بیریشم نییه ئایا له سه‌ر هیچیان ناوی خۆمم نووسیوه یان نه‌منووسیوه.
ڕه‌نگه به‌شی هه‌ره زۆریان ناوی منیان له سه‌ر نه‌بێ. ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌من
كردوومن و ناوی خۆمیان له‌سه‌ره پێم وایه هه‌ر شه‌س، حه‌وت شتن. سێ جلد له ''ئینجه
مه‌مه‌د''، دوو به‌رهه‌می ''عه‌زیز نه‌سین''، ''سپید دندان''ی جه‌ك له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ
''هه‌تاو'' كه له چیرۆكه‌كانی ئه‌دیبی گه‌وره‌ی كورد، به‌ڵام دیسان به داخه‌وه
فارسینووس، كاك عه‌لی ئه‌شره‌فی
ده‌رویشیان ته‌رجه‌مه‌م كردووه. ئه‌گه‌ر شتی دیكه هه‌بێ ڕه‌نگه له بیرم نه‌بێ.
ئه‌وه كه ئهنگیزهكه چییه؟
پێم وابێ له موتهرجیمێكهوه بۆ یه‌كی دیكه فه‌رق ده‌كا. له پاشان پێم وابێ
كاری یه‌ك موتهرجیمیش له هه‌ر تهرجهمهیهكدا شتێكه. ته‌جره‌به‌ی من ئه‌وه‌یه
كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی خۆینده‌وه به‌و شه‌رته كه مایه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی تێدا هه‌بێ،
بۆ خۆی پێی خۆش بوو تەئسیری لێ وه‌رگرت، ئه‌گه‌ر ته‌رجه‌مه‌ی بكا، به‌و شه‌رته‌ی
بۆخۆی مایه‌ی هه‌بێ خوێنه‌ره‌كانیش پێیان خۆش ده‌بێ. له‌بیرمه كه جلدی ئه‌ووه‌ڵی
ئینجه مهمهدم كرده كوردی بۆ هێندێ له دۆستانم ناردبوو به دیاری. زۆریان نامه‌یان
بۆ نووسیبووم. وه‌كو شتێك بڵێین گه‌یشتنی دیارییه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو. یه‌كێكیان
نامه‌یه‌كی بۆ نووسیبووم شتێكی تێدا بوو. ده‌ڵێ پیرۆزبایی ئه‌و ئینتخابهت لێ ده‌كه‌م،
شتێكی باشت هه‌ڵبژاردووه بۆ ته‌رجه‌مه. دیاره ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی كه له‌ویدا
منی هان دا، ئه‌وه بوو كه ئه‌من خۆم و كۆمه‌ڵی كوردهواری و له واقیعدا ئه‌و
فه‌زایه كه تێیدا ژیابووم، به جۆرێك له جۆران تێدا ده‌دیته‌وه، هه‌ر چه‌نده
ئه‌من پێش ئه‌وه‌ی ئینجه‌مه‌مه‌د بخوێنمه‌وه، بڕیارم دابوو ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌م. ئه‌وه‌نده
تەعریفیم بیستبوو كه هه‌ر ده‌گه‌رام به دوایدا بیخوێنمه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌منیش
ئه‌وای لێ حاڵی بم ته‌رجه‌مه‌ی بكه‌م. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی بیبینم كه
ناوه‌كه‌یم بیستبوو چه‌ند جاران داوام له مامۆستا شوكر مسته‌فای كوردی‌زان و
توركیزان و عه‌ره‌بیزان و تهرجهمهزانی گه‌وره كرد، ده‌مگوت شتێكی ئاوام بیستووه،
ئه‌تۆ ده‌بێ توركییهكهیت هه‌بێ و خوێندبێتته‌وه، ته‌رجه‌مه‌ی بكه. نازانم
بۆچی؟ نه‌یكرد، ده‌یگوت زۆر زه‌وقم لێی نییه.. دوایه كه فارسییهكهیم ده‌ستكه‌وت
و خوێندمه‌وه به دڵم بوو، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستم كرد به ته‌رجه‌مه‌ی. مەسەلەن سپید
ده‌ندانی جه‌ك له‌نده‌نم كه ته‌رجه‌مه كرد، ئه‌وه‌ی كه منی پاڵ پێوه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی
بیكه‌م به كوردی به ده‌ره‌جه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و مه‌فهوومه بوو كه تێیدایه، مه‌فهوومێكی
زۆر به‌رزی ئیجتماعی، ده‌رسیكی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌خلاقیی تێدا هه‌یه، كتێبی جه‌ك له‌ندن.
پێمان ده‌ڵێ كه موحیتی ژیان، ته‌ربیه‌تی ئیجتماعی چه‌نده ده‌توانی فریشته‌یه‌ك
بكا به دێ‌و، دێوێك بكا به فریشته، دڕنده‌یه‌ك بكا به ئینسان، ئینسانێك بكا به
دڕنده، بۆ خۆی مه‌عنایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام زیاتر له‌وه ئه‌و ئیبداعه كه
ئه‌و كابرایه كردبووی، ئه‌و توانایەیە كه ئه‌و كابرایه له نووسین و خه‌لقكردنی
ئه‌سه‌رێكی وادا به كاری برد بوو، ئه‌وه منی هاندا كه بیكه‌م به كوردی. هه‌ر
چه‌نده ئێستاش به‌راستی شكم هه‌یه كه ئه‌من توانیبێتم ئه‌وه وه‌ده‌ر خه‌م، بیهێنمه
نێو كوردییه‌كه‌ی. چونكه ئیستیلاحاتیكی تێدایه، هێندێ ته‌عبیری تێدا هه‌ن كه
زۆر زه‌حمه‌ت بوو ئینسان بتوانێ له زمانه‌كه‌ی خۆیدا كه به داخه‌وه زۆر خزمه‌تی
نه‌كراوه، ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، ئه‌وه‌ی په‌یدا بكا. به‌ڵام به هه‌ر سووره‌ت ئهنگیزهكه
ئه‌وه بوو كه ئه‌و خهلاقییهته كه جه‌ك له‌نده‌ن به خه‌رجی دابوو له
خولقاندنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا، ئه‌وه بخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز و بیخه‌مه به‌رچاوی
خوێنه‌رانی كوردی هاوزمانم. جا بۆیه ده‌ڵێن، ڕه‌نگه هۆیه‌كه جۆراوجۆر بێ، بۆ هه‌ر
كتێبێك ئه‌نگیزه‌یه‌ك هه‌بێ، شتێك هه‌بێ كه پاڵت پێوه بنێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رجه‌مه‌ی
بكه‌ی.
كه‌ماڵ: ماموستای خۆشه‌ویست، چاپی به‌شی یه‌كه‌می حه‌مه‌دۆك
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو خوێنه‌راندا پێك هێنا. ئه‌كرێ
بفه‌رموون ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه به هۆی زمانه‌كه‌وه بوو یان پڕبایهخبوونی نێوه‌رۆكی
ڕۆمانه‌كه؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌من له پێشباری
جڵدی ئه‌ووه‌ڵدا شتێكم نووسیوه به ئیمانه‌وه نووسیومه. هیچ وه‌ختێكی شتێك كه
ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی نانووسم كه خه‌ڵك پێی خۆش بێ. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێی نه‌بێ ناینووسم.
با خه‌ڵك پێی ناخۆش بێ. ئه‌من له‌وێدا شتێكم نووسیوه، مهسهلێك هه‌یه كه ده‌ڵی
موته‌رجم ڕه‌نج به‌خه‌ساره. چونكی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه چاك بوو خه‌ڵك ته‌عریفی
نووسه‌ر ده‌كا. ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ش خراپ ده‌رچوو خه‌ڵك سه‌ر كۆنه‌ی وی ده‌كا. به هه‌رحاڵ
به باوه‌ڕی من موته‌رجم خۆشه‌چینی مه‌زره‌عه‌ی نووسه‌ره‌كانه. به‌رهه‌م نووسه‌ر
خوڵقاندوویه‌تی. فه‌زڵه‌كه بۆ وییه. له‌ویدا گوتوومه له ئێستاڕا ئه‌وه‌م
قبووڵه!
ئینجه‌مه‌مه‌د، داستانێكه له
نێو داستاناندا هه‌ڵیبژێری. له‌ویدا وام گوتوه. ده‌نا كورد ده‌ڵێ، داستانێكه
داستانانی پێ بشكێنی. ئه‌گه‌ر شتێك ده‌ڵێ، وای ده‌ڵێ. بۆ وێنه ده‌ڵێ، ئه‌وه
پیاوێكه پیاوانی پێ بشكێنی. ئه‌من له‌ویدا وام نه‌گوتوه. چونكی ده‌ترسام. بۆ زۆر
له خوێنه‌ران شتی وا ئاشنا نه‌بێ. یه‌كجار زۆر مه‌عنایه‌كی به‌رزی تێدایه. یه‌كجار
زۆر به زمانێكی ئینسانی نووسراوه. ئه‌من بۆ خۆم له خوێندنه‌وه‌ی ئینجه‌مه‌مه‌د
جڵدی ئه‌ووه‌ڵدا و له تهرجهمهیدا و له نووسینهوهكهیدا ڕه‌نگه زۆر جار
فرمێسك به چاومدا هاتبێ، زۆر جار پێكه‌نینم هاتووه. ئه‌وه‌نده له ڕۆحی ئینسانیی
لانیكه‌م له ڕۆحی ئینسانێكی دێهاتیی وه‌كو من نزیكه. كه وابێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك
قبووڵی بوو، به‌شی ئه‌ساسی و گه‌وره‌یی هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موحته‌وای خودی
ڕۆمانه‌كه. به‌ڵام حه‌قم پێ بده‌ن كه بڵێم، ئه‌منیش ڕه‌نگه توانیبێتم مهعنایهكه
نه‌قل بكه‌م. بۆیه خه‌ڵك تێی گه‌یشتوون. ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌من نه‌متوانیبا نه‌قڵی
بكه‌م، نه‌متوانیبا مه‌فهوومی ئه‌و داستانه بێنمه نێو زمانی كوردی، خۆ خه‌ڵك لێی
حاڵی نه‌ده‌بوون هه‌تا پێیان خۆش بێ. ڕه‌نگه ئه‌وه شتێكی تێدا بێ كه له سه‌ریه‌ك
كاره‌كه‌ی منیش كارێك بووه كه خه‌ڵك پێی ڕازی بووه.
كه‌مال: مامۆستا فه‌رمووتان زۆر بابه‌ت و نوسراوه‌تان هه‌یه
كه له‌وانه‌یه به ناوی خۆتانه‌وه بڵاو نه‌بووبێته‌وه، به‌و مانایه كه جگه
له ناوی جه‌نابتان ناۆیكی دیكه‌تان بۆ نوسینی به كار بردبێ، ده‌كرێ بۆ ناساندنی
هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانتان ئاماژه به‌و ناوانه بكه‌ن؟
حه‌سه‌نزاده: ئه‌و نووسراوانه
كه به ناوی منه‌وه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، ڕه‌نگه به‌شێكی زۆر كه‌متریان حه‌تتا
ناوی وه‌رگێڕاو، یان موستەعار، یان نازناویشیان به قه‌ولی جه‌نابت له‌سه‌ر بێ. به‌شی
هه‌ره ئه‌ساسییان ڕه‌نگه ئه‌و وتارانه بن كه بۆ ئه‌ده‌بیاتی حیزب نووسراون. مەسەلەن
ئه‌من چه‌ند ساڵ له ڕادیۆ كارم كردووه، له ڕۆژنامه كارم كردووه، ئه‌وانه
ئیدی بوونه مڵكی حیزب. قه‌ت قه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا ئه‌من یه‌ك شتم به ناوی
خۆم نه‌نووسیوه، مه‌گه‌ر ئه‌و وه‌خته‌ی قسه‌م كردووه. گوتوویانه ئه‌وه قسه‌ی
فڵان كه‌سه. ده‌نا هیچ وه‌ختێكی مهقالهم كه نووسیوه ناوم له سه‌ر نه‌نووسیوه
چ بۆ ڕادیۆ چ بۆ ڕۆژنامه. كه‌وابێ هه‌ر بێ ناون. به‌ڵام وه‌ختێكی له‌ملاولا ده‌منووسی،
باوه‌ڕكه بۆ خۆشم نازانم چۆن بوو، له خۆڕا ده‌منووسی، په‌رویز، نازانم عادل، مەنوچێهر،
یه‌عنی مهقالهم ده‌نووسی و ده‌مدا به ڕۆژنامه‌یه‌ك و ناوێكم له بنی ده‌نووسی.
بۆ خۆشم ئێستا وه‌بیرم نایه‌ته‌وه. به‌ڵام هێندێ ڕۆژنامه هه‌ن كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك
بۆ خۆم مه‌جالم هه‌بێ پێیاندا بچمه‌وه ڕه‌نگه بیانناسمه‌وه، ئه‌و وه‌ختی ناوه‌كانم
وه‌بیر دێته‌وه. ده‌نا ناوه‌كان ئێستێ به تایبه‌تی كه له‌ناكاو ئه‌و پرسیاره‌ت
لێ كردم به‌ڕاستی له بیرم نین، بە چ ناوێكم گوتوون. ڕه‌نگه به هه‌شت نۆ ده
ناوم شتی وا نووسیبێ.
كه‌مال: مامۆستا به ڕای جه‌نابتان موتهرجیمێكی سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێ هه‌ڵگری چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێ؟
حه‌سه‌نزاده: ڕه‌نگه ئه‌و
پرسیاره ئه‌گه‌ر بته‌وێ جوابی چاكی بۆ وه‌ربگری باشتر بێ له‌و كه‌سانه بكه‌ی كه
به حه‌قیقه‌ت كاریان كاری ئه‌ده‌بی و ته‌رجه‌مه‌یه و له پاشان له‌سه‌ر ته‌رجه‌مه
شتیان خوێندۆته‌وه یا شتیان نووسیوه. به‌ڵام به هه‌ر سووره‌ت شتێك كه ئه‌من بۆ
خۆم پێی موعته‌قیدم ئه‌وه‌یه: پێم وایه بۆ كاری ته‌رجه‌مه دوو شتی ئه‌ساسی
پێویستن: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌رجه‌مه ده‌كا ده‌بێ هه‌ردوو
زمانه‌كه چ زمانه‌كه‌ی كه بۆی ته‌رجه‌مه ده‌كا، چ ئه‌و زمانه كه لێیه‌وه ته‌رجه‌مه
ده‌كا باش بزانێ، به حه‌دی لازم بیزانێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ئه‌تۆ
له ته‌رجه‌مه‌دا ناتوانی ئه‌و كهلیماته كه تووشیان ده‌بی بێنی مه‌عنایان كه‌یەوە.
جاری وایه كابرا شتێكی به كار هێناوه قابیلی ته‌رجه‌مه‌كردن نییه. ده‌بێ موشابیهی
ئه‌وه‌ی له زمانه‌كه‌ی دیكه‌دا ببینییه‌وه. نموونه‌یه‌كت بۆ دێنمه‌وه: له
فارسی‌دا ده‌ڵێن (زیر این كاسه نیم كاسهای هست) زۆر جار ده‌بینی مەسەلەن نووسراوه
له ژێر ئه‌م كاسهیه نیو كاسه‌یه‌ك هه‌یه، یان ئه‌م كاسهیه نیو كاسه‌یه‌كی ها
له ژێردا. ئه‌وه هیچ نییه. ئه‌وه ته‌رجه‌مه نییه. ئه‌وه كه‌لیمه مهعناكردنهوهیه.
ده‌بێ بزانی كورد ده‌ڵێ چی؟ كورد ده‌ڵێ، ئه‌و ماسته بێ موو نییه. بۆیه ده‌بێ هه‌ر
دووك زمانه‌كه بزانی.
پاشان كه زمانه‌كه‌ت زانی، ده‌بێ ته‌رجه‌مه‌ش
بزانی. ئه‌و قسه‌یه ڕه‌نگه سه‌یر بێ كه زمانه‌كان ده‌زانی بۆ ده‌بێ ته‌رجه‌مه‌ش
بزانی! به‌ڵام پێم وابێ ئه‌وه قسه‌یه‌كی واقیعییه. چونكی ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ هه‌ركه‌س
دوو زمان، یا سێ زمانی زانین موتەرجیم بێ، ده‌توانین بڵێین موته‌رجیم ده‌بنه ده
بیست، سی به‌رابه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێسته ده‌ناسرێن. مەسەلەن له نێو كورددا ئه‌تۆ
ئه‌گه‌ر ئێسته حیساب بكه‌ی ڕه‌نگه بڵێی 100 موته‌رجیم هه‌یه وه‌ك میسال ده‌ڵێم.
ڕه‌نگه هه‌زارت هه‌بێ، ئه‌وه موهیم نییه. به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێسته له
نێو كورددا 100 موته‌رجیم هه‌یه، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ هه‌ركه‌س دوو زمانی زانین به
موته‌رجیم حیساب بێ، به هه‌زاران موته‌رجیمت هه‌یه. كه‌وابێ ده‌بێ فه‌ننی ته‌رجه‌مه‌ش
بزانی. بۆ ته‌رجه‌مه شتێكی دیكه كه ئه‌من به لامه‌وه گرینگه، ئه‌مانه‌ته،
ئه‌مانه‌ت له گه‌یاندنی مهفهوومێکدا كه نووسه‌ر مه‌به‌ستی بووه نه‌ك له‌وه‌دا
كه كهلیمهكانی هه‌موو بێنی. ئه‌تۆ كهلیمهكانی ڕه‌نگه هه‌ر ته‌رجه‌مه نه‌كه‌ی.
به‌ڵام ئوسووله‌ن ته‌رجه‌مه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه جوملهیهكی كه كابرا ده‌یڵێ
بخوێنییه‌وه. له پاشان ئه‌وه‌ی له بیر خۆت به‌ریه‌وه؟، بزانی به زمانه‌كه‌ی
خۆت مەسەلەن به كوردی ئه‌و جومله‌یه چۆن ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كوردێك ئه‌و قسه‌یه
بكا چۆنی ده‌ڵێ. ئه‌و ئه‌مانه‌ته به باوه‌ڕی من ئه‌ساسه له تهرجهیهكی باش‌دا.
یه‌عنی كابرا ڕه‌نگه بتوانێ شتی باشتر له موئه‌للیف بڵێ، به‌ڵام كه ده‌ته‌وێ
شتی باشتر له موئه‌للیف بڵێی كتێبێك بنووسه. ئه‌تۆ كه شتێك ته‌رجه‌مه ده‌كه‌ی
بۆچی دێی شتی خاریج له‌وه‌ی ده‌ڵێی! ئه‌من له موته‌رجیمی زۆر گه‌وره دیومه كه
به ڕاستی ئه‌و گله‌ییه‌ی پێ واریده. بۆ خۆی چووه شتی گوتوه، ده‌باشه ئه‌تۆ
بڵێ ده‌نووسم. شتی له‌وی چاتر كۆكه‌وه. به‌ڵام كه ته‌رجه‌مه ده‌كه‌ی، ده‌بێ ئه‌وه
بنووسی كه نووسه‌ر مه‌به‌ستی بووه. له پاشان سه‌بك زۆر گرینگه. ئه‌من شتێكت
بۆ باس بكه‌م. گێله پیاو كه وه‌ختی خۆی له توركیه‌كه‌دا ناوێكی دیكه‌ی بووه،
ناوی پهخمهی نه‌بووه، ناوی "ته‌ك دلیك " بووه، (رچا همراه) كه ئه‌من
له ته‌رجه‌مه‌ی ویڕا كردوومه به كوردی، ناوی لێ ناوه په‌خمه. ئه‌منیش كردوومه
به گێله‌پیاو. خوێندبوومه‌وه. زۆر زۆرم پێ خۆش بوو. چه‌ند جار ئه‌و وه‌خت ئه‌من
داوام ده‌كرد، ده‌پارامه‌وه له‌به‌ر خوالێخۆشبووان مامۆستا هه‌ژار و مامۆستا هێمن
كه یه‌كێكیان بیكاته كوردی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ئه‌هلی زه‌وق و قسه‌خۆش
بوون. ئه‌وه‌ش شتی فوكاهییه. له خۆمڕا نه‌ده‌دی. كه‌چی ئه‌وان به‌هه‌ر ده‌لیلێك
بوو كه بۆ خۆیان ده‌یانزانی نه‌یان كرد. عاقیبه‌ت وه‌ك كورد ده‌ڵێ تانووتێكم له
خۆمدا: گوتم چییه بۆ هێنده ترسنۆكی؟ ده بیكه،
یا ده‌یگرێ یا نایگرێ، كردم. كه‌وایه موته‌رجیم ده‌بێ سه‌بكی نووسه‌ره‌كه‌ش
بێنێته نێو زمانه تازه‌كه. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌بكی وی نائاشنایه با نه‌یكا. مه‌سه‌له‌ن
به نه‌زه‌ری من هه‌موو كه‌س حه‌قی نییه ئاساری عه‌زیز نه‌سین بكا به كوردی.
ئاساری عه‌زیز نه‌سین به زمانه‌كه‌ی خۆی (كه به‌داخه‌وه ئه‌من نه‌متوانیوه له
زمانه‌كه‌ی خۆیه‌وه شته‌كانی بخوێنمه‌وه) ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌یخوێنێته‌وه پێی
خۆشه. بێجگه له باره ئیجتماعی و ئینتیقادییهكهی، پێكه‌نینی پێی دێ، چونكی
ئه‌و له واقیعدا فرمێسكه‌كانی به شێوه‌ی پێكه‌نین ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دا. عه‌زیز
نه‌سین ئه‌و ده‌رده كۆمه‌ڵایه‌تییانه به شێوه‌ی گاڵته‌جاڕی ده‌رخواردی خه‌ڵك ده‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ناتوانی ئه‌وه‌ی بێنییه نێو زمانی خۆت حه‌قت نییه بیكه‌ی. ئه‌من چ
هه‌قم هه‌یه بچم كتێبێك له سه‌ر موسیقی ته‌رجه‌مه بكه‌م كه هیچی لێ نازانم.
كتێبێك له سه‌ر نه‌قاشی ته‌رجه‌مه بكه‌م كه هیچی لێ نازانم. مه‌سه‌له‌ن ئه‌من
له‌و شتانه‌دا كه ته‌رجه‌مه‌یان ده‌كه‌م یان باشتر بڵێین ته‌رجه‌مه‌م كردوون،
چونكی به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌من كاری وام بۆ ناكرێ، هه‌میشه سه‌عیم كردووه له
نێو كاری ته‌رجه‌مه‌دا دوو شتان، دوو كاران بكه‌م: یه‌كه‌م ئه‌وه بووه كه ئه‌و
مه‌تڵه‌به به زمانی كوردی چۆن ده‌گوترێ وای بڵێم. ئه‌وه‌ی كه له پێشیدا گوتم،
نه‌ك بێنم كهلیمهكان مه‌عنا بكه‌م. یه‌ك كه‌لیمه‌ی فارسی یا عه‌ره‌بی بێنم،
كوردییه‌كه‌ی له جێ دابنێم. به‌ڵكو بزانم ئه‌و جومله‌یه به كوردی چۆن ده‌گوترێ.
دووهه‌م ئه‌وه بووه هه‌وڵم داوه زۆر سه‌ریع (دیاره ئاسانیش نییه) خۆم له
جێی ئه‌و كه‌سه دانێم كه قسه‌كان ده‌كا. یه‌كێك ڕه‌نگه لێی درابێ. یه‌كێك ڕه‌نگه
مه‌غروور بێ، یه‌كێك ڕه‌نگه زاڵم بێ، حوكم ده‌كا. هه‌موو جۆرێكی دی، ده‌بێ سه‌عی
بكه‌ی بچییه نێو ڕۆحیاتی وییه‌وه، یان هیچ نه‌بێ ڕۆحیاتی ویت كه دیوه له
جامیعه‌دا موجه‌سه‌می بكه‌ی. مه‌سه‌له‌ن قه‌ت پێم خۆش نییه شتی كهشتییهوانێك ته‌رجه‌مه
بكه‌م. قسه‌یه‌ك له زمان كهشتییهوانێكهوه بكه‌م. چونكه به حه‌یاتی خۆم ڕه‌نگه
سه‌فه‌رێكی كورتی نیو سه‌عاتی سواری كه‌شتی بووبم. ده‌نا ئه‌سڵه‌ن سواری كه‌شتی نه‌بووم.
كه‌وابێ نازانم كهشتییهوانێك چۆن قسه ده‌كا. چۆن بیر ده‌كاته‌وه. قه‌ت سه‌فه‌رێكی
فهزاییم نه‌كردووه و نازانم ته‌سه‌وری فهزانهوهردێك چییه؟ ئه‌وانه بۆ سه‌ركه‌وتنی
ته‌رجه‌مه به باوه‌ڕی من زۆر موفید ده‌بن.
كه‌ماڵ: جه‌نابتان ڕۆڵی ته‌رجه‌مه له به‌ره‌وپێشبردنی
فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بدا چۆن ده‌بینن؟
حه‌سه‌نزاده: به باوڕی من وه‌رگێڕان
له هه‌موو زمانێكدا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌ته كه ته‌رجه‌مه
بۆ زمانه‌كه‌ی ده‌كرێ یه‌كجار زۆر كاریگه‌ره. ئه‌مه له دوو باره‌وه كاریگه‌ره.
له بارێكه‌وه ئه‌ده‌بیاتی گه‌لان، ئه‌و مه‌فهوومانه كه له لای خه‌ڵكی دیكه
هه‌ن، ئه‌وانه دێنیته نێو فیكر و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری میلله‌تی خۆیه‌وه. به
تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد كه ئه‌گه‌ر واقعبینانه ته‌ماشا بكه‌ین، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به خۆشییه‌وه به‌شی خۆمان هه‌یه، له گه‌وره گه‌ورانی تاریخی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
و هه‌موو شتی خۆمان هه‌یه. به‌ڵام موباله‌غه‌یه كه پێمان وابێ ئێمه له‌و باره‌یه‌وه
له پێش میلله‌تانی دیكه‌ین. خه‌ڵكی دیكه له مه ده‌وڵه‌مه‌ندتره، له چیهره‌ی
ئه‌ده‌بی و تاریخی و عیلمی و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. كه‌وابێ له لایه‌ك
ئه‌و فیكره دێنینه نێو میلله‌تی خۆمان و فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌كه‌مان و تێگه‌یشتنی
میلله‌ته‌كه‌مان و زانستی گشتیی میلله‌ته‌كه‌مانی پێ به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه. له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ خودی زمانه‌كه وه‌سیله‌یه‌كی زۆر باشی په‌ره‌پێدانه. ئه‌من
له موقەدیمەی یه‌كه‌م جڵدی حهمهدۆكدا شتێكم نووسیوه، به‌ڕاستی وابوو. مه‌یدانی
كاره‌ساته‌كانی ئه‌و ڕۆمانه دێهاته، شاخ و داخه. ئه‌منیش بۆ خۆم په‌روه‌رده‌ی
ئه‌و فهزایهم. له دێ و شاخ و داخ گه‌وره بووم. ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لیماتی
كوردیم هه‌بوو، ده‌مزانی، كه پێم وایه ئه‌گه‌ر كتێبێكی وام نه‌كردایه به
كوردی، قه‌ت قه‌ت جارێك نه‌ده‌كه‌وتنه سه‌ر كاغه‌ز، مه‌سه‌له‌ن له مه‌قاله‌ی
سیاسی‌دا باسی تیره‌گی چادرێ بۆ ده‌كه‌م؟ باسی ئه‌و شتانه ناكه‌م. به‌ڵام له‌ویدا
مه‌جالی زۆر گه‌وره هه‌یه كه ئه‌و كهلیماته ئه‌گه‌ر ده‌زانی، بێنییه سه‌ر
كاغه‌ز، خه‌ڵكی دیكه لێت فێر بێ. ئه‌گه‌ر نایزانی، بۆی بگه‌ڕێی. ده‌بێ له فه‌رهه‌نگاندا
بۆی بگه‌ڕێی. له خه‌ڵكی بپرسی. مه‌سه‌له‌ن زۆر جاری وا هه‌بوو، ئه‌من له ده‌وروبه‌رم
پرسیوه، مه‌سه‌له‌ن كه‌سم وه‌ده‌ست نه‌كه‌وتوه، خێزانم نهخۆێندهواره، له
خێزانم پرسێوه، ئه‌رێ ئه‌و شته چۆنه؟ مهفهوومهكهم بۆ باس كردووه. تێم گه‌یاندووه،
چه‌ند كه‌لیمه‌ی گوتوه، جارێكیان شتێكی به‌زاریدا هاتوه، ته‌ماشام كردووه ئه‌و
كه‌لیمه‌یه ڕاسته. كه‌وابێ زمانه‌كه‌ش دهۆلهمهند ده‌كا. ئینسان كه ده‌یه‌وێ
ته‌رجه‌مه بكا له زمانێكی دیكه‌وه، مه‌جالێكی به‌رینتری بۆ په‌یدا ده‌بێ. بۆ به
كارهێنانی زمانی كوردی. كه‌وابێ حه‌تتا له باری زمانیشه‌وه نه‌ك ته‌نیا له
باری موحتهواوه، كاری ته‌رجه‌مه، كۆمه‌ك به په‌ره‌گرتن و به‌ره‌وپێشچوونی فه‌رهەنگی
هه‌موو میلله‌تێك ده‌توانێ بكا.
كه‌ماڵ:
بفه‌رموون بۆ ئێستای زمانی كوردی چ جۆره بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك بۆ وه‌رگێڕان
پێویسته؟
حه‌سه‌نزاده: ڕه‌نگه حوكمێكی
وا ئاسان نه‌بێ، چونكی هه‌ر شته بایه‌خی خۆی هه‌یه، تام و چێژی خۆی هه‌یه. به‌ڵام
ڕه‌نگه بۆ سه‌لیقه‌كان فه‌رقێ بكا. هه‌ر كه‌سه "تەوەجوهـ" به شتێكی
ده‌كا. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌یه‌ین ئه‌وانه یه‌كێكیان پێش یه‌كێكیان بخه‌ین، ڕه‌نگه
باشتر بێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌موو مهجالهكاندا خاوه‌نی كاری ته‌رجه‌مه بین
له زمانه جۆراوجۆره‌كانی دنیاوه، به‌ڵام ڕه‌نگه بۆ ئه‌مڕۆی میلله‌تی كورد ئه‌و
باسانه كه له دنیادا نووسراون و ئیرتباتیان به تاریخی میلله‌تی كورده‌وه هه‌یه،
ئیرتباتیان به حقووقی "بین الملل"ـه‌وه هه‌یه. له باری ئه‌وه‌ی
میلله‌تێك كه داوای ئازادی خۆی ده‌كا ده‌بێ چی هه‌بێ؟ ئه‌و ئه‌سناد و به‌ڵگه‌نامانه كه له ئارشیوی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تانی
دیكه‌دا هه‌ن و به جۆرێك له جۆران پێوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه په‌یدا ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه په‌یدا بكرێن و بخرێنه سه‌ر زمانی كوردی، پاشان به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و
بابه‌تانه كه پێوه‌ندی به مه‌سه‌له سیاسییه‌كانه‌وه په‌یدا ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌نده
هه‌موو كه‌سێ ڕه‌نگه خۆی به ئوستاد بزانێ، به‌ڵام میلله‌تی كورد ده‌بێ ئه‌و
شتانه فێر بێ. هیچ گوناح نییه له خه‌ڵكی فێر بین. هونه‌ره له خه‌ڵكی فێر بین.
ڕه‌نگه ئه‌وانه بۆ ئێستێ پڕ مهنفهعهتتر بن. ئه‌من بۆ خۆم زیاتر ڕۆمانم كردووه
به كوردی له كاره ناسراوهكانمدا، چونكی ڕۆمانیشم زۆر پێ خۆشه. وه‌ختی خۆی
پتریشم پێ خۆش بوو. به‌ڵام ڕه‌نگه ئێستێ (رۆمان هه‌ر چه‌نده زۆر جار مه‌عنایه‌ك
به ڕۆمان ده‌رده‌بڕی. مه‌سائیلێكی سیاسی، ئیجتماعی، ئینتقادی، ته‌نانه‌ت پزیشكی
ده‌توانی به ڕۆمان ده‌رببڕێ). به‌ڵام له سه‌ریه‌ك ڕه‌نگه بۆ ئێستای كورد ڕۆمان
له ئه‌وله‌وییه‌تدا نه‌بێ. ئه‌و مهسائیلهی كه له باری سیاسییه‌وه، له باری
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی سیاسی و تاریخییه‌وه خزمه‌ت به قه‌زییه‌ی كورد ده‌كه‌ن،
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ت به‌وانه بدرێ، باشتر بێ. به‌ڵام تیكراری ده‌كه‌مه‌وه
پێم وا نییه باش بێ هیچ ناحیه‌یه‌ك له ناحیه‌كانی فه‌رهه‌نگ و زمان و کلتوور، به‌جێ
بێڵین بۆ به‌شێكی دیكه ڕه‌نگه بتوانی ئه‌وله‌وییه‌ت قایل بی!
كه‌ماڵ: ئایا
جه‌نابتان له بیری داڕشتنی زمانێكی ئیستاندارد و یه‌كگرتووی كوردیدا نین؟
حه‌سه‌نزاده: ئوسووله‌ن داڕشتنی
زمانی یه‌كگرتوو، یا ئیستانداردی كوردی كاری نه‌فه‌ر نییه. كاری یه‌ك كه‌س نییه،
كاری جه‌معه. به بێشك دروستكردنی زمانێكی ئیستانداردی كوردی، به تایبه‌تی
كوردی به گشتی یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانی چه‌سپانی وجوود و یه‌كیه‌تیی میلله‌تی
كورد. به‌ڵام ئه‌وه به زۆر شته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. پێش هه‌موو شتێك به‌وه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه كه ئایا كورد هه‌لومه‌رجێكی بۆ خوڵقاوه كه بتوانێ زمانی یه‌كگرتوو
دروست بكا؟ بۆ ئه‌وه‌ی زمانێكی یه‌كگرتوو دروست بكا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هه‌بێ
كه ئه‌و زمانه یه‌كگرتووه به كار ببرێ. به‌ڵام دایده‌نیین جهمعێكیش دروستی ده‌كه‌ن
و جه‌معێك له زمان‌ناسان و زمانزانان كۆ ده‌بنه‌وه و زمانێكی ئه‌ده‌بیی یه‌كگرتوو
پێشنیار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی له پشت نه‌بێ، ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی، خۆ خه‌ڵك
جوابی ئه‌و جه‌معه ناداته‌وه. خه‌ڵك پێڕه‌ویی لێ ناكا. مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ر
ئێسته دانێین ئیستلاحات داده‌نێین، بۆ فڵان كه‌لیمه له فارسی‌دا، له عه‌ره‌بیدا،
له ئینگلیسی‌دا، له چدا، كوردییه‌كه‌ی فڵان داده‌نێین. ئه‌وه‌له‌ن ئه‌وه‌ی كه
ئیستا هه‌یه هه‌ر كه‌سه و بۆ خۆی ده‌ست پێده‌كا و شتێك ده‌نووسێ زۆری زه‌ره‌ر داوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌معێك بینووسن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له پشتی نه‌بێ، خۆ خه‌ڵك
دیسان جواب ناداته‌وه. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێك، مه‌ركه‌زێكی فه‌رهه‌نگی هه‌بێ كه ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیشی له پشت بێ. ئه‌گه‌ر له كتێبێكدا چاوی پێ كه‌وت كهلیمهیهكی دیكه غه‌یری
ئه‌و كه‌لیمانه دانراوه، ئه‌وه‌ی حه‌زف كا، بیگۆڕێ. به‌ڵام ئێسته نووسه‌ر بۆ
خۆی شتێكی له مقابل شتێك‌دا داناوه. ئه‌گه‌ر له ڕۆژنامه‌دا كه مه‌قاله‌ی چاپ ده‌كه‌ن،
لێی بگۆڕن، تووڕه ده‌بێ و قبووڵ ناكا. مهقالهكهی وه‌رده‌گرێته‌وه و .... جگه
له‌وه وه‌ختێكی كوردستان به سه‌ر چه‌ند وڵات‌دا دابه‌ش كراوه، به‌داخه‌وه دوو
مانعی زۆر ئه‌ساسی هه‌ن له ڕێگای دروستكردنی زمانی یه‌كگرتووی كووردیدا. یه‌كیان
هه‌ر شته سیاسییه‌كه‌یه، وه‌ختێكی قه‌واره‌یه‌كی سیاسیمان نییه، ئیجازه نادا
ئه‌وه دروست بێ. میلله‌تی كورد ئێستا تۆزێ شانسی هێناوه كه له ده‌ست خه‌تی
ڕووسی نه‌جاتی بووه، به‌ڵام لانیكه‌م دوو خه‌تی هه‌یه. خه‌تی عه‌ره‌بی و خه‌تی
لاتینی كه ئه‌و دووانه‌ش ئیملای جۆراوجۆریان هه‌یه كه به داخه‌وه ئه‌ویش هه‌ر
یه‌كگرتوو نییه. به‌ڵام مانعێكی دیكه هه‌یه كه به داخه‌وه له نێو خۆمان هه‌ڵقوڵیوه،
تهعهسسووباتێكی بێ جێیه كه له نێو خۆی كورده‌كاندا هه‌یه. مه‌سه‌له‌ن زۆر
جاران باسی ئه‌وه ده‌كه‌م، حهسرهتیشی بۆ ده‌خۆم كه ته‌ماشا ده‌كه‌م میلله‌تی
عه‌ره‌ب نیزیك به دوو سه‌د میلیۆنه، با بڵێین 150 میلیۆن حه‌شیمه‌ته، بیست و
دوو ده‌وڵه‌تیشی هه‌یه. به بێ شك سه‌دان له‌هجه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه كه ڕه‌نگه
هێندێكیان له یه‌كتر حاڵی نه‌بن، به‌ڵام هه‌موویان به یه‌ك زمان قسه ده‌كه‌ن.
به یه‌ك زمان ده‌نووسن، كه ده‌ڵێم قسه ده‌كه‌ن، ئه‌و وه‌خته‌ی به ڕه‌سمی قسه
ده‌كه‌ن، له ڕادیۆ له ته‌له‌فزیۆن له كونفرانسه "بین المللی"یه‌كاندا. له ماڵی خۆی،
له كووچه و بازاریدا هه‌ر كه‌سه و به له‌هجه‌ی مه‌حه‌للیی خۆی قسه ده‌كا، یا
مه‌سه‌له‌ن هه‌ر له ئێران به فارسی مه‌حه‌للی قسه‌یان كردووه، یه‌ك كهلیمهیان
لێ حاڵی نه‌بووم. به‌ڵام كه دێ له گه‌ڵ من قسه ده‌كا به فارسی ڕه‌سمی قسه ده‌كا،
لێی حاڵی ده‌بم. كه‌چی كورده‌كه ئیسراری هه‌یه كه هه‌ركه‌س به له‌هجه‌ی مهحللیی
خۆی بنووسێ. ئه‌وه به‌ڵایه‌كه له نێو خۆماندایه، مانعێكه كه بۆ خۆمان
دامانتاشیوه. زۆر جاریش "تەوجیه" ده‌كرێ كه گویا ئه‌وه خزمه‌ت ده‌كا.
باشه، بڵێی ئێمه ئاگاهتر بین له ئینگلیسییان، له ئه‌ڵمانییان، له عه‌ره‌بان،
له چینییان؟ بۆ هیچ میلله‌تێك دوو زمانی نییه، كورد ده‌بێ دوو زمان و سێ زمان و
چوار زمانی هه‌بێ؟ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له كۆسپه‌كان. جا كه‌وابێ، ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر
به‌شی ئه‌وه‌ڵی جوابهكهم كه ئه‌وه‌له‌ن دروست كردنی زمانی ئیستاندارد كاری یه‌ك
نه‌فه‌ر نییه، كاری جه‌معه. له پاشانیش ئه‌وه ئیحتیاجی به‌وه هه‌یه كه كورد
له پێشدا شتێكی دیكه‌ی هه‌بێ، ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی هه‌بێ. ئێسته ڕه‌نگه وه‌ختی
ئه‌وه بێ كه كورد بمانه‌وێ و نه مانه‌وێ دوو به‌شی ئه‌ساسیی هه‌یه. به‌شێكی به
خه‌تی لاتین ده‌نووسێ، به‌شێكی دیكه‌ی به حرووفی عه‌ره‌بی ده‌نووسێ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ
بدرێ به‌بێ ته‌عه‌سوبی ناوچه‌گه‌ری و ئه‌وانه هه‌ردووكی ئه‌وانه لانیكه‌م بۆ ئه‌و
دوو له‌هجه ئه‌سڵییه (كرمانجیی خواروو و كرمانجیی ژووروو) زمانێكی ئیستاندارد،
یان نیوه ئیستاندارد دروست بكرێ، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی زۆره تا له مه‌رحه‌له‌یه‌كی
دیكه‌دا كه ئه‌گه‌ر ئیمكانی هه‌بوو ئه‌وه بگۆڕدرێ به تاقه یه‌ك زمان. چونكی
ئێستا ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ی به داخه‌وه هه‌ر له‌وه كه بۆ خۆمان لێی حاڵی ده‌بین
و پێی ده‌نووسین و پێی ده‌خوێنینه‌وه، له‌وه‌دا زمانی جۆراوجۆر و خه‌تی جۆراوجۆر
هه‌ن، هێنده‌مان هه‌یه پیاو سه‌ری لێ تێك ده‌چێ.
كه‌ماڵ: به‌ڕای جه‌نابتان سه‌ركه‌وتووترین كتێبی
(رۆمان)ی وه‌رگێڕدراوی كوردی كامه‌یه؟
حه‌سه‌نزاده: پێم وایه ئه‌و
پرسیاره له ئیمامی ڕهببانییش بكه‌ی جوابی پێ نادرێته‌وه. (پێده‌كه‌نێ) چونكی
وه‌ك عه‌رزم كردی ناتوانین له نێو هه‌موواندا شتێك ببینینه‌وه. خۆ مه‌سه‌له‌ن له
ڕۆماندا، ڕۆمانه‌كان هه‌موویان له یه‌ك بابه‌ت نین. له مهجهلاتی جۆراوجۆردا
كابرا مه‌تڵه‌ب به ڕۆمان ده‌رده‌بڕێ. له پاشان له شێوازی ئه‌وه‌ی كه زیاتر مه‌عرووفه
له سه‌بكی جۆراوجۆردا ڕۆمان ده‌نووسرێ. بۆیه به باوه‌ڕی من كارێكی یه‌كجار
موشكیله كه پیاو ئه‌وه هه‌ڵبژێرێ. جگه له‌وه شتێكی دیكه‌ش ته‌ئسیری هه‌یه.
جاری وا هه‌یه ڕه‌نگه ڕۆمانه‌كه باشتر بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كردوویه‌تی به
كوردی باشی نه‌كردبێ. یه‌عنی ئه‌من شتێكم كردووه به كوردی، خراپم كردووه، ئه‌تۆ
شتێكت كردووه، باشت كردووه. ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌یخوێنێته‌وه له شته باشه‌كه‌ی
تۆ باشتر حاڵی ده‌بێ. ڕه‌نگه ئه‌ویان په‌سند بكا. به‌ڵام كێ ده‌ڵی ئه‌و شته كه
ئه‌من ته‌رجه‌مه‌م كردووه، ئه‌سڵه‌كه‌ی له ئه‌سڵی ئه‌وه‌ی كه ئه‌تۆ ته‌رجه‌مه‌ت
كردووه، باشتر نییه. مومكینه ئه‌ویش هه‌بێ، له سه‌ریه‌ك نامه‌وێ جوابێكی ئاوا
به قه‌تعی بده‌مه‌وه. به‌ڵام له‌و ڕۆمانه تهرجمهكراوانهی كه خوێندوومنه‌وه
له سه‌ریه‌ك ئه‌من نووسینه‌كانی یاشار كهمالم پێ له‌وانی دیكه سهركهوتووترن.
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌من بۆ خۆم ته‌رجه‌مه‌ی بهشێكیانم كردووه، به‌ڵكو
هه‌ر له‌جیدا پێم وایه نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه، به توانایه. ده‌ریایه‌كه بۆ
خۆی.
كه‌ماڵ: مامۆستای به‌رێز و خۆشه‌ویست، ڕاتان له سه‌ر ئه‌م
موتهرجیمانهی خواره‌وه چییه؟
مام هه‌ژار:
حه‌سه‌نزاده: هه‌ژار پێم وایه
سه‌حیح نییه هه‌ر وه‌كو موتهرجیمێك بیناسین. هه‌ژار پێش ئه‌وه‌ی موته‌رجیم بێ،
زمانزانه. پێش ئه‌وه‌ی موته‌رجیم بێ به‌ڕاستی نووسه‌ره. ده‌نا مه‌سه‌له‌ن له
باری تهرجهمهكهیهوه كه گوتم، له به‌شێكی دیكه‌دا كه گوتم جاروبار گله‌ییم
هه‌یه له موتهرجیمێكی گه‌وره، ڕاست ئه‌وم له فكردا بوو. كاك هه‌ژار له ته‌رجه‌مه‌دا
ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كه ئه‌من پێم وایه پێویسته ڕه‌عایه‌تی بكا، ڕه‌عایه‌تی نه‌كردووه.
بۆ خۆشی ده‌ڵێ له واقیعدا مه‌سه‌له‌ن له پێشه‌كیی ته‌رجه‌مه‌ی شێعره‌كانی خه‌یامدا
ده‌ڵێ، ئه‌من نه‌هاتووم فارسی فێری كوردان بكه‌م، هاتووم ڕۆحی شێعره‌كانی خه‌یامم
ده‌رهێناوه، ڕۆحی شێعره‌كانم كردووه به كوردی. له نێو ئه‌و تهرجهمانهدا كه
كراون، لانیكه‌م به زه‌وقی من، ته‌رجه‌مه‌كه‌ی هه‌ژاری له هه‌مووان سه‌ركه‌وتووتره.
باشتر لێی حاڵی بووه. به عه‌ینی وه‌زن هێناویه‌تی، به وه‌زنێكی دیكه‌ی نه‌هێناوه.
به‌ڵام زۆر جار شتێكی گوتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ بێنی ته‌ماشای بكه‌ی و فارسییهكهشی
بزانی، ئه‌سڵه‌ن ناتوانی بڵێی ئه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی فڵانه شێعره. مه‌رحوومی نه‌بی
قادری كه ئه‌م ساڵانه كۆچی دوایی كرد، كارێكی كرد، ئه‌من پێم كارێكی زۆر گه‌وره
بوو. توانیبووی نازانم 150 ــــ 250 دانه له چوارینه‌كانی هه‌ژاری له گه‌ڵ
چوارینه‌كانی خه‌یامی بێنێته‌وه سه‌ریه‌ك. ئه‌وه كارێكی یه‌كجار زۆر گران بوو.
ئه‌وه‌نده دوور كه‌وتۆته‌وه.
له ته‌رجه‌مه‌ی نهسریشدا
مامۆستا هه‌ژار هه‌ر وا بوو. له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌نگه بۆ خۆم ئینتقادم هه‌بێ. به‌ڵام
ئه‌و كوردییه كه ئه‌و ده‌یزانی، جارێكی نووسیومه، پێم وایه كه‌م، سێ چوار كه‌س
هه‌ن به قه‌د وی كه‌لیماتی كوردی و موفره‌داتی كوردی‌یان له كن بووبێ. به ئه‌غڵه‌بی
لههجهكانی زمانی كوردی ئاشنا بوو. له پاشانیش نووسه‌رێكی گه‌وره بوو، موتهرجیمێكی
به‌ڕاستی سه‌ركه‌وتوو بوو. نه‌ك هه‌ر موته‌رجیم بۆ كوردی، موته‌رجیم بۆ فارسی. وه‌ختی
خۆی نازانم به ناوی خۆم بوو یا به ناوی كه‌سێكی دیكه شتێكم نووسیوه، باسی
"قانون در طب" ده‌كه‌م، ده‌ڵێم قانوون، فارسیزمانێك نووسیویه‌تی، به‌ڵام
چه‌ند ساڵ تێپه‌ری نه فارسێك ئه‌وه‌نده‌ی عه‌ره‌بی زانی نه عه‌ره‌بێك ئه‌وه‌نده‌ی
فارسی زانی كه قانوونی ئیبنی سینای بكاته فارسی. كه‌چی كوردێك له‌و نێوه‌دا په‌یدا
بوو كه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی و فارسییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به قووه‌ت بوون ئه‌و به‌رهه‌مه
گه‌وره‌یه‌ی هێنایه سه‌ر زمانی فارسی. هه‌ژار بۆ خۆی له واقیعدا ده‌ریایه‌كه له
زۆر بواردا.
كه‌ماڵ: عه‌زیز
گه‌ردی :
حه‌سه‌نزاده: عه‌زیز گه‌ردی، ده‌توانم
له‌و باره‌یه‌وه ته‌عریف بكه‌م كه به خۆشییه‌وه ئه‌و زمانی ئینگلیسی ده‌زانێ و
زۆر شتان له زمانه ئهسلییهكهوه ته‌رجه‌مه ده‌كا. ئه‌من نایشارمه‌وه كه یه‌كێك
له كه‌مایه‌تییه‌كانی كاری ته‌رجه‌مه كه ئه‌من له ژیانمدا كردوومه ئه‌وه‌یه
كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كارانه‌ی كردوومن و ئاشكران (چونكه ئه‌من شتم هه‌یه
كه ئێسته‌ش نامهه‌وێ ئاشكرای بكه‌م) له زمانێكی دووهه‌مه‌وه ته‌رجه‌مه كراوه.
جاری واهه‌یه چه‌ند جار ته‌رجه‌مه كراوه. مه‌سه‌له‌ن كتێبی دوكتۆر قاسملووی له
زمانی چێكیڕا كراوه‌ته سلۆواكی، له سلۆواكیڕا كراوه‌ته ئینگلیسی، له
ئینگلیسیڕا كراوه‌ته عه‌ره‌بی. جا ئه‌وجار ئه‌من له عهرهبییهكهیڕا كردوومه
به كوردی. عه‌زیز گه‌ردی بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر زمانی ئینگلیسی‌دا ده‌شكێ و
زۆر له ده‌قه‌كانی له ئینگلسییهوه ته‌رجه‌مه ده‌كا، كه ئه‌وه شتێكی باشه.
له پاشان له باره‌ی زمانه‌وه له‌گه‌ل هه‌موو حورمه‌ت و شانازیم بۆ هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، عه‌زیز گه‌ردی سه‌رێكی دیاره له نێو سه‌ره‌كاندا
بۆ ڕه‌وانیی زمانه‌كه‌ی. زمانێكی ڕه‌وان ده‌نووسێ. زۆر ئاسان مه‌تله‌ب به ده‌سته‌وه
ده‌دا، كه ئه‌ویش به باوه‌ڕی من شتێكی گرینگه پیاو بتوانێ مه‌تله‌ب وا به ده‌سته‌وه
بدا كه به یه‌كجار خوێندنه‌وه، خوێنه‌ر لێی حاڵی بێ. مه‌جبوور نه‌بێ جارێكی
دیكه بگه‌رێته‌وه سه‌ری تا مه‌فهوومه‌كه‌ی تێ بگا. دیاره ئه‌و ئێسته زۆر لاو
نییه، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ عه‌زیز گه‌ردی ڕۆژگارێكی زۆری له پێشه. چونكی عومری
كه‌مه، ده‌توانێ له‌وه‌ش زیاتر پێش بكه‌وێ.
كه‌ماڵ:
شوكور مسته‌فا
حه‌سه‌نزاده: شوكور مسته‌فاش هه‌ر
وه‌ك هه‌ژار نابێ ته‌نیا وه‌ك موته‌رجیم چاوی لێ بكرێ. شوكور مسته‌فا به باوه‌ڕی
من بۆ خۆی "دائرهالمعارف"ێكه. پیاوێكی یه‌كجار به‌توانایه. پێم وایه
له پێشداش باسم كرد، كوردییه‌كی یه‌كجار زۆر وه‌سیع ده‌زانێ. زۆر وه‌سیع زمانی
كوردی ده‌زانێ، نه‌ك هه‌ر له‌هجه‌ی شوێنی ژیانی خۆی، لههجهكانی دیكه‌ش ناڵێم به قه‌د
هه‌ژار ده‌زانێ، به‌ڵام به لههجهكانی دیكه‌ش ئاشنایه‌تیی زۆری هه‌یه. ته‌نانه‌ت
به له‌هجه‌ی زازایی كه پێم وابێ هه‌ژار به قه‌د وی له‌هجه‌ی زازایی نه‌ده‌زانی.
توركییه‌كی یه‌كجار زۆر باش ده‌زانێ، عه‌ره‌بییه‌كی زۆر باش ده‌زانێ. ئاخر ئه‌من
حه‌قم هه‌یه له‌باره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه قسه بكه‌م، چونكه عه‌ره‌بی ئه‌گه‌ر باش
نازانم تێێ ده‌گه‌م. ده‌توانم قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بكه‌م. ڕه‌نگه كه‌م نووسه‌ری
عه‌ره‌ب عه‌ره‌بییه‌كی ئاوا ڕه‌وان و فه‌سیح و جوان بنووسێ. له پاشان له فه‌ننی
ته‌رجه‌مه‌دا زۆر واریده. ئه‌وجار له باری تاریخییه‌وه له زۆر باری دیكه‌وه
له‌وه‌دا كه پێی ده‌ڵین فه‌رهه‌نگی گشتی، ئه‌و كابرایه ده‌ریایه‌كه بۆ خۆی. جگه
له‌وه ژیانێكی یه‌كجار پڕ به‌رهه‌میشی هه‌یه، هه‌ر ئێسته ته‌ماشا بكه هه‌ر ده‌بینی
ئه‌وه كتێبێكه هی شوكور مسته‌فا كه ده‌رده‌چێ، به عه‌ره‌بی، به كوردی. له
توركییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی، له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی. ژیانێكی زۆر پڕ به‌رهه‌می
هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا حهددێكیش به ساڵدا چووه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر لێم قه‌ڵس
نه‌بێ له منیش گه‌وره‌تر بێ (پێده‌كه‌نێ) ئه‌ویش به نه‌زه‌ری من یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه
كه میلله‌تی كورد كه‌می هه‌ن، به داخه‌وه، بریا زۆری وای بوایه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر