‏نمایش پست‌ها با برچسب لێکۆلینەوە. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب لێکۆلینەوە. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۷/۲/۱۷

ململانێی پێكەنینی تاڵ و گریانی شیرین لە شیعری "شامی كرماشانی"دا


جەلیل ئاهەنگەرنژاد
وەرگێڕانی: شەریف فەلاح


دەلێن: ئاخۆ شێعر چییە؟ "ئاه سینە سوزی كز جگر خیزد/ نوای دردمندی كز دل دیوانە برخیزد"
ئەم بەیتە شێعرە ساڵانێكی زۆرە لەبەرمە و هیچكاتێ لەگەڵ تاریف و پارامێترە ئەكادیمییە ئەمڕۆییەكاندا نایەتەوە، بەڵام دەربڕی بەسێك لە دادە و تایبەتمەنییە واتاییەكانی بەرهەمە ئەدەبییە گشتگیرەكانە. بەرهەمگەلێك كە بە ئاسانی دەچنە دونیای زەینیی هەر شاعیر، یان بەردەنگێكەوە و هێندە سەمیمی و لەبەردڵانن، لەناكاو لەسەرووی خانەی هەستی بەردەنگی بەهەستدا جێگا دەگرن.
چ هۆكارگەلێك دەست دەدەنە دەستی یەكتر كە هەندێ بەرهەم، بەم چەشنە لەگەڵ خوێنەر و گوێگری تایبەت و گشتی دەبنە هاوەڵ و نەوە دوای نەوە خێوەتی سادەیی و ساكاریی ناوەرۆكیان لە زەینی بەردەنگێكی هەڵدەدەن؟ بۆ وەڵامدانەوه بەم چەشنە پرسیارانه پێویست بەوە ناكات بەدوای خەسڵەت و سەرچاوە و ژێدەرەكاندا بگەڕێین، بەڵكوو دەتوانین بە رێكارێكی سادە، بگەینە سیمای رواڵەتی و واتایی ئەم چەشنە شیعر و بەرهەمانە بگەینە هەندێ وەڵامی پوختە. بەگشتی ئەم چەشنە بەرهەمانە بەدوای واتاگەلی خەیاڵی و ئەبستراكەوە نین. خۆیان لە دەستەواژەگەلی قورس و نامۆ بەدوور دەگرن و لە وشه ‌و دەستەواژەگەڵیك كەڵك وەردەگرن كەلە كۆزەین و هەنبانەی وشە كۆمەڵایەتییه گشتییەكانی كۆمەڵگە دان و نامۆ نین. بەگشی ئەم وشانە لەگەڵ كەڵكەڵە، ئامانج، دڵەڕاوكێ و هیوا و ئومێدەكاندا گرێی دراوە.

۱۳۹۶/۱۰/۱۷

موسیقا لای یارسانەکان

جەمال نەجاری

ئایینی یارسان
ئایینێکی عیرفانییە و پەیرەوانی ئەو ئایینە لە هەر دوو بەشی خۆرهەڵات و باشووری کوردستان هەن، بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان. کاکەیی دانیشتووی کەرکووک و لێواری زێی نێوان ھەولێر-مووسڵ (سارەلوو) و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکی ھۆز و زمان و بیروباوەڕ دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی هەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبۆتەوە و گەشەی کردووە، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران کە بریتین لە پارێزگای کرماشان و بەتایبەتیش شارەکانی: قەسری شیرین، سەرپێڵ، کرند، کەنگاوەر، زەهاو، دەوروبەری بێوەنیج،  ماهیدەشت، هەلیلان، ناوچەکانی دڵفان، پشتکۆ و خێڵاتی سەگوەندی لورستان، هەوشاری ئازربایجان، گەرووس، شیشەوان، ئێلخچی، ئاقاری ماکۆ، میاندواو، هەمەدان، تاران، دامێنی کێوەی ئەلبورز، پاتاق، شەهریار، لوڕستان.

۱۳۹۶/۹/۸

پێگه‌ى ئه‌ده‌بى مناڵان له‌ رۆژهەڵاتی كوردستان


شه‌ریف فه‌لاح 
به‌رایى:
سه‌رنجدان به‌ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌لایه‌ن ئێمه‌ كوردانه‌وه‌ دواتر و دێرتر له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژئاوا «جیمز جان وی» – رۆحانی مه‌سیحی- یه‌كه‌مین كتێبی له‌ ساڵی ۱۶۷۱ زایینی بۆ منداڵان نووسی و له‌ ئه‌مریكا یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی منداڵانی ته‌مه‌نی ۹ به‌ره‌و ۱۶  ساڵ له‌ ساڵی ۱۸۰۳ زایینی داده‌مه‌زرێت  و له‌ ئێرانیشدا له‌ ساڵی ۱۳۴۱ هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی كتێبی منداڵ داده‌مه‌زرێت. ته‌واوی ئه‌مانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان له‌مێژه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان و سازدانی كۆمه‌ڵگایێكی ئایدیال ئه‌م ره‌وته‌یان ده‌ست پێكردووه‌ و بۆ پێشڤه‌بردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی جۆراوجۆرى سیاسى، كۆمه‌لایه‌تى ئێمه‌ هێشتاكه‌ له‌ سه‌ره‌تای رێگه‌ داین، هه‌رچه‌نده‌ ره‌نگه‌ بتوانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ ئێمه‌ش له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا سه‌رنجمان داوه‌ته‌ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و ده‌ستمان پێكردووه‌ و جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ كه‌ چووینه‌ته‌ ریزی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ جیهانیه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌  ره‌وته‌كه‌ پچڕ پچڕ و له‌رزۆكى و لاوازیى زۆرى پێوه‌ دیاره‌ كه‌ هۆیه‌كانى له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م وتاره‌دا ناگونجن.