۱۳۹۶/۹/۱۰

دوو شێعری جەلیل ئازادیخا


جەلیل ئازادیخا 

بەدیار غرووری شكاوی شاخەوە
ئێستائەو
هەنگاوەكانی داگیركەر دەژمێرێ
من شەو
بەدیار غرووری شكاوی شاخەوە
پەڕ پەڕ مەعسومیەتی بەفری تازە و
شەرافەتی دزراوی چەكێك
دەهۆنمەوە
بۆ سەربەستی هەتك كراوی
هەڵۆیەكی زامار
ئێستا ئەو
جەستەی گرمۆڵەی بەباوەشی
ئازار دەسپیرێت
من هەڵپڕووكانی حەسرەتەكانی
خاك
شارا دەكەم
ئێستا
كچی سەوز پۆشی دەشت
هەڵدەفلیقێ
لەزبری هەناسەی بیابان و
باوەشی ناپیاویی دا
ڕووبار بەلێڵی ڕادەكشێ
بەهەناوی شیرینی خورمادا
ئێستا ئەو
كەركووك
ئێستا ئەو
خانەقین
ئێستا ئەو
خورماتوو.

”دوونا دوونی خاك”
یەكەم چركە بوو زانیم
جیاوازترە ئەم كۆستەمان
ئەمە جاڕی مەرگی فەرهادو
چەمەری تەنیایەكانی شیرین
نییە
ئەوە بێستوونە سەرهەڵدەگرێ
تاقەوسان دواچۆڕی
دەڕژێتە گەرووی مەرگ
شەكەت شەكەت
خۆی دەسپێرێتە دەستە وشكهەڵهاتووەكانی سەیمەرە
ئەمە زەریایی خۆڵەو ڕووبار ڕادەژەنێ
ئەوە باڵای تۆز پۆشی درەختەو
با ،با ڕای ناژەنێ .
ئەوەخاكە دەقیژێنێ
ئەوە كۆتەڵی باڵای شكاوی تەمیرەیەو
سەرهەڵگرتنی جەم
پیر تەنیایەو
دەسگیر لە سەمای خاكا
دووناو دوون دەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر