‏نمایش پست‌ها با برچسب جەمال نەجاری. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب جەمال نەجاری. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۰/۱۷

موسیقا لای یارسانەکان

جەمال نەجاری

ئایینی یارسان
ئایینێکی عیرفانییە و پەیرەوانی ئەو ئایینە لە هەر دوو بەشی خۆرهەڵات و باشووری کوردستان هەن، بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ (سارەلوو) و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕ دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی هەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبۆتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران کە بریتین لە پارێزگای کرماشان و بەتایبەتیش شارەکانی: قەسری شیرین، سەرپێڵ، کرند، کەنگاوەر، زەهاو، دەوروبەری بێوەنیج،  ماهیدەشت، هەلیلان، ناوچەکانی دڵفان، پشتکۆ و خێڵاتی سەگوەندی لورستان، هەوشاری ئازربایجان، گەرووس، شیشەوان، ئێلخچی، ئاقاری ماکۆ، میاندواو، هەمەدان، تاران، دامێنی کێوەی ئەلبورز، پاتاق، شەهریار، لوڕستان.