نمایش پست‌ها با برچسب ساماڵ ئەحمەدی. نمایش همه پست‌ها
نمایش پست‌ها با برچسب ساماڵ ئەحمەدی. نمایش همه پست‌ها
۱۳۹۷/۱/۲۶
۱۳۹۶/۱۱/۱۱
گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا محەمەد ڕەمەزانی، نووسەر و وەرگێڕ
هەڤپەیڤین: ساماڵ ئەحمەدی
ساماڵ: مامۆستا، جەنابت وەکو نووسەر و وەرگێڕ ناوبانگت دەرکردووە
و بێگومان خوێنەری ئەدەبیاتی کوردی کەسایەتی و نووسراوەکانی جەنابت دەناسن، بەڵام پێم
خۆشە لەمەڕ قۆناغەکانی ژیانی خۆتەوە بۆمان بدوێی. لە کوێ و چ ساڵێک لەدایک بووی؟ کەی
و چۆن فێری زمانی ئینگلیزی، یان باشتر بڵێم ئەو زمانانەی دەیانزانی، بووی؟ چونکە من
دەزانم جەنابت لانیکەم بە سێ زمان دەنووسی.
محەمەد ڕەمەزانی: من سالی 1960 له شاری بۆکان له گەڕەکی پشت
حەمامی کون، واتە گەڕەکی جوولەکەکان لەدایک بووم. خوێندنی سەرەتاییم لە بۆکان و ناوەندیم
لە بانە و ئامادەییم لە مەهاباد تەواو کردووە. لە زانکۆی تارانیش باکالۆرم لە بواری
ئەدەبی ئینگلیزی‌دا وەرگرتووە. ساڵی ١٩٨٠ خوێندکاری ساڵی یەکەمی زانکۆ بووم، کە یەکەم
بەرهەمی وەرگێڕانم لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ فارسی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی
(سپیدەدم)ــەوە لە تاران بڵاو بووەوە. بەختەوەرانە ئەمە دواین کتێبی سیاسی بوو، ئیتر
توخون کاری سیاسی نەکەوتم، ڕووم کردە ئەدەب و هونەر.
۱۳۹۶/۱۰/۴
ده‌فە
فارسی: ڕه‌زا به‌راهه‌نی
کوردی: ساماڵ ئەحمەدی
بۆ ئایدین ئاغداشلوو
ده‌فه لێده! لێده! که ده‌فین له به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه،
شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە، لە
هەورەگرمەیەکدا، که دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه! دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که هەورەگرمەی دادێ له هه‌قیقه‌تی ئه‌و
دایره‌وه دەلرفێ،
لرفاوە و، هه‌ر
لرفاوتر بێ!
ده‌ف له ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له مژی ڕه‌ویودا،
تۆخودا بده‌فه!
به ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه!
اشتراک در:
پست‌ها (Atom)