شه‌ریف فه‌لاح
به‌رایى:
سه‌رنجدان به ئه‌ده‌بیاتی منداڵان له‌لایه‌ن ئێمه كوردانه‌وه دواتر و دێرتر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌ستی پێكردووه، ئه‌گه‌ر له رۆژئاوا «جیمز جان وی» – رۆحانی مه‌سیحی- یه‌كه‌مین كتێبی له ساڵی ۱۶۷۱ زایینی بۆ منداڵان نووسی و له ئه‌مریكا یه‌كه‌مین خوێندنگه‌ی منداڵانی ته‌مه‌نی ۹ به‌ره‌و ۱۶ ساڵ له ساڵی ۱۸۰۳ زایینی داده‌مه‌زرێت و له ئێرانیشدا له ساڵی ۱۳۴۱ هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی كتێبی منداڵ داده‌مه‌زرێت. ته‌واوی ئه‌مانه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌مێژه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی خۆیان و سازدانی كۆمه‌ڵگایێكی ئایدیال ئه‌م ره‌وته‌یان ده‌ست پێكردووه و بۆ پێشڤه‌بردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه به هۆی جۆراوجۆرى سیاسى، كۆمه‌لایه‌تى ئێمه هێشتاكه له سه‌ره‌تای رێگه داین، هه‌رچه‌نده ره‌نگه بتوانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئێمه‌ش له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا سه‌رنجمان داوه‌ته ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و ده‌ستمان پێكردووه و جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه چووینه‌ته ریزی ئه‌م بزووتنه‌وه جیهانیه‌وه هه‌رچه‌نده ره‌وته‌كه پچڕ پچڕ و له‌رزۆكى و لاوازیى زۆرى پێوه دیاره كه هۆیه‌كانى له چوارچێوه‌ى ئه‌م وتاره‌دا ناگونجن.
منداڵ وه‌ك به‌رهه‌مى ژیانى دوو مرۆڤ كه پێكهێنه‌رى بچووكترین پێكهاته‌ى كۆمهلایهتیى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه، شیرینی و چێژێكى تایبه‌ت به ژیان ده‌به‌خشێ و كه‌ش و دۆخێك له‌ناو ژیانى دوو ره‌گه‌زى نێر و مێ و دوو هاوسه‌ردا ده‌ڕه‌خسێنێ كه هه‌م له هه‌مبه‌ر یه‌كتردا ده‌روه‌ستیان ده‌كات و هه‌میش ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر وه‌فادار و ئه‌مه‌گناس بن. بۆیه منداڵ كه شیرین‌ترین به‌رهه‌مى ژیانه، پێویستى به ژینگه‌یه‌كى پاك و بێگه‌رد، پهروهدهیهكى تۆكمه و ئوسوولێ و ده‌ره‌تانێك هه‌یه تێیدا گه‌شه بكات و چاوه‌ڕوانیى نه‌وه‌یه‌كى پڕ به‌هره‌ى لێ بكرێت. ئه‌م منداڵه خاوه‌نى دونیا، خه‌ون، جیهانبینیى تایبه‌ت به خۆیه‌تى، هه‌ربۆیه پێویستى به ئه‌ده‌ب و ئاخاوتن و ده‌ربڕینى مناڵانه و ته‌نانه‌ت گۆكردن و فۆنهتیكى تایبه‌ت هه‌یه كه دوور بێت له دونیا و خه‌ونى گه‌وره‌كان. دونیایه‌ك كه وشه و په‌یڤ و ده‌ربڕینه‌كان شیرین، خهیالاوى و تژى له مۆسیقا و به‌رى بن له قین و بوغز و تووڕه‌یى. چونكه منداڵ هه‌ڵگر و خاوه‌نى رۆحێكى ناسك و بێگه‌رد و شیرینه كه دڕدونگه له‌گه‌ڵ توندوتیژى و كێشمه‌كێش و ده‌مه‌قاڵه و دۆخى ئاڵۆزى ژیانى ئه‌مڕۆى گه‌وره‌كان.
منداڵ وه‌ك به‌رهه‌مى ژیانى دوو مرۆڤ كه پێكهێنه‌رى بچووكترین پێكهاته‌ى كۆمهلایهتیى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كه، شیرینی و چێژێكى تایبه‌ت به ژیان ده‌به‌خشێ و كه‌ش و دۆخێك له‌ناو ژیانى دوو ره‌گه‌زى نێر و مێ و دوو هاوسه‌ردا ده‌ڕه‌خسێنێ كه هه‌م له هه‌مبه‌ر یه‌كتردا ده‌روه‌ستیان ده‌كات و هه‌میش ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا دروست ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر وه‌فادار و ئه‌مه‌گناس بن. بۆیه منداڵ كه شیرین‌ترین به‌رهه‌مى ژیانه، پێویستى به ژینگه‌یه‌كى پاك و بێگه‌رد، پهروهدهیهكى تۆكمه و ئوسوولێ و ده‌ره‌تانێك هه‌یه تێیدا گه‌شه بكات و چاوه‌ڕوانیى نه‌وه‌یه‌كى پڕ به‌هره‌ى لێ بكرێت. ئه‌م منداڵه خاوه‌نى دونیا، خه‌ون، جیهانبینیى تایبه‌ت به خۆیه‌تى، هه‌ربۆیه پێویستى به ئه‌ده‌ب و ئاخاوتن و ده‌ربڕینى مناڵانه و ته‌نانه‌ت گۆكردن و فۆنهتیكى تایبه‌ت هه‌یه كه دوور بێت له دونیا و خه‌ونى گه‌وره‌كان. دونیایه‌ك كه وشه و په‌یڤ و ده‌ربڕینه‌كان شیرین، خهیالاوى و تژى له مۆسیقا و به‌رى بن له قین و بوغز و تووڕه‌یى. چونكه منداڵ هه‌ڵگر و خاوه‌نى رۆحێكى ناسك و بێگه‌رد و شیرینه كه دڕدونگه له‌گه‌ڵ توندوتیژى و كێشمه‌كێش و ده‌مه‌قاڵه و دۆخى ئاڵۆزى ژیانى ئه‌مڕۆى گه‌وره‌كان.
پوخته‌ى وتار:
ئه‌م وتاره كه له‌سه‌ر دۆخى ئه‌ده‌بى كوردیی منداڵانه له رۆژهەڵاتی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر میتۆدى مێژوویى ـ گێڕانه‌وه‌یى ده‌كات و تێیدا باس له سه‌ره‌تاكانى سه‌رهه‌ڵدان و له‌دایك بوونى ئه‌م ئه‌ده‌به له قۆناغه جیاكانى ژیانى كۆمه‌لایه‌تى، فه‌رهه‌نگى و سیاسیى كورد له‌و به‌شه‌ى كوردستان ده‌كات. سه‌ره‌تا ئاوڕ له‌و توخم و هه‌وێنه كۆمه‌لایه‌تى و توخمه منداڵانه‌یه ده‌داته‌وه كه‌له ئه‌ده‌بى زاره‌كى، خۆماڵى و لایه‌لایه، لاواندنه‌وه و ئه‌ده‌بى ئایینى، په‌روه‌رده‌یى و ئامۆژگاریدا به‌رهه‌م هاتوون. دواتر ده‌په‌رژێته سه‌ر قۆناغه‌كانى شیعرى كلاسیك كه له‌ودا شاعیرانى سه‌رده‌مى كلاسیك به شێوه‌ى لاوه‌كى لایه‌كیان له ئه‌ده‌بى منداڵان كردۆته‌وه و دواتر ده‌په‌رژێته سه‌ر قۆناغ و رهوتهكانى دیكه كه له دواى شۆرشى گه‌لانى ئێران و له په‌راوێزى سه‌رهه‌ڵدانى قۆناغى ئه‌ده‌بى مۆدێڕن‌دا ئه‌ده‌بى منداڵان و به‌تایبه‌ت شێعر و ههتاڕادهیهكیش چیرۆك و شانۆ گه‌شه‌یان كردووه و تێیدا ئاماژه به چه‌ند ناو و ده‌نگ و ده‌قێك ده‌كرێت.
وشه سه‌ره‌كییه‌كان:
منداڵ، ئه‌ده‌بى زاره‌كى و ئامۆژگارى، ئه‌ده‌بى لایه لایه، ئه‌ده‌بى منداڵان له رۆژهه‌لات، شیعر
دۆخى ئه‌ده‌بى زاره‌كیى منداڵان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى كۆمهلایهتیى كورده‌وارى له رۆژهەڵاتی كوردستان، پێكهاته‌یه‌كى خێڵه‌كى و عهشیرهیى بووه و له‌ژێر كاریگه‌ریى سه‌رده‌مى فیۆدالیزمدا بووه و هه‌روه‌ها به‌هۆى ژیانى گوندى و كشتو‌كاڵى و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ڵكه‌وته‌ى جوغرافیایى و شاخاوى بوون، ئه‌مانه هه‌موویان ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستى یه‌كتر هه‌تا ره‌نگدانه‌وه و شوێن په‌نجه‌یان له بیركردنه‌وه و خه‌یاڵ و قسه‌كردنى ئاخێوه‌رانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌بێت. ژێرده‌سته بوون و نه‌بوونى كیانێكى سیاسى، كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگیى ناوچه‌یى، قه‌ده‌غه بوونى زمانى دایك و زاڵبوونى كولتوور و زمانى فارسیش ده‌ره‌تانى ئه‌وه‌یان نه‌ڕه‌خساندووه هه‌تا سیستمى خوێندن و نووسین بێته ئاراوه، لێره دایه كه ئه‌ده‌بى زاره‌كى و ناوچه‌یى و تێگه‌یشتنى رووكه‌شیانه به شێوه‌ى سینه به سینه و زار به زار و له كاتى كاركردن و تێكۆشانى رۆژانه‌دا منداڵ كه دووره له سیستمى خوێندن و په‌روه‌ده، تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵ ده‌بیت و له‌گه‌ڵ دایك و باوك و برا و خوشكدا فێرى ژیان ده‌بێت. قسه و مه‌ته‌ڵ، حیكایه‌ت و راز و سه‌ربورده‌ى شیرین و ناخۆش و به‌سه‌رهاتى شكست و سه‌ركه‌وتنى سه‌ركرده و سه‌رۆك خیڵ و هه‌روه‌ها قاره‌مانه خهیالاوى و ئه‌فسانه‌ییه‌كان كه‌له زارى گه‌وره‌كانه‌وه ده‌وترێنه‌وه له‌به‌ر ده‌كات و له‌لاى ده‌بنه فیلمى ژیان. ژیانى ئاواره‌یى، ده‌ربه‌ده‌رى، هێرش و قه‌لاچۆ، واى له تاكى كورد كردووه كه پهرهوهردهیهكى توندڕه‌وانه و بهرهنگاریخوازانه بگرێته به‌ر، دایك و باوكى كورد له چاخه‌كانى رابردوودا چونكه به شیرى به‌ره‌نگارى گۆچ كراون، هه‌موو شتێكیان به چاوى به‌رهه‌ڵستكارى و راچهنینهوه چاو لێكردووه، بۆیه منداڵى كورد له كاتى له‌دایك بوونیدا به “ده‌سترازه” ده‌به‌سترێته‌وه و شیعرى لایه‌لایه و لاواندنه‌وه، خه‌واندن و ژیركردنهوهى شیعرى، به‌رگرى و به‌رخودان و جه‌نگاوه‌رییه. منداڵى كورد هه‌ر له كاتى گڕوگاڵ و له‌ناو لانهكه و بێشكه‌دا به‌پێى دۆخ و كه‌شى ئه‌و سه‌رده‌مه بارهاتووه. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه له خه‌یاڵ، زه‌ین و بیركردنه‌وه‌یدا جێگاى گرتووه.
بۆیه دایكى مه‌هابادى به‌م چه‌شنه كۆرپه‌كه‌ى لاواندۆته‌وه و به نه‌خوێنده‌واریى خۆیه‌وه ئه‌م شیعره‌ى خولقاندووه:
لاى لاى دایكم، لاى لاى
دایكه‌كه‌ى دایكم، لاى لاى
رۆڵه شیرینه‌كه‌م، لاى لاى
چه‌ند چاك و پرت بۆ ده‌خولامه‌وه
له‌به‌ر سێبه‌رت نه‌حه‌سامه‌وه
هه‌ى لایه لایه، رۆڵه
ده‌ك خاك به‌سه‌رم، ره‌نجم به بایه
له‌م شێعره‌دا به‌رد و ئازار و ره‌نج و كوێره‌وه‌رى په‌نگ ده‌خواته‌وه و دایكى دڵ‌پڕ له ئازارى كورد ده‌یهه‌وێ به وبیرهێنانهوهى ئه بڕك و ئازارانه‌ى به‌سه‌ر خۆى و گه‌له‌كه‌ى هاتووه، هه‌م ئوخژنێك به دڵیدا بێت و هه‌م به دهرسدادانى كۆرپه‌كه‌ى بیكاته خه‌و.
یان له‌م دوو بكۆپلهیهى دیكه‌دا ده‌ڵێ:
خۆزگه‌م به مه‌لان هه‌ر شه‌و له شاخێ
نه‌ك به ده‌سته‌ى خۆم هه‌ر ئاخ و داخێ
به تانه‌ى دۆست و بێگانان خۆم
به وێنه‌ى مه‌جنوون وێڵى كێوان خۆم
هه‌رچه‌ند زۆرێك له شیعره‌كان، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندى، خه‌ون و خه‌یاڵ و دونیاى منداڵ به‌دوورن، به‌لام دایكى كورد وه‌ستایانه و بهپێكانى دوو ئامانج كۆرپه‌كه‌ى پێ لاواندۆته‌وه و كردوویه‌ته خه‌و و كوڵ و ئازارى ناخیشى هه‌ڵڕشتووه.
یان له‌م شیعره‌ى خواره‌وه‌دا دایك كۆرپه‌كه‌ى كه دیاره كچه به‌م چه‌شنه ده‌كاته خه‌و:
به كه‌س كه‌سانى ناده‌م
به كه‌س كه‌سانى ناده‌م
له كه‌س كه‌سانم كه‌سێ
له‌ناو پارچان ئهتڵهسێ
به پیاوى پیرى ناده‌م
به رێگاى دوورى ناده‌م
به زێڕى سوورى ناده‌م
نایده‌م به كوڕه خهیاتێ
ده‌یبا دووره ولاتێ
نایده‌م به خانى به‌با
ماڵى زۆره و زووى ده‌با
ده‌یده‌م به حه‌مه خوڵێ
بیكا به ده‌سكه گوڵێ
بی نێته بانى دڵێ
دیاره له هه‌ندێ له شیعره زاره‌كى و لاواندنهكاندا وه‌ك چیرۆك و حیكایه‌ته‌كان، كه پڕن له په‌رى، جنۆكه، دێ‌و و درنج و حیكایه‌تخوان پڕ‌و باڵیان پێده‌دات و له كۆتاییدا قاره‌مان و كوڕه پاشا هه‌ڵده‌كه‌وێ و هه‌موویان له‌ت و په‌ت ده‌كات، له شیعره‌كانیشدا گورگ و كه‌متیار و شه‌وه و تاریكى ده‌ور ده‌گێڕن و دایك به‌و زمانه شیرینهیهوه له ماڵى خۆیانى دووور ده‌خاته‌وه و به‌رخه بچكۆله‌كه‌ى ده‌كاته خه‌وێكى شیرین و له‌ناو نوێن و لانكدا به‌جێى دیڵێ. بۆیه هه‌میشه مناڵانى كورد له تاریكى و ئاژه‌لان ده‌ترسن:
گورگانه شه‌وى، گورگانه شه‌وێ
به‌رخه بچكۆله‌كه‌م، خه‌وى لێ بكه‌وێ
لووره‌ى تۆى ناوێ، لاى لایه‌ى ئه‌وێ
ئه‌ڵێ له ماڵى ئێمه دووركهوێ
به ناوه‌رۆكى ئه‌م شیعره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه مه‌ڵبه‌ندى كوردان ناوچه‌یه‌كى شاخاوى و كوێستانیه، زستانان كوردستانیش به‌فر دایده‌پۆشێ دایكانى “ناوچه‌ى موكریان” له شه‌وانى زستاندا ئه‌م لایهلایانه بۆ كۆرپه‌كانیان ده‌خوێنن، كاتێك به‌فر دونیا سپى پۆش ده‌كات، گورگه برسییه‌كان له به‌ده‌ستهێنانى نێچیر له كوێستانان هیوابڕاو ده‌بن، بۆیه داده‌كشێن بۆ گوند و ئاوایى بنار شاخ و پێده‌شته‌كان و هه‌ندێ جاریش زه‌بر له مه‌ڕ و مالاتى خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه له‌م باره‌وه گه‌لێك به‌سه‌رهات له كورده‌واریدا تۆمار كراوه، بۆیه ئه‌م كاره بۆته هه‌وێنى شیعرى لاواندانهوه له‌لاى دایكانى كورد.
دایكى سنه‌یى به‌و خه‌یاڵه ورد و به‌ربلاوه خۆیه‌وه به‌م چه‌شنه كۆرپه‌كه‌ى ده‌كاته خه‌و:
رۆڵه‌م لایه لاى، كۆرپه‌كه‌م لاى لاى
جگه‌رگۆشه‌كه‌م، كۆرپهم لایه لاى
رۆڵه خه‌وت بێ، خه‌وى نازه‌ت بێ
سه‌حرا و سه‌رزه‌وى پایهنازن بێ
رۆڵه‌ى ئازیزم، جگه‌رگۆشه‌كه‌م
ئارامى دڵى پڕ خرۆشهكهم
بینایى چاوم، رۆح و ره‌وانم
دڵخۆشى دڵم، ئارامى گیانم
رۆڵه بۆ خاتر ئهوالان له كۆ
دایه نهوینێ مه‌رگ دیده‌ى تۆ
رۆڵه لایه لاى، كۆرپهم خه‌وت بێ
ده‌س فریشته‌كان، له‌ژێر سه‌رت بێ
دایكى كورد سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى ده‌ره‌تانى خوێندن و بارهێنان و هه‌وڵدان بۆ خوێندن، خاوه‌ن زه‌ین و بیركردنه‌وه‌ى ورده، جیا له‌وه‌ى كه شانبه‌شانى پیاو بۆ بژیوى ژیان ره‌نجى كێشاوه و په‌روه‌رده‌ى منداڵدا ده‌ورى سه‌ره‌كیى گێڕاوه هه‌ر بۆیه له به‌رهه‌مهێنان و خولقاندنى ئه‌ده‌بى زاره‌كى، به‌یت و باو، حه‌یران و به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بى لاواندنه‌وه‌دا ده‌ورى به‌رچاوى هه‌بووه. لایه لایه به‌رهه‌م و هه‌ڵێنجراوى بیر و هزرى دایكانى رهنجهڕۆى كورده كه هیچكات ته‌نانه‌ت پله به‌رزه‌كانى ئهكادیمیشیان ته‌نانه‌ت به زه‌یندا نه‌هاتووه. به‌لام ناوه‌رۆك و كێشى ئه‌م لایه لایه شه‌فاف و بێ گرێ و گۆلانه هه‌ندێ جار شان له شانى به‌رزترین شیعرى شاعیران ده‌دات، هه‌روه‌ك له ده‌قى ئه‌م ئه‌ده‌به‌دا دیاره له پرسه رۆحى، ده‌روونى، هونه‌رییه‌كانه‌وه بگره، هه‌تا سیاسه‌ت و دیارده كۆمه‌لایه‌تییه‌كان هه‌موویان له دووتوێى ئه‌م لایهلایانهدا ده‌رده‌كه‌ون و دایك نه‌رم و نیان و جوانترین وشه‌كان له پێده‌شتى بێخه‌وشى زه‌ین و خه‌یالی كۆرپه‌كه‌یدا ده‌چێنێ.
یان دایكانى بیجاڕى به‌م چه‌شنه منداڵه‌كانیان لاواندۆته‌وه:
لاى لاى لاى لاى
به‌وه لاى، نه‌وه لاى
لاى لاى راده‌كه‌م لاى لاى ده‌روێشێ
خوابكێ كوڕه‌كه‌م هیچ كووره‌ى نه‌یشێ
لاى لاى راده‌كه‌م لاى لاى خهیرد بوو
دوعاى ئیمامان له‌ژێر سه‌رت بوو
لاى لاى راده‌كه‌م وه گوڵ قرمزى
خوا بكه بهدگۆیان چر ایان نهسووزێ
لاى لاى ده‌كه‌م تا خۆر ئهڵدیاى
تا مه‌ل و مۆر له كونا دهراى
لاى لاى ده‌كه‌م تا خۆر بنیشێ
خوا بكه‌ى دوژمنهكانۆ وه شادگ نه‌نیشێ
به‌هۆى زاڵبوونى سیسته‌مى پیاوسالارى له كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى به‌شى زۆرى لاواندنه‌وه‌ى دایكان بۆ رۆله‌كانیان بۆ كوڕان بووه و منداڵى كوڕ زیاتر له كچ نازى كێشراوه، هه‌ربۆیه كۆرپه‌ى كوڕ و خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانى زیاتر بوونه‌ته هه‌وێنى شێعرى لاواندنه‌وه‌ى دایكان.
بۆیه ئه‌م خه‌یاڵه پیاوسالارانه‌یه له شیعرى لاواندنه‌وه‌ى دایكى كرماشانیدا به جوانى ده‌رده‌كه‌وێ:
خوا بیات نیازم
هه‌فت ژن ئهڕات بخوازم
ئه‌وه‌ڵ بهگلهربهگى بوو
دووه‌م حوسناى په‌رى بوو
سییه‌م تورك و ته‌ماشا
چهارهم دوست ئهحمهى پاشا
په‌نجه‌م میوانى گلودهر
شه‌شه‌م میوان وه‌ڕى خه‌ر
یان له لایهلایهكى دیكه‌دا دایكى كرماشانى هه‌مان هه‌ستى به سهرهتى (ئه‌وله‌ویه‌ت) زانینى كوڕ به‌سه‌ر كچ دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ:
رۆڵه هه‌ف ژن ئه‌راد بخوازم
یه‌كى بهگلهربهگى بوو
یه‌كى دوخت خانلرى بوو
یه‌كى ئیسم په‌رى بوو
یه‌كى دوور بێ له گوشێ
یه‌كى مانگا بدووشێ
یه‌كى قالى بافه بوو
یه‌كى خهسیووره مهوافیه بوو
وشه‌كانى بیگلهربهگ، خانلر و… ده‌ربڕى كش و دۆخ و سیسته‌مى فیۆدالیزمى و سیسته‌مى نهریتیتى ئه‌وكاتى كۆمه‌ڵگایه كه دایك له‌م لایهلایهدا به زمانى شیعر، باس له ده‌سه‌لات، ره‌سه‌نایه‌تیى بنه‌ماڵه، مڵك و سامان و پێگه‌ى كۆمه‌لایه‌تى و سیاسى ده‌كات له كۆمه‌ڵگا فیۆدالییهكاندا هه‌ركه‌س به سیستمى ده‌سه‌لات و خان و ئاغاواته‌وه نزیك ببوایه خاوه‌ن شان و شه‌وكه‌ت بوو، بۆیه دایك له لاواندنه‌وه‌ى خۆیدا ئاواته‌خوازه كوڕه‌كه‌ى له‌و توێژه‌ى كۆمه‌ڵ شه‌ریكى ژیانى هه‌ڵبژێرێ.
سروشت و جوغرافیاى هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و ده‌ڤه‌رێك و پیشه و كارى دانیشتوانه‌كه‌ى و شێوه‌ى ژیانیان له ئاخاوتن و ده‌ربڕین و خه‌یاڵیاندا ره‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ورامان هه‌رێمى ئه‌شق و جوانى، مه‌ڵبه‌ندى شاخاوى و پڕ له ره‌مز و راز و سه‌ربورده، چاوگه‌ى هونه‌ر و پیشه ده‌ستییه‌كان له گۆرانى و مۆسیقا و سیاچه‌مانه و لایهلایهى دایكاندا به جوانى ره‌نگى داوه‌ته‌وه:
ئوسا كار خاس جه دار مه‌ڵهه‌مێ
بێشكه و په‌ى تاشۆ گڵێنه و چه‌مێ
سهرینو سهرهیت په‌ڕوو ژهرهژا
پڕ بۆ جه بۆنوو گولاڵهى كه‌ژا
ده‌س پێچهنهكهت مهرزهى خام بۆ
هه‌ڵقه‌ى شه‌ش بنش تهلاى ته‌مام بۆ
گڵونگوو دهسرازهیت هه‌نا كارى بۆ
سهربێشم هه‌ورێشم جه مروارى بۆ
په‌ى تۆ ئینه گرد من كهردهنم جه‌م
ئاواتوو سهوایم تۆ بوسه بێخه‌م
قۆناغى شیعرى كلاسیك و ئه‌ده‌بى منداڵان:
له ماوه‌ى نزیك به سه‌د ساڵى رابردوودا و پاش ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگاى كوردیش له‌ژێر كاریگه‌ریى كۆمه‌ڵگاكانى ده‌ورووبه‌ریدا ده‌بووژێته‌وه و كۆمه‌ڵێك له ئه‌دیب و رۆشنبیر و شاعیران به خامه‌ى ره‌نگین دێنه مه‌یدانى نووسین و داهێنان و سیستمى خوێندن و نووسین سه‌رهه‌ڵده‌دات، چاپ و بلاوكراوه‌كان ده‌بووژێنه‌وه و كۆمه‌ڵگاى كوردستانیش ده‌كه‌وێته ناو ئه‌م بازنه‌یه‌وه.
وه‌ك سروشتى باوى كۆمه‌ڵگاى رۆژهەڵاتی له مه‌یدانى ئه‌ده‌ب و نووسینى كوردیشدا له قۆناغى كلاسیكیشكدا دیسان شیعر و وه‌ك گوتار و توخمى زاڵى كۆمه‌ڵگا ده‌ورى به‌رچاو ده‌گێڕێت و به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندیی “مۆسیقى، كێش و سه‌روا و ریتم و ئاهه‌نگ و خهیالاوى بوون” مرۆڤى كۆمه‌ڵگاى نه‌ریتیى كوردستان خێراتر له‌به‌رى ده‌كات و خۆى تێدا ده‌بینێته‌وه. هه‌رچه‌ند دیسان له‌م قۆناغه‌شدا به شێوه‌ى سیستماتیك و ئه‌كادیمى منداڵ و پرسى په‌روه‌رده به‌هۆى ژێرده‌سته بوونى كورد نه‌بۆته خه‌مى سه‌ره‌كیى نوخبه و رۆشنبیر و بنه‌ماڵه، له‌م قۆناغه‌دا شاعیرانى كلاسیك له رۆژهه‌لات به شێوه‌ى لاوه‌كى ئاوڕیان له ده‌روون و خه‌ون و خولیاكانى منداڵانى كورد و نه‌وه‌كانى داهاتوو داوه‌ته‌وه و لایه‌كیان لێكردوونه‌ته‌وه و ویستوویانه له مه‌ینه‌تییه‌كانى ژیان و تاریكى و بێ ئاگایى به ئاگایان بێنن. منداڵى كورد به‌هۆى نه‌بونى قوتابخانه و خوێندن بێبه‌رى بووه له زانیاریى سه‌رده‌م و ته‌نیا كوڕى ئاغا، مه‌لا، خان و ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن موڵكه‌كان ئیزنى خوێندنیان هه‌بووه و ئه‌وانه‌ش كه به كوڵهمهرگى منداڵیان ناردۆته به‌ر خوێندن، به‌ده‌ست لێدانى “میرزا، مامۆستاكانى مه‌كته‌ب و مه‌لایانى ئایینى له مزگه‌وت و خانه‌قا و ته‌كیه” وه‌زاڵه هاتوون و خێرا به‌جێیان هێشتووه. له‌و ناوه‌ندانه‌ش كه تاقه سه‌رچاوه‌ى زانست و زانیاریى ئه‌وكاتى كۆمه‌ڵگاى كوردستان بوون، ته‌نیا وانه دینى و ئایینییه‌كان و رێوشوێنى عه‌ره‌بى و هه‌ندێ وانه‌ى فارسى و شێعرییان پێ له‌به‌ر كردوون.
هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد، به‌هۆى زه‌بروزه‌نگ و ژیردهستهبوونى كورد هه‌میشه هه‌ستى په‌رچه‌كردار و بهرهنگاریخوازانه له زه‌ینیدا ئاماده بووه و ئه‌م هه‌سته‌ش له‌لاى شاعیران به جوانى خۆى ده‌رخستووه و ته‌نانه‌ت له شیعر و ئه‌ده‌بى منداڵانیشدا كه ده‌بێ دوور بێت له توندوتیژى و هه‌ستى به‌ره‌نگارى، به‌لام دیسان ئه‌و هه‌سته حزوورى هه‌یه. بۆیه مامۆستا هه‌ژار موكریانى كه یه‌ك له‌و شاعیرانه‌یه كه شێعرى منداڵان و به‌تایبه‌ت لایهلایهى زۆرى هه‌یه، له هۆنراوه‌ی “لای لایه”دا كه ماملێ كردوویه به گۆرانی ده‌ڵێ:
هـــــــهی لای لایه رۆڵه لای لایه
ئه‌مشه‌و به‌زه‌ییت بـــه مندا نایه
ژیر به‌وه رۆڵه‌ی شیرین و جوانم
له داخی لانك ده‌گری ده‌زانم
ده‌ڵێ بۆ حه‌پسم بۆ ده‌سته به‌سته‌م!
به‌و به‌ند و حه‌پسه من جه‌سته خه‌سته‌م!
لهنَیو كورد نه‌بێ، ده‌سرازه نیه
ئه‌و به‌ند و قفڵ و قه‌ڕازه چیه؟
كوڕم من بیرم له تۆ زیاتره
ده‌سرازه و لانك ببێ چاتره
راسته تۆ نه‌وه‌ی شێری ژیانی
نه‌ته‌وه‌ی پاكی گه‌لی كوردانی
به‌لام چونكه كورد ئه‌مڕۆ بێكه‌سه
به‌شیان له دنیا كۆت و مه‌حبه‌سه
بۆیه ده‌تپێچم تا خووی پێ بگری
نه‌ك تا من ماوم له به‌ندا بمری
هه‌ی لای لایه، رۆڵه لای لایه
هه‌زار تێبینی دواڕۆژم لایه
دیسان لێره‌دا باس له خه‌ون و خولیا و خه‌یاڵى منداڵ نه‌هاتۆته گۆڕێ و خه‌م و ئازاره گشتییه‌كانى كورد و كوردستان و هه‌ستى به‌رگرى و بارهێنانى منداڵ بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمن و ئاگادار كردنه‌وه‌ى له كۆست و ته‌گه‌ره‌كان بوونه‌ته هه‌وێنى سه‌ره‌كیى ئه‌م شێعره. لێره‌دا پاساو بۆ ده‌سترازه و قفڵ و قه‌ڕازه و بابۆڵه كردنى منداڵ له‌ناو لانهكه و بێشكه‌دا ئه‌وه‌یه كه فێرى ئازار و ئه‌شكه‌نجه و به‌ند و زیندان بكرێت. چونكه ئه‌وه له‌لاى مرۆڤى كورد بۆته یه‌قین كه‌له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان كورد بێگومان تووشى كوشتن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌بێت، بۆیه هه‌ر له‌ناو لانكه‌وه به‌و چه‌شنه بارى دێنن.
هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا له باشوورى كوردستانیش شاعیرانێكى وه‌ك مامۆستا فایه‌ق بێكه‌س، گۆران، پیره‌مێرد، كاكه‌ى فه‌لاح و محه‌مه‌دعه‌لى مه‌دهۆش له هۆندنه‌وه و دانانى شیعرى منداڵ و گرنگى دان به نه‌وه‌ى نوێ هاتوونه‌ته مه‌یدان و گه‌لێك كاریان كردووه.
له‌م قۆناغه‌دا پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى ئه‌ده‌بى زاركى و لاواندنه‌وه، ئیدى رۆڵى دایك له به‌رهه‌مهێنانى شیعر و ئه‌ده‌بى منداڵدا كه‌م ده‌بێته‌وه و زۆرینه‌ى شێعره‌كان له‌لایه‌ن پیاوان و به ده‌ربڕین و ئاخاوتنى پیاوسالارى و خه‌ونى ره‌گه‌زى نێره‌وه ده‌ربڕاون و ئه‌مجاره له زمانى پیاو و باوكه‌وه كه زیاتر ئه‌ده‌بى په‌روه‌رده‌یى و ئامۆژگارییه له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌دوێت و بۆ ژیان و خه‌بات و نیشتمانپه‌روه‌رى هانى ده‌دات. دیسانه‌وه له شیعرى كلاسیك‌دا هه‌مان هه‌ست و رۆح و ناوه‌رۆك به‌سه‌ر شیعرى ندالاندا زاڵه و توخمى ئه‌ده‌بى به‌ره‌نگارى ده‌ورى سه‌ره‌كى ده‌گێڕێت.
یان قانع شاعیرى چه‌وساوه‌كان كه وه‌ك شاعیرێكى نیشتمانى و كۆمه‌لایه‌تى ئاوڕى له زۆر پرسى كۆمهلاگا داوه‌ته‌وه، بارهێنان و په‌روه‌ده‌ى منداڵى به‌لاوه زۆر گرنگ بووه به‌م چه‌شنه كۆرپه‌ى كوردى دواندووه:
رۆڵه‌ى خۆشه‌ویست جگه‌ر گۆشه‌كه‌م
مه‌رهه‌مى زامى به پهرۆشهكهم
وه‌ك تۆ په‌روه‌رده‌ى دامێنى منى
بێچووه شێره‌كه‌ى خاوێنى منى
منیش له باوه‌ش دایكێ ترا بووم
به شیرى راستى به‌خێو كرابووم
من راسپارده‌ى باب و باپیرم
فه‌رمووده‌ى ئه‌وان هه‌روا له بیرم
له‌م قۆناغه‌دا كه نووسین و قوتابخانه و به‌شداریى كارى كۆمه‌لایه‌تى دێته ئاراوه ژن حزوورى كه‌م ره‌نگه، نه‌ریت و رێوشوێنه باوه‌كانى كۆمه‌ڵ رێگایان پێنه‌داوه بێته مه‌یدانى نووسین و رۆشنبیرییه‌وه و خه‌ونه‌كانى خۆى ئه‌م جاره به شیعر و چیرۆك و ئه‌ده‌بى نویسیاری بۆ منداڵان بخاته روو. له ده‌قى ئه‌ده‌بى نویسیاریى منداڵاندا ئه‌وه ئیدى پیاوه منداڵ ده‌كاته خه‌و و ئامۆژگاریى ده‌كات، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئیدى وشه و په‌یڤى ناسك، نه‌رم و نیان و پڕ له مۆسیقا و دایكانه پیوار (غایب)ه و پیاو له‌باتى ژن به‌رهه‌مى خولقاندووه، بۆیه زرینهى ده‌قى منداڵان روانگه‌ى پیاوانه و به‌ره‌نگارى و به‌رخودانیان پێوه دیاره. شیعره به‌ره‌نگارى و راپهڕینخوازانهكانى “مه‌لا ئاواره” شاعیرى شۆڕشگێڕ نموونه‌ى به‌رچاوى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن كه ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێ بۆته په‌یڤى سه‌رزارى پیر و لاو و ژن و منداڵى كورد له ده‌ڤه‌رى موكریان كه ئه‌مه نموونهیهكیهتى:
هه‌تا ئێستا كه منداڵى وردى
خه‌ڵف و نه‌مامى بێستانى كوردى
كوڕم تۆ كوردى، تۆ بێووه شێرى
نه‌ته‌وه‌ى كاوه‌ى ئازا و دلێرى
باب و باپیرت، خزم و كه‌س و كار
زۆریان كێشاوه، مه‌ینه‌ت و ئازار
بۆ پارێزگارى، ماڵ و مناڵیان
قه‌ت نه‌وه‌ستاوه، ده‌س و گۆپاڵیان
بازى كێوى به، نه‌ك كه‌وى قه‌فه‌ز
هه‌ى لایه لایه، رۆڵه لاى لایه
هیوارى دواڕۆژم له‌ده‌س تۆ دایه
هه‌ى لایه لایه كۆرپهم ساوایه
دایه‌ت ماندووه بۆچ خه‌وت نایه
ئه‌ده‌بى منداڵان قۆناغى دواى شۆڕشى گه‌لانى ئێران:
هه‌رچه‌ند دواى شۆڕشى گه‌لانى ئێران بۆ ماوه‌یه‌كى كورت بووژانه‌وه‌یه‌كى فه‌رهه‌نگى و رۆشنبیرى كرایه‌وه و به‌هۆى دامه‌زرانى رێكخراوى سیاسى، فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌لایه‌تى كرانه‌وه‌یه‌كى سیاسى په‌یدا بوو، به‌لام خێرا ئه‌و ده‌رفه‌ته رهویویهوه و سه‌ركوت و زه‌بر و زه‌نگ و قه‌ده‌غه‌بوونى زمانى كوردى راگه‌یه‌نرا. بۆ ماوه‌ى ۵ ساڵ كه‌ش و دۆخى بێده‌نگى رۆژهەڵاتی كوردستانى داگرت، هه‌تا ساڵى ۱۳۶۳ى هه‌تاوى و له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى گۆڤارى “سروه” و ناوه‌ندى بلاوكردنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بى كوردى “ئینتشاراتى سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبى” دیسان جموجۆلچێكى ئه‌ده‌بى هاته‌وه ئاراوه و كۆتایى ده‌یه‌ى ۱۳۶۰ى هه‌تاوى دامه‌زرانى ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كان له هه‌ر شارێك بوونه مه‌كۆ و كۆووبنههى ئه‌دیب، شاعیر و نووسه‌ران و ده‌توانین وه‌ك قۆناغێكى گرنگ و ده‌سپێكى ئه‌ده‌بى منداڵانیش ناودێرى بكه‌ین. له‌م قۆناغه‌دا ئیدى شێعر تاقه تریبوون و ژانر نیه بۆ به‌رهه‌مى ئههبیى منداڵ، به‌ڵكوو چیرۆك، شانۆ، فێستێڤاڵى ئه‌ده‌بى و شێعر خوێندنه‌وه و گۆرانى و چالاكیى جۆراوجۆر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له مه‌هاباد و بۆكان و سنه چه‌ند گۆڤارێكى تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و شێعرى منداڵان چاپ و بلاو ده‌كرێنه‌وه. روانگه و تێڕوانینه‌كان بۆ ئه‌ده‌بى منداڵ و خه‌ون و خولیاكانى و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ رۆحى سه‌رده‌م ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا دێت. به‌لام نه‌بوونى راگهیهنێكى سه‌ربه‌خۆ، گۆڤار و رۆژنامه‌ى تایبه‌ت به منداڵ كه به‌رده‌وام بێت و پشتیوانهیهكى مادى و مه‌عنه‌ویى هه‌بێت، بوونى سانسۆر، كێشه و گرفته‌كانى ژیانى نووسه‌رى منداڵان و هه‌روه‌ها زاڵبوونى روانگه و بۆچوونه نه‌ریتییه‌كان له‌مه‌ڕ نووسینى منداڵان له‌لاى زۆرێك له نووسه‌ران و له گشت گرنگتر به فه‌رمى نه‌ناسینى زمانى كوردی و ناشارهزابوونى منداڵه له‌گه‌ڵ خوێندن و نووسینى به زمانى زگماكى، له‌و خه‌سارانه‌ن كه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌ده‌بى منداڵان و مێرمنداڵانى كورد له رۆژهەڵاتی كوردستان.
له رۆژهەڵاتی كوردستان به‌پێى ئه‌و حهشیمهتهى زۆره‌ى كه هه‌یه‌تى، ئه‌م به‌رهه‌مانه وهلامدهرى ویست و داخوازه‌كان نین، ئێمه ته‌نیا توانیومانه ده‌سپێكه‌ری ئه‌ده‌بیاتی منداڵ له بواری شیعردا بین و كتێبگهلێكی وه‌كوو: “ماسی خانم، گیانداره سروشتییه‌كان، قوڕواق، په‌روه‌رده‌ی ئاشتی بۆ منداڵان، گوڵه‌كانی باخچه، كتێب، پێلاوی دڕا‌و و . . .” ئه‌م كتێبانه هه‌ر كام هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن و له‌خۆگری خاڵگه‌لی لاواز و به‌هێزن. به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه توانیومانه له ئه‌ده‌بیاتی سهرزارهكییهوه بۆ ئه‌ده‌بیاتی نووسین له بواری منداڵاندا هه‌نگاو هه‌ڵگرین و ده‌ستپێكردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان هه‌رچه‌نده به شێوه‌یێكی پرژو بلاو به‌رهه‌می یه‌ك ده‌یه چالاكییه له‌م بواره‌دا. به‌سه‌رنجدان به‌و ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییه جیهانیه له ده‌یه‌ی رابردوودا و به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا و دیارده‌ی جیهانی بوون و دروشم گه‌لێكی تازه، روانین و دونیای نووسه‌رانیش تووشی ئاڵووگۆڕگهلێك هاتووه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری منداڵان:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شیعری منداڵان له شیعری گه‌وره‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، باشتر وایه له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بدوێین كه ئه‌م كاره‌مان بۆ ئاسان ده‌كاته‌وه و یارمه‌تیی ئێمه ئه‌ده‌ن هه‌تا له پڕۆسه‌ی ئاسانكاری بۆ راگواستنی منداڵان له قۆناغی منداڵییه‌وه به‌ره‌و ژیان و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و راهێنان به لاڕێدا نه‌مانبات. كه‌واته به شیعرێك دهگوترآ «شیعری منداڵان» كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌خۆ گرتبێت:
۱) زمانێكی ساده و ساكاری هه‌بێت.
۲) ره‌گه‌زی خه‌یاڵ تێیدا به‌هێز بێت، واته خه‌یالاوی بێت.
۳) ره‌مزی و هێمایین یا كینایی نه‌بێت.
۴) له جیهانى تایبه‌تى منداڵانه‌وه ههڵقولابێت.
۵) راسته‌وخۆ ئامۆژگاریی ئه‌خلاقی له‌خۆ نه‌گرێت.
ئێستا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه شی ئه‌كه‌ینه‌وه و سۆراخییان له‌و شیعرانه‌دا ئه‌گرین كه له‌م سالانه‌ی دواییدا به ناوی شیعری منداڵان له قه‌باره‌ی كتێب یا گۆڤار و بلاڤۆكدا له رۆژهەڵاتی كوردستان بلاو كراونه‌ته‌وه، به‌لام له‌به‌ر كورتیى كات و درێژ نه‌بوونه‌وه‌ى وتاركهمان ته‌نیا ئاماژه به گرنگیى ره‌وتى سێیه‌م و ناوى نووسه‌ر، شاعیر و چیرۆكنووسانى ئه‌ده‌بى منداڵان و ناوى به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ین.
له سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى ۷۰ى هه‌تاوى (۱۹۹۰ى زایینى) كۆمه‌ڵێكى به‌رچاو له نووسه‌ر، ئه‌دیب و شاعیر و چالاكى ئه‌ده‌بى منداڵان له ناوچه جیاجیاكانى رۆژهەڵاتی كوردستان روویان كرده نووسین بۆ منداڵان و له‌ژێر كاریگه‌رى و هێژمۆنیى زاڵى ئه‌ده‌بى فارسى و به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بى منداڵان و مێرمنداڵان به زمانى فارسى بووژانه‌وه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌ستى پێكردووه.
له‌م پێناوه‌دا زیاتر له هه‌ر ژانرێكى تر ژانرى شیعر زۆرتر كارى له‌سه‌ر كراوه و ئه‌م كه‌سانه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌ده‌بى منداڵانن: “عه‌بدولڕحمان فههیمى، سوغرا كه‌ریمى، سیمین چایچى، گولاڵه ستاوه‌ند، خاوه‌ن پێنج به‌رهه‌م، كولسووم عوسمانپوور، شیلان گیلانى، سه‌لاح نیسارى، ئه‌مین گهردیگلانى، عه‌بدولقادر قادرى، سه‌لام پارسا، عه‌لیڕه‌زا محه‌ممه‌دیان، فایه‌ق باتهش، سه‌لام قادرى، ئه‌حمه‌د به‌هرامى، سه‌حه‌ر میهره‌بانى، عه‌فیفه مه‌حموودزاده، خاڵه‌ند ئه‌حمه‌دى، سۆران حوسێنى، له‌یلا ساڵحى، یوونس ره‌زایى، سواره فتووحى، یووسف فازڵى، مه‌نوچێهر پووردێڵ، عهلێڕهزا قاسمى فه‌ر (به زاراوه‌ى گهڕووسى له بیجاڕ)، عه‌لى سههامى، ره‌زا مهوزوونى به “زاراوه‌ى كهلهوڕى” و چه‌ندین به‌رهه‌مى دیكه به زاراوه‌كانى هه‌ورامى و كورمانجیى سه‌روو له پارێزگاى ورمێ و هه‌روه‌ها كوردانى خوراسان به‌رهه‌م هاتوون.
كه كتێبگهلى “ته‌قله، باخچه‌ى منداڵان، مێرووله و وردیله، خرتۆڵ، هه‌تۆڵ مه‌تۆڵ شه‌مامه، پشیله و مشك، كیسه‌ڵ، میمه جاڕوو به‌رقى و تاتى به زاراوه‌ى كهلهوڕى و چه‌ندین به‌رهه‌مى دیكه به زاراوه‌كانى تر”.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه و ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌یه كه چیرۆك، شانۆى منداڵان له‌باتى شیعر گرینگیى زیاترى پێدراوه كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامى فه‌رزا و كه‌ش و فه‌رهه‌نگیى زاڵى رۆژهه‌لاته. له‌م قۆناغه‌دا له‌ناو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه‌له سالانى رابردوو له رۆژهه‌لات له بوارى ئه‌ده‌بى منداڵان و به‌تایبه‌ت شێعردا چاپ بوون، كتێبى “ماسى خانم”ى عهلێڕهزا محه‌ممه‌دیان به زاراوه‌ى ئه‌رده‌لانى (سنه‌یى) له هه‌وان زیاتر پێشوازیى لێكراوه، هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌رهه‌مه به شێوه‌زار نووسراوه و له زۆر ناوچه‌ى دیكه لێى تێناگه‌ن به‌لا م به چه‌شنێك رۆچۆته ناخى منداڵانه‌وه كه بۆته وێڕدى سه‌رزارى گه‌وره‌و بچووك، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ئیدیعایه، ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ساڵى ۱۳۸۸ى هه‌تاوى گه‌یشتۆته چاپى چوارده‌یه‌م و زیاتر له۸۰ هه‌زار به‌رگى لێ فرۆشراوه.
ماسی خانم ناو ده‌ریا / چارشێوی دا به‌سه‌ریا
كه‌فته رێگه خرته خرت / شیرین شیرین ورده ورد
ماسی خانم كه‌وشی نهوو / ماڵه‌كه‌یان حه‌وشی نهوو
وه‌ختآ چوو بۆ سه‌ر كووجی / چاوی كهفتهو به جیجی
جیجی زه‌رده‌واڵه بوو / مناڵ ئه‌و به‌رماڵه بوو ….
له‌م شیعره‌دا منداڵ بۆ ماسی دیدێكی مرۆڤانه و لێره‌دا نیگایه‌كی ژنانه قایل ده‌بێت. چوونكا ماسی له جیهانی واقیعدا بوونه‌وه‌رێكی ناوئاوه و بهبآئاو ناتوانآ بژی. به‌لام شاعیر ده‌یكات به خانمێك و ده‌یهێنێته سه‌رعه‌رز، واته دنیای منداڵان و چارشێوێكیش ئه‌دا به‌سه‌ریا. ماسی خانم، هه‌ستێكی بێغهش و ده‌روونپاكی هه‌یه كه له كاتی ته‌نگانه‌دا له خۆ دهبوورآ و به هانای هاوڕێكه‌ی ده‌چێت. كاتێك كه «سۆنه‌ی كراس پووڵه‌كی» پێلاوه‌كانی دڕاوه و له چاوه‌كانی فرمێسكی گه‌ش دهبارآ، دڵی بۆی نه‌رم ئه‌بآ و ده‌لا:
وتی قه‌زاو له گیانم/ رێگه‌ی هه‌س و ئه‌زانم
ماسی كه‌وشی له پا كه‌ند/ وتی ئیمڕۆ بۆ تۆم سه‌ند
ئیتر به‌سیه نه‌گیری/ با بێژن چهنآژیری
سه‌رچاوه:
ـ لالایى مادران كرد ترجمه به فارسى، هاشم سه‌لیمى و سوره‌یا كههریزى
ـ بۆ كوردستان، هه‌ژار موكریانى
ـ دیوانى مامۆستا قانع
ـ وتارى ئه‌ده‌بى منداڵان و شیعر، له نووسینى: فه‌ره‌یدوون میرئهحمهدى
ـ شیعری منداڵان، له غیابی منداڵدا (خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شیعری منداڵان، دۆخی كوردستانی ئێران) له نووسینى: ئه‌حمه‌د شهبانى
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر