چاپەمەنیی مانگ لە بانە لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا چاپ و بڵاوکردنەوەی (پرۆژەی شێعری کلاسیک)ی شاعیرانی کوردی ڕاگەیاندووە و لە قۆناغی یەکەمدا حەوت دیوانی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێک کە چاپەمەنیی مانگ لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرانی (پرۆژەی ڤەژین بۆکس)ی ناوەندی فەرهەنگیی ڤەژین و ماڵپەڕی چاپەمەنیی مانگ ئامادە کراوە کەلە ئامادەکردنیدا لێژنەیەکی پسپۆڕی بواری ڕێنووس، ڕێزمان و هەڵەبڕ و دیزاین ئامادە بوون.
ئەو حەوت دیوانەی کەلە قۆناغی یەکەمدا چاپ کراون، بریتین لە: دیوانی حەریق، لە ساغکردنەوەی محەمەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران) دیوانی حەمدی، عەبدوڵا لە ساغکردنەوەی عەبدوڵا خدر مەولوود، دیوانی موفتی پێنجوێنی، لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ئومید ئاشنا و عەبدولکەریم موفتی، دیوانی ئەحمەد موختار جاف، لە ساغکردنەوەی عیزەدین مستەفا رەسووڵ، هەروەها دیوانی شاعیران نالی، مەحوی و بێخود، لە ساغکردنەوە، لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس و محەمەدی مەلا کەریم، کە بە دیزاین و قەبارەی نوێوە چاپ کراونەتەوە.
چاپەمەنەیی مانگ لەبارەی ئامانج لە وەڕێخستنی ئەم پرۆژەیە نووسیویە: "ئامانج لەم پرۆژەیە چاپی دیوانە شێعرییەکانی ناو کتێبخانەی کوردیی بە شێوەیەکی یەکدەست و ڕازاوەیە هەتا خوێنەران بتوانن بە ئاسانی دەستیان بخەن. بەپێی بەرنامەی چاپەمەنی مانگ ٨ دیوان بۆ وەجبەی یەکەم ئامادە کراوە. بۆ ئەم مەبەستە، کتێبەکان چەند تایبەتمەندییەکیان لەخۆ گرتووە:
١. پشت بە باشترین ساغکردنەوەی دیوانەکان بەستراوە.
٢. گرنگی بە ڕێنووسی ستانداردی کوردی دراوە کە بێهەڵە دیوانەکان چاپ بکرێن.
٣. تەنیا دەقی شێعرەکان چاپ کراون و لێکدانەوەی ئەو کەسانەی دیوانەکانیان ساغکردووەتەوە لا براوە. کەواتە خوێنەر خۆی لەگەڵ دەقێکی باوەڕپێکراودا پەیوەندی دەگرێت.
٤. گرنگی بە دیزاینی بەرگ و پەڕبەندی دراوە کە کتێبێکی گونجاو بکەوێتە بەردیدی خوێنەران.
|
|
|
|
|
|
|
|
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر