نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها
نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها
۱۳۹۷/۱/۲۶
۱۳۹۶/۱۲/۱
۱۳۹۶/۱۰/۴
ده‌فە
فارسی: ڕه‌زا به‌راهه‌نی
کوردی: ساماڵ ئەحمەدی
بۆ ئایدین ئاغداشلوو
ده‌فه لێده! لێده! که ده‌فین له به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه،
شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە، لە
هەورەگرمەیەکدا، که دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه! دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که هەورەگرمەی دادێ له هه‌قیقه‌تی ئه‌و
دایره‌وه دەلرفێ،
لرفاوە و، هه‌ر
لرفاوتر بێ!
ده‌ف له ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له مژی ڕه‌ویودا،
تۆخودا بده‌فه!
به ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه!
۱۳۹۶/۹/۱۰
دوو شێعری جەلیل ئازادی‌خا
جەلیل ئازادی‌خا
”بەدیار غرووری شكاوی شاخەوە”
ئێستائەو
هەنگاوەكانی
داگیركەر دەژمێرێ
من شەو
بەدیار
غرووری شكاوی شاخەوە
پەڕ
پەڕ مەعسومیەتی بەفری تازە و
شەرافەتی
دزراوی چەكێك
دەهۆنمەوە
بۆ سەربەستی
هەتك كراوی
هەڵۆیەكی
زامار
ئێستا
ئەو
جەستەی
گرمۆڵەی بەباوەشی
ئازار
دەسپیرێت
من هەڵپڕووكانی
حەسرەتەكانی
خاك
شارا
دەكەم
ئێستا
۱۳۹۶/۹/۷
شیعری ڕەحیم لوقمانی
1
ژنێک لە پاریس:
لە تاکبەندی تەریکمەندی ئازادیما
سەرم لە سەر ڕانی ساردی تەنیاییدا
دەست لە ملی وەفای ئەم سەگەکوڵکنەم
سپاس بۆ خوا !
چونکە دەکرا لە "کابول"دا
لە نێو بەندی ڕووبەندێکی تاریک،
هاوسەرم، ڕیشێکی چڵکنی کەللەڕەق با و
سێ ژەمەیشم،
شەرع و شەلاق و شەق بایە !
2
ژنێک لە ئێراق:
لە کەژاوەی خەوزێڕینی قەڵای حزبێک،
دەستم لە گیرفانی خاک‌دا و
سەرم لە گەڵ سەرانی هەندەران
منداڵم دۆلاربازی قوماربازەکانی لەندەن
مێردم، سواری حیزبی خۆشبەز،
بازرگانی سیاسەتە !
ڕۆژێک لەندەن، ڕۆژێک تاران یان ئانکارا,
سیاسەتمان بۆ باردەکەن
سپاس بۆ خوا،
خزم و نزم و سووک و دزمان
سواری حیزب و تەیار دەکەن
گەر ساڵێکیش نەبوو بەرگی پاشایی بپۆشین،
خەڵكی گوند و شارێک چییە! بۆی دەفرۆشین ...!
(ڕەحیم لوقمانی)
اشتراک در:
پست‌ها (Atom)