‏نمایش پست‌ها با برچسب وەرگێڕان. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب وەرگێڕان. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۷/۲/۱۷

ململانێی پێكەنینی تاڵ و گریانی شیرین لە شیعری "شامی كرماشانی"دا


جەلیل ئاهەنگەرنژاد
وەرگێڕانی: شەریف فەلاح


دەلێن: ئاخۆ شێعر چییە؟ "ئاه سینە سوزی كز جگر خیزد/ نوای دردمندی كز دل دیوانە برخیزد"
ئەم بەیتە شێعرە ساڵانێكی زۆرە لەبەرمە و هیچكاتێ لەگەڵ تاریف و پارامێترە ئەكادیمییە ئەمڕۆییەكاندا نایەتەوە، بەڵام دەربڕی بەسێك لە دادە و تایبەتمەنییە واتاییەكانی بەرهەمە ئەدەبییە گشتگیرەكانە. بەرهەمگەلێك كە بە ئاسانی دەچنە دونیای زەینیی هەر شاعیر، یان بەردەنگێكەوە و هێندە سەمیمی و لەبەردڵانن، لەناكاو لەسەرووی خانەی هەستی بەردەنگی بەهەستدا جێگا دەگرن.
چ هۆكارگەلێك دەست دەدەنە دەستی یەكتر كە هەندێ بەرهەم، بەم چەشنە لەگەڵ خوێنەر و گوێگری تایبەت و گشتی دەبنە هاوەڵ و نەوە دوای نەوە خێوەتی سادەیی و ساكاریی ناوەرۆكیان لە زەینی بەردەنگێكی هەڵدەدەن؟ بۆ وەڵامدانەوه بەم چەشنە پرسیارانه پێویست بەوە ناكات بەدوای خەسڵەت و سەرچاوە و ژێدەرەكاندا بگەڕێین، بەڵكوو دەتوانین بە رێكارێكی سادە، بگەینە سیمای رواڵەتی و واتایی ئەم چەشنە شیعر و بەرهەمانە بگەینە هەندێ وەڵامی پوختە. بەگشتی ئەم چەشنە بەرهەمانە بەدوای واتاگەلی خەیاڵی و ئەبستراكەوە نین. خۆیان لە دەستەواژەگەلی قورس و نامۆ بەدوور دەگرن و لە وشه ‌و دەستەواژەگەڵیك كەڵك وەردەگرن كەلە كۆزەین و هەنبانەی وشە كۆمەڵایەتییه گشتییەكانی كۆمەڵگە دان و نامۆ نین. بەگشی ئەم وشانە لەگەڵ كەڵكەڵە، ئامانج، دڵەڕاوكێ و هیوا و ئومێدەكاندا گرێی دراوە.

۱۳۹۶/۱۰/۴

ده‌فە


فارسی: ڕه‌زا به‌راهه‌نی
کوردی: ساماڵ ئەحمەدی
                                                                                 بۆ ئایدین ئاغداشلوو

ده‌فه‌ لێده‌! لێده‌! که‌ ده‌فین له ‌به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه‌، شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە،‌ لە هەورەگرمەیەکدا، که‌ دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه‌!  دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له‌ ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه‌ دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که‌ هەورەگرمەی دادێ له‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌و دایره‌وه دەلرفێ،
 لرفاوە‌ و، هه‌ر لرفاوتر‌ بێ!
ده‌ف‌ له‌ ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له‌ مژی ڕه‌ویودا، تۆخودا بده‌فه‌!
به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه‌!

۱۳۹۶/۱۰/۳

منداڵێک دەکوژرێت


Stig Dagerma
لە سوێدییەوە: ره‌حمان سۆفی‌

ڕۆژێکی خۆش، هه‌وایکی سووک‌، خۆره‌تاو لاره‌مل تیشکی به‌ سه‌ر ده‌شتا‌ په‌خشانه‌. چونکه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه‌، بەم‌ زووانە ناقوسی کلیساکان زرینگه‌یان لێ هەڵدەستێ.
له ‌نێوان سێ‌ڕێیانی سێ گوندان، په‌نجێره‌ی خانووی گوند له‌ دووره‌وه‌ بریقه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌. خه‌ڵکی هه‌ر که‌س له ‌ماڵی خۆی، پیاوان له‌ رۆخ ئاوێنه‌ ڕدێنیان ده‌تاشن. ژنان سه‌رقاڵی نانکردن و چێشتلێنانن. منداڵانیش له‌ سه‌ر عه‌رزه‌که‌ هار و هاجی ده‌که‌ن. دوو تازه‌لاو له‌ نێوان دوو په‌ڵه‌ جاڕه‌جۆدا، بۆ هاتوچۆی نێوان گوندان ڕێچکه‌یەکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌. دیاره‌ پێشتر هه‌رگیز له‌ سێ‌ڕێیانی سێ گونده‌ی جیراندا ئەم ڕێچکەیە نەدیترا‌بوو.