هەڤپەیڤین: ساماڵ ئەحمەدی
ساماڵ: مامۆستا، جەنابت وەکو نووسەر و وەرگێڕ ناوبانگت دەرکردووە
و بێگومان خوێنەری ئەدەبیاتی کوردی کەسایەتی و نووسراوەکانی جەنابت دەناسن، بەڵام پێم
خۆشە لەمەڕ قۆناغەکانی ژیانی خۆتەوە بۆمان بدوێی. لە کوێ و چ ساڵێک لەدایک بووی؟ کەی
و چۆن فێری زمانی ئینگلیزی، یان باشتر بڵێم ئەو زمانانەی دەیانزانی، بووی؟ چونکە من
دەزانم جەنابت لانیکەم بە سێ زمان دەنووسی.
محەمەد ڕەمەزانی: من سالی 1960 له شاری بۆکان له گەڕەکی پشت
حەمامی کون، واتە گەڕەکی جوولەکەکان لەدایک بووم. خوێندنی سەرەتاییم لە بۆکان و ناوەندیم
لە بانە و ئامادەییم لە مەهاباد تەواو کردووە. لە زانکۆی تارانیش باکالۆرم لە بواری
ئەدەبی ئینگلیزی‌دا وەرگرتووە. ساڵی ١٩٨٠ خوێندکاری ساڵی یەکەمی زانکۆ بووم، کە یەکەم
بەرهەمی وەرگێڕانم لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ فارسی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی
(سپیدەدم)ــەوە لە تاران بڵاو بووەوە. بەختەوەرانە ئەمە دواین کتێبی سیاسی بوو، ئیتر
توخون کاری سیاسی نەکەوتم، ڕووم کردە ئەدەب و هونەر.
کۆلێژی هونەرە جوانەکان بە پەنای
کۆلێژەکەی مەوە، واتە کۆلێژی ئەدەبیات و زانستە مرۆیییەکانەوە بوو، زۆرتری کاتەکانم
لە نێو هاواڵانی هونەرمەندم لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، وەکو وێنەکێشان، وێنەگری، مۆسیقا،
شانۆ و شانۆی ''بیبیجان''دا تێپەڕ دەکرد. زمانی ئینگلیزی، بەر لە چوونم بۆ زانستگە،
ئەودەمەی کە قوتابی بووم لە مەهاباد، بەبێ مامۆستا فێر بووم. هێشتا ئامادەییم تەواو
نەکردبوو ڕۆمان و شیعر و شانۆم بە ئینگلیزی دەخوێندەوە. زمانی فەرەنساییش هەر لای خۆم
فێر بووم. ئەم کارانەم لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی و هەموویان لە
تاران چاپ و بڵاوکراونەتەوە:
1. آیا چین میخواهد آسیا را ببلعد؟ (ئایا چین دەیەوێ ئاسیا
قووت دا؟)
2. شکست و پیروزی پیکاسو، نووسراوی جان برگر، وێنەکێش و ڕۆماننووس
و ڕەخنەگری هونەریی ئینگلیزی. ناوەندی بڵاڤۆکی (شباهنگ) چاپی کرد.
3. بەدوای وی‌دا ڕۆمانی Gم
هەر لەو نووسەره کرده فارسی بۆ ناوەندی بڵاڤۆکی ''شەباهەنگ''. ئەمە یەکێک لە
ڕۆمانە مۆدێرنەکانی سەدەی بیستەمە و خەڵاتی پولیستری بردەوە و، من زۆرم زەحمەت پێوە
کێشا، ناوەندی بڵاوکردنەوەکەی، هەقەکەیشی دامێ، بەڵام داخی گرانم ئەوکاتی (١٩٨٥) وەزارەتی
ئیرشاد ڕێگای بڵاوکردنەوەی نەدا. لەباری ئەخلاقییشەوە پێم شەرم بوو، نوسخەیەک بۆ خۆم
هەڵگرم، دواڕۆژ لە جێیەکی دی چاپی بکەم.
٤. صنعت شیشه، بۆ بڵاڤۆکی ''گوتنبرگ''، بە پێشنیاری خوالێخۆشبوو
(عەربعەلی شروە، وەرگێڕی بەناوبانگی کتێبە هونەرییەکان)، کە بڵاویش بووەوە، تەلەڤزیۆنی
ئێران لە بەرنامەیکدا بە ناوی (جنگ کتاب)، زۆری تاریفی پەخشانی (نثر) وەرگێڕانەکە کرد.
٥. کتیبی ژیاننامەی (هانری روس‌و) وێنەکێشی شێواز ساکاری فەرەنساییم
بۆ بڵاڤۆکی ''بهار'' تەرجەمە کرد.
٦. خندەی ایرلندی (پێکەنینی ئیرلەندی)، کۆمەڵێ چیرۆکی تەنزی
تەنزنووسانی ئیرلەندییە، کە ناوەندی بڵاڤۆکی ''عابد'' چاپی کرد.
٧. بصیرت درون، نوسراوی (جوزف گولدستاین)، لە لایەن ناوەندی
بڵاڤۆکی ''سارگل''، لە تاران بڵاو بووەوە.
٨. محاکمه، نوسراوی ''جوزف کافکا''، لە لایەن ناوەندی بڵاڤۆکی
''کولەپشتی''ـەوە لە تاران بڵاو بووەوە.
٩. ڕۆمانیکی فیودۆر دۆستویفسکی، نووسەری گەورەی ڕووس، لە دەقە
ئینگلیزییەکەیەوە (A
Most Unfortunate Incident) کردوومەتە فارسی و ناوم ناوە (از بد حادثە)، بەڵام بڵاوم نەکردووەتەوە.
له ساڵی 1990وه کاری کوردیم کردووه. لە گۆڤارە کوردییەکانی
ڕۆژهەڵات و باشووردا هەم وەرگێڕانی کورتەچیرۆک و وتاری ئەدەبیم کردووە، هەمیش کورتەچیرۆکەکانی
خۆم بڵاو کردووەتەوە. ئەمانەش بەشێکن لە کارە کوردییەکانم:
١. "مزگێنی"، کۆمەڵەچیرۆکی خۆم، کە ناوەندی بڵاڤۆکی
''موحەممەدی''ی سەقز چاپی کرد. لە دوازدەهەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە تاران
پڕفرۆش‌ترین کتێبی کوردی بوو. ئەودەمی میدیا تیڤی Media TV هەبوو، سێ نووسەری باشوور، کە یەکێ لەوان، حەمەسەعید حەسەن
بوو، پتر لە سەعاتێک قسەیان لەسەر کرد و زۆر بە محیببەتەوە باسیان کرد. ئەم کۆمەڵەچیرۆکەم،
هەرخۆم بە ئینگلیزی نووسیوەتەوە و لە ماڵپەڕی ramazanee@tripod.comدا هەن.
٢. ''دەنگی هەرمان''، کۆمەڵێک چیرۆک لە نووسەرانی ئینگلیزی
زمان و ئەورووپاییە، کە لە ئینگلیزیڕا کردوومەتە کوردی و لە سلێمانی چاپ بووە. کاردانەوەیەکی
باشی لە دەرەوەی وڵاتیش بووە.
٣. ''هەرا و تووڕەیی''، نووسراوی ویلیا‌م فۆکنەرم لە دەقی ئینگلیزییەوە
کردووەتە کوردی. ئەمەیان کاری تازەمە.
ساماڵ: مامۆستا، گوتت یەکەم کاری وەرگێڕانی جەنابت لە ئینگلیزییەوە
بۆ فارسی بووە، بۆچی بە کوردی تەرجەمەت نەکرد؟
محەمەد ڕەمەزانی: ئه‌وده‌می لایه‌نگری حیزبی تووده‌ی ئێران
بووم و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه خه‌باتی چینایه‌تی گرینگتر بوو له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی.
بۆیه خه‌می ئه‌وده‌مه‌ی من که ته‌مه‌نم بیست ساڵ بوو، خه‌بات له‌گه‌ڵ بیری مائوئیسم
بوو، بۆیه ڕووم کرده ئه‌و کتێبه‌ی ئێرنێست هێنری به ناوی ''ئایا چین ده‌یه‌وێ ئاسیا
قووت دا؟'' و ئه‌وه‌ش به فارسی کرده‌مه‌وه نه‌ک کوردی. به‌ڕاستی زۆر زوو کهف و
کوڵی سیاسیم نیشته‌وه و دیتم ڕۆحم یه‌کجار زۆر تینووی هونه‌ره، تینووی ئه‌ده‌به.
ساماڵ: بێجگە لە ڕۆمانەکەی دۆستۆیفسکی، کە گوتت بڵاوم نەکردووەتەوە،
بەرهەمی دیکەشت هەیە، کە بڵاوت نەکردبێتەوە؟
محەمەد ڕەمەزانی: کاری چاپ نهکراویشم هه‌ن، باسم نه‌کردوون،
بۆ وێنه، کتێبێک بۆ مۆزه‌ی ورمێ له‌سه‌ر ''گردی حه‌سه‌نلوو''، که کۆمه‌ڵێک مه‌قاله‌ی
کۆنینهناسانهی ئهمریکایییهکانه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره، که شوێنی شارستانه‌تیی
ماناییه‌کان بووه.
ساماڵ: مامۆستا، ڕۆمانی ''دادگا''ی کافکا پێش جەنابت دوو وەرگێڕی
دیکە، کردوویانە بە فارسی، چۆن بوو داوایان لە جەنابت کرد هەر بە فارسی سێیەمین تەرجەمەی
لێ بکەیت؟
محەمەد ڕەمەزانی: کاتێ به‌رپرسی بڵاڤۆکی ''کوله‌پشتی'' تهلهفوونی
بۆ کردم له تارانه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم، دیتم هێندێک له وه‌رگێڕانه‌کانی منی
خوێندۆته‌وه و شاره‌زای نه‌سری فارسیی من بوو. گوتم کاکه محاکمه‌ی کافکا دوو وه‌رگێڕی
دی، (علی اصغر حداد و جلالالدین اعلم)، یه‌که‌میان له ده‌قی ئاڵمانی و دووه‌میان
له ئینگلیزیڕا کردوویانه‌ته فارسی، من حه‌ز ناکه‌م کارێکی به فارسی ته‌رجه‌مه کرابێ
ده‌ستی بۆ به‌رم و دیسان تەرجەمەی بکەمەوە. گوتی ئه‌مانه هی لهمێژێن. به‌و شاره‌زاییه‌ی
له توانای وه‌رگێڕانی تۆدا هه‌مه، کاره‌که‌ی تۆ چه‌ند هێنده له هی ئه‌وان باشتر
ده‌بێ. قبووڵم کرد و وه‌رمگێڕاوه و پێشه‌کییه‌کی ئابڕوودارم بۆ نووسی. گوتی شتێک ده‌ڵێم
له‌به‌ر وه‌ی نیە که دڵت خۆش بکه‌م، کتێبه‌که‌تم داوه به چه‌ند که‌س کتێبخوێنیی
زۆر کارامه خوێندوویانه‌ته‌وه، ده‌ڵێن وه‌رگێڕانه‌که‌ی تۆ زۆر زۆر له‌وانی دی باشتره
و ده‌ڵێن پێشهکییهکهشت له باری شان و شه‌وکه‌ته‌وه له ڕۆمانه‌که که‌متر نیە.
ساماڵ: بێجگە لەو کارانەی لە سەرەوە ناوت هێنان، کاری دیکەشت
بە کوردی هەیە، کە بڵاوت نەکردبێتەوە؟
محەمەد ڕەمەزانی: بێجگه له‌و کتێبانه، زۆریشم بابه‌ت له
گۆڤاره‌کاندا وهرگیڕاونهوه سه‌ر کوردی و سه‌تان فیلمی به‌ڵگه‌یی (documentary) و نزیکه‌ی ٥٥ فیلمی براوه‌ی خه‌ڵاتم بۆ زاگرۆس
تیڤی Zagros
TV
له ئینگلیزیڕا
وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی.
ساماڵ: مامۆستا، وەرگێڕانی باش بەلای بۆچوونی جەنابتەوە دەبێ
چۆن بێت؟ دیارە کە بەرهەمێک لە زمانێکەوە وەردەگێڕدرێتە سەر زمانێکی دیکە، خوێنەری
زمانی دووەم، مەگین بەدەگمەن، دەنا ناچێ دەقە تەرجەمەکراوەکە لەگەڵ دەقە سەرەکییەکەی
بەراورد بکات، کەچی کە دەیخوێنێتەوە دەزانێت ئەو دەقە باش تەرجەمە کراوە یان خراپ.
ڕەنگە جەنابیشت هەر وابی، بەڵام بۆچوونی جەنابت وەکو خوێنەرێک، کە خۆشت نووسەر و وەرگێڕی،
لەگەڵ بۆچوونی خوێنەری ئاسایی جیاوازە، جەنابت پێت وایە تەرجەمەی باش چۆنە و یانی چی؟
محەمەد ڕەمەزانی: ته‌رجه‌مه‌ی باش ئه‌وه‌یه به‌وه‌نده ڕازی
نه‌بێت که زمانی سه‌رچاوه و زمانی کوردی باش بزانێ؛ به‌وه‌ش ڕازی نه‌بێ که وه‌رگێڕێکی
به‌توانایه. ده‌بێ وه‌ک ڕۆماننووسێک له ده‌قی ڕۆماندا و وه‌ک شاعیرێک له ده‌قی شێعردا
حزووری هه‌بێ. کاتێک ڕۆمانێکت وه‌رگێڕاوه کاره‌که‌ت ئه‌وده‌می سه‌رکه‌وتووه که به
زمانی ڕۆمانه‌که وهرتگێڕابێتهوه. ده‌بێ وه‌رگێڕ وریا بێ، نابێ ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی
هه‌رته‌نیا بریتی بێ له کۆمه‌ڵێ ڕسته و وشه‌ی جوان و شاز و ڕه‌وان! ده‌بێ وه‌رگێڕ
وه‌ک ئه‌ندازیارێکی هونه‌رمه‌ند ڕسته و وشه‌کان پێکه‌وه هاوسه‌نگ بکا بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موو بینای ده‌قه‌که یه‌کده‌ست بێ. له وه‌رگێڕاندا پاراستنی شێواز style زۆر
زۆر گرینگه. ده‌بێ سه‌باره‌ت به تێکنیکه‌کان زۆر هه‌ستیار و زیره‌ک بین، سه‌باره‌ت
به مۆسیقای وشه و ده‌سته‌واژه و ڕسته‌کان زۆر زیرەک بین. له‌و شوێنانه‌شدا که هێما
و ئاماژه و ته‌وس (چ ته‌وسی وته، یان ته‌وسی بارودۆخ) هه‌ن، ده‌بێ زۆر به دا‌و و
سڵه‌وه وشه‌ی هاوسه‌نگ هه‌ڵبژێرین. وه‌رگێڕی لێهاتوو کێش و قورسایی وشه له باری
سۆز و عاتیفه و هه‌ست و بیرمهندییهوه ده‌زانێ و وه‌ک ئاڵتوونفرۆش ده‌بێ سه‌نگی
زۆر ناسک‌تر له باڵی مێشه‌نگوینی هه‌بن. ئێمه له ڕۆژگارێکدا ده‌ژین زمانی ده‌ق (مه‌به‌ستم
ئینگلیزی یان فه‌ره‌نسایی نیە) زۆر گرینگه، به‌تایبه‌ت له به‌رهه‌مه مودێڕن و پۆستمودێڕنهکاندا.
هه‌روه‌ها ڕاوێژ (لحن، tone) یه‌کجار
گرینگه؛ ئایا گاڵته‌جاڕییه، ئایا شیوه‌نه؟ ئێمه له یوولیسزی جێیمز جۆیسدا گریانی
خه‌یاڵاوی، به‌ڵام بێفرمێسکی ستێفێن دودالۆس بۆ دایکی ده‌بینین، که گه‌رمتر و پڕفرمێسکتر
له گریانی ئاساییه. ئاه، گریانی هونه‌رمه‌ندێک! چی ئه‌و موعجزه‌یه ده‌کا؟ ئه‌ندازیارییه‌کی
ناوازه به کۆمه‌ڵێک وشه‌ی (به‌ڕواڵه‌ت!) ئاسایی.
ساماڵ: کەواتە جەنابت دەڵێی وەرگێڕانیش، خۆی جۆرێک نووسینە
و هەر کارێکی میکانیکی نیە، کە وەرگێڕ وەکو وەستاکارێک داهێنان و هونەری دەقە سەرەکییەکە
لە زمانی دووەمدا مۆنتاژ بکاتەوە. یان بە واتایەکی دیکە، کاری وەرگێڕیش وەکو کاری نووسەر
داهێنەرانەیە؟
محەمەد ڕەمەزانی: زۆرجار گوتوومه ''ماناکردنه‌وه'' وه‌رگێڕان
نیە. تۆ ده‌قێکی پیشه‌سازی مانا ده‌که‌یه‌وه، لێره‌دا له لۆیه‌کی ساکارتری زمانی
که‌ڵک وه‌رده‌گری. لۆی (تحتاللفظی literal language)ی زمان بۆ دوو ده‌سته به‌کار دێ: ١. که‌سانێک
که له‌گه‌ڵ زانست و پیشه‌سازییدا سه‌روکاریان هه‌یه؛ ٢. که‌سانی ئاسایی خاوه‌نی به‌هره‌ی
زۆر مامناوه‌ندی! لۆی وێنهگهرانهی زمان، واتا Figurative language، تایبه‌ته به هونه‌رمه‌ندان و ڕووناکبیران.
ئه‌م لۆیهیه که زمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا و پڕه له ئیدیۆم idiom و ده‌سته‌واژه‌ی یه‌کپارچه، یان Expressions و مه‌ته‌ڵ proverbs و پڕه
له خواستن metaphor و هێما
symbols. من هۆشداری ده‌ده‌م به هێندێک له هاوزمانانی دڵپاکم، که سنوورێکی نادروست
له نێوان کوردیی شارستانی و کوردیی گوندیدا داده‌نێن! ویلیا‌م فۆکنه‌ر منداڵی باشووری
ئه‌مریکا بوو، به شێوەزاری لادێییانه‌ی باشوور ده‌ینووسی و زۆریش خه‌ست و به‌دانسته
هه‌ر ئه‌و زمانه لادێییانه‌ی به‌کار دێنا و هه‌ر ئه‌و زمانه گوندییه خه‌ڵاتی نۆبڵی
وه‌رگرت. چاوه‌که‌م به‌س ئه‌و مێشکه جوانه‌ت به داتاشینی وشه‌ی ڕهقودهق و ناله‌بار
و ناهه‌مواره‌وه خه‌ریک بکه! نهێنیی به‌رهه‌می هونه‌ری ته‌نیا وشه نیە (هه‌رچه‌ند
خانه‌کانی جه‌سته‌ی ده‌ق بریتین له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی به‌جێ). درێژدادڕییم کرد.
دیسان ده‌یڵێمه‌وه، ماناکردنه‌وه، یان وه‌رگێڕانی میکانیکی هونه‌ر نیە و که‌ره‌سته‌کانی
لۆی (تحتاللفظی)ی زمان به‌کار ده‌با و له لۆی وێنهگهرانهی زمان بێنسیبه. جیاوازیی
نێوان ماناکردنه‌وه و وه‌رگێڕانی هونه‌ری و بهئافراندنهوه وه‌ک جیاوازی نێوان عه‌رابه
ده‌ستییه له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌ی بێنزی ئاڵمان! وه‌رگێڕان جۆرێکه له نووسه‌ری. بۆ وێنه،
تۆ سه‌یری وه‌رگێڕانی ''زۆربای یۆنانی'' شاکاری مه‌زنی نووسه‌ری به توانانی یۆنانی،
نیکۆس کازانتزاکیس بکه، که له لایه‌ن دوو وه‌رگێڕه‌وه کراوه‌ته فارسی: یه‌کیان
وه‌رگێڕی بلیمه‌ت و کوردزمان، محه‌مه‌د قازی و، ئه‌وی دی لە لایه‌ن مه‌حموود مساحیب.
وه‌رگێڕانه‌که‌ی قازی پارێزه‌ری شێوازی ئه‌و ڕۆمانه گه‌وره‌یه و زمانێکی پڕشه‌وکه‌تی
ئه‌ده‌بی و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بۆ داناوه و، ده‌مارگرژیی کوردانه نیە ئه‌گه‌ر بڵێم،
محه‌مه‌د قازیی کوردزمان، زمانی فارسیی له زۆربه‌ی ئه‌دیبه فارسه‌کان باشتر زانیوه.
هه‌روه‌ها زێدهڕهوییش نیە ئه‌گه‌ر بڵێم، وه‌رگێڕانه‌که‌ی قازی ته‌نیا وه‌رگێڕانی
باش نیە و ئافراندن و نووسینه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌یه به زمانی فارسی. وه‌رگێڕانه‌که‌ی
مساحیب باشه و خراپ نیە. مساحیب ئه‌دیبێکی به‌توانا بووه ـــ به‌ڵام نه‌ک خۆشه‌ویست
لە نێو کۆمه‌ڵگای ڕووناکبیریدا، کە کارمان به‌و به‌شه‌ی نیە ـــ کەچی له‌گه‌ڵ تهرجەمهکهی
قازی، خودایان یه‌کێکه! ئه‌و وه‌رگێڕانه لەچاو هینه‌که‌ی قازی مامناوه‌ندی و دهمسارده
و، به کورتی بڵێم وه‌رگێڕان و بگره له هێندێ شوێن ماناکردهوهیە، به‌ڵام نووسینه‌وه‌ی
دووباره نیە.
ساماڵ: مامۆستا، چەند ساڵ لەمەوبەر جەنابت خەریکی تەرجەمەی
یوولیسزی جێیمز جۆیس بوویت، ئەوەندەی لەبیرم بێت، خۆم دوو بەشی ڕۆمانەکە و وتارێکم
لە سایتی ''ڕوانە''دا خوێندەوە، کە لەمەڕ ئەو ڕۆمانەوە نووسرابوو، جەنابت تەرجەمەت
کردبوو و بڵاوت کردبووەوە، ئەو کارەت بە کوێ گەیاندووە؟ دواین کاری وەرگێڕانیشت بە
زمانی کوردی ڕۆمانە بەناوبانگەکەی ویلیا‌م فۆکنەر، ''هەرا و تووڕیی''یە، لەڕاستیدا وەرگێڕانی
ئەم کارانە زۆر دژوارن، چ شتێک پاڵنەری جەنابت بووە بۆ ئەوەی خۆت لە قەرەی تەرجەمەی
ئەو کارانە بدەیت؟
محەمەد ڕەمەزانی: من سێ به‌شم له یوولیسزی جێیمز جۆیس وه‌رگیڕاوه‌ته
سه‌ر زمانی کوردی. به‌شی یه‌ک و دوو له‌سه‌ر سایتی ڕوانه بوو. وه‌کی بۆخۆت دیتووته.
جاری وایه ڕسته‌یه‌ک، یان پاراگرافێکم وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت دوو لاپه‌ڕه‌م
له په‌ڕاوێزدا شه‌رح و ته‌فسیر بۆ نووسیوه. ڕۆمانه ئه‌ده‌بییه به‌رزه‌کانی جیهان
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وا خه‌ڵاتی نۆبڵیان بردۆته‌وه پێغه‌مبه‌رن، به‌ڵام یوولیسزی جێیمز
جۆیس خودایه! و من تا ئێستا سێ به‌ش له ١٨ به‌شی ڕۆمانه‌که‌م کردۆته کوردی و لام
وایە ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ به‌شه‌ش چاپ بکه‌م کتێبێکی پڕشه‌وکه‌تی لێ ساغ ده‌بێته‌وه، که
که‌لێنێکی گه‌وره له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا پڕ ده‌کاته‌وه. به‌شکو ناوه‌ندەکانی بڵاوکردنەوە
چاپی بکه‌ن، هه‌رچه‌نده ڕۆژگاری ئیفلاس و بێپاره‌یی په‌کی خستوون. پاڵنه‌ر و هانده‌ری
من بۆ وه‌ی که خۆ له قه‌ره‌ی کاری پڕتهپومژ و ئاڵۆز ده‌ده‌م، ئەوەیە که تێکنیکه‌کانی
بۆ خوێنه‌ری کوردزمان ئاشکرا بکه‌م و بزانن به‌رهه‌مێکی مۆدێڕن هه‌روا بێحیساب و کیتاب
و بەبێ مێعمارییه‌کی یه‌کجار ورد نه‌بۆته شاکاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه
هێندێ له لاوانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست بپڕینگێنمهوه له نووسینی پڕ له ئاڵۆزوپاڵۆز
به‌بێ ئه‌ندازیارییه‌کی داهێنه‌رانه و هونه‌رمه‌ندانه. لاسایی به هیچ کوێمان ناگه‌یه‌نێ.
چاوه‌که‌م ئه‌تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که سمێڵێکی چاڕڵی چاپڵینی دانێی و گۆچانێک به ده‌سته‌وه بگری و وه‌ک مراوی به
ڕێگادا بڕۆی ده‌بییه چاڕڵی چاپڵین؟! دیاره من ''هه‌را و تووڕه‌یی''م به پێشنیاری
خانەی موکریانی له ئینگلیزیڕا کرده کوردی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆچی ئاوه‌هام تهرجەمه
کردۆته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌و شته‌یه وا باسم کرد.
ساماڵ: وەکو باست کرد، هەر نووسەرێک، بەتایبەت نووسەری ئەو
بەرهەمە بەنامیانەی جەنابت هەڵتبژاردوون و کارەکانیانت تەرجەمە کردوون، زمانەکەیان
ڕاوێژی (لحن) تایبەتی هەیە، ئەو ڕاوێژە تایبەتە لە زمانی کوردی‌دا چۆن دەدۆزییەوە؟
محەمەد ڕەمەزانی: من هه‌ستیارییه‌کی یه‌کجار زۆرم سه‌باره‌ت
به ڕاوێژ یان له‌حن tone هه‌یه و له‌و بواره‌دا میلی ئامپێر سه‌هله، میکرۆ ئامپێریکهکانیشم
کار ده‌که‌ن. من بابه‌تێک که ده‌خوێنمه‌وه شیعر بێ، یان چیرۆک، یان شانۆ، یان ته‌نانه‌ت
وتارێک، لهحنهکهی زوو ده‌مبزوێنێ. ئه‌وه‌ی من له‌حنی ده‌قێک چۆن ده‌گوێزمه‌وه سه‌ر
زمانی کوردی، کێشه‌یه‌کم نیە، چونکه زمانی کوردی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌و ناو و ئاوه‌ڵناو
و ده‌سته‌واژانه‌ی که پێشانده‌ری هه‌ست و عاتیفه جۆراوجۆره‌کانن؛ ئایا هه‌ست و سۆزی
نووسه‌ر سه‌باره‌ت به ئێماژێک، یان دیمه‌نێک چۆنه؟ ئاخۆ بێزاره لێی، شه‌یدایه‌تی،
لێی ده‌ترسێ، وه‌گریانی دێنێ، سه‌رسامی ده‌کا و هتد. بۆ وێنه، تۆ ده‌ڵێی: ''دوو چاوی
شینی له‌چه‌شنی مه‌ڕمه‌ڕه شووشه، نیگای ده‌ریایه‌کی پڕ سه‌هۆڵ، هیچ شتێک نهیدهشڵهقاند،
ته‌نانه‌ت مه‌رگی خۆشه‌ویستێک...''، بێزاریی خۆت ده‌ڕبریوه سه‌باره‌ت به دڵڕه‌قیی
و خه‌مساردیی مرۆیه‌ک. ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژانه: ''مه‌ڕمه‌ڕه شووشه''، ''سه‌هۆڵ''
و '''مه‌رگی خۆشه‌ویستێک''، له‌حن دروست ده‌که‌ن. به‌ڵام که ده‌ڵێی: ''کچۆڵه‌یه‌کی
یه‌ک ساڵه، فریشته‌یه‌کی سپیکهلانە، نهرمونۆڵ، ده‌موچاو خڕ، کە چاوی سه‌وزی وه‌ک
هی ئاسک گۆشه‌یان کێشابوو، ده‌ست و مه‌چکی خه‌په‌تۆڵه‌ی بۆ لای من ڕاداشتبوو، له‌چه‌شنی
جووتێک گوڵ له‌به‌ر تیشکی ڕۆژی ده‌موچاوی وه نه‌شه و گه‌شه و گرشه و ورشه که‌وتبوون،
خۆم پێنه‌گیرا، لێشاوی ماچه‌کانم به قامکه سپی و سۆڵهکانیدا هه‌ڵگه‌ڕا....'' دیاره
له‌حنی وه‌گێڕ (ڕاوی) ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه سه‌باره‌ت به منداڵێکی ڕه‌زا شیرین.
چی ئه‌و له‌حنه پێك دێنێ؟ کۆمه‌ڵێک وشه: کچۆڵه، فریشته، ئاسک، سپیکه‌لانه، خه‌په‌تۆڵه،
نهرمونۆڵ و، کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه: ده‌موچاو خڕ، نه‌شه و گه‌شه و گرشه و ورشه
(مۆسیقای که‌لام، که لێره‌دا جوانیی منداڵانه‌ی ده‌ست و مه‌چه‌کی منداڵانه‌ی کچۆڵه‌که
پیشان ده‌دا)، لێشاوی ماچ؛ هه‌روه‌ها ئه‌م ئیماژانه: چاوی سه‌وزی له‌به‌ر تیشکی ڕۆژی
ده‌موچاوی. له زمانی ئینگلیزی‌دا جاری وایه ڕاوێژ، یان له‌حنی تایبه‌ت به زه‌بری
ڕێزمان ده‌کرێت، به‌و شێوه‌یه که دێننن شوێنی ئاسایی وشه‌کان له ڕسته‌دا ده‌گۆڕن.
بۆ وێنه، سه‌یری ئه‌م ڕسته ئاساییه بکه‌ن:
(She is so beautiful) واتە (ئه‌و کچه، یان ئه‌و ژنه) زۆر جوانه.
به‌ڵام که ده‌ڵێی (!So
beautiful is she) ماناکه‌ی ده‌کاته ''ئه‌و مه‌لعوونه بێداد جوانه!'' یان ''جوانیەکهی
کاری له‌وه‌دا نیە!'' ئه‌م ڕسته‌یه له‌حنێکی پڕ له ته‌حسین (پێداهه‌ڵگوتن)ی تێدایه.
له کوردیش‌دا به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌مان هه‌یه، بۆ وێنه، سه‌رنج بده‌نه
ئه‌و ڕسته ئاساییه‌ی باسی ده‌ست و په‌نجه‌ی که‌مانژه‌نێک ده‌کا: ''ئه‌م که‌مانژه‌نه
ده‌ست و په‌نجه‌یه‌کی شیرینی هه‌یه.'' ئه‌م رسته ئاساییه له‌حنی هه‌یه، به‌ڵام
سه‌یری له‌حنی هه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه بکه به شێوه‌یه‌کی دیکە: ''قه‌ت دیووته چ ده‌ست
و په‌نجه‌یه‌کی شیرینی هه‌یه ئه‌م که‌مانژه‌نه!'' یان ''تیه‌ح به‌خوای ده‌ست و په‌نجه‌یه‌کی
شیرینی هه‌یه ئه‌م که‌مانژه‌نه!'' کاردانه‌وه‌ی ڕاوێژ، یان له‌حنی ده‌قی زمانێکی
بێگانه له زمانی کوردی‌دا وه‌ک وێنه‌ی نێو ئاوێنه‌یه‌کی بێگه‌رد وایه و بگره هێندێ
جار وێنه‌که له خۆیشی جوانتر ده‌نوێنێ. زمانی کوردی له‌و بواره‌دا یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌نده
و به‌و مه‌رجه‌ی بکه‌وێته به‌رده‌ستی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کارلێهاتوو، نه‌ک ده‌مسارد
و دهستقورس، وه‌ک مێوڕۆن وایه.
ساماڵ: مامۆستا، من ئاگادارم کە ''هەرا و تووڕەیی''، بە تەرجەمەی
جەنابت، چاپ و بڵاو کراوەتەوە. پێم خۆشە بە چڕوپڕی باسی ئەو بەرهەمەمان بۆ بکەیت. باسی
شێوازی کاری خۆت لە تەرجەمەی ئەو بەرهەمەدا بکەیت. چاوەڕوان دەکەیت کاریگەریی ئەو بەرهەمە
لەسەر زمانی کوردی بەگشتی و زمانی ئەدەبیاتی گێڕانەوەی کوردی بەتایبەتی چی بێت؟
محەمەد ڕەمەزانی: ڕۆمانی ''هه‌را و تووڕه‌یی'' باسی بنه‌ماڵه‌یه‌کی
خانزاده‌ی باشووری ئه‌مه‌ریکا ده‌کا به ناوی کامپسن. سێ کوڕ و کچێک‌یان هه‌یه. تراژێدیی
بنهماڵهکەیان له‌وێڕا ده‌ست پێ ده‌کا، که که‌دیی کچیان پێش مێردکردن کچێنی خۆی له‌ده‌ست
ده‌دا و کوێنتینی برای، که خوێندکاری زانکۆیه، ئه‌و بێئه‌خلاقییه‌ی بۆ قووت ناچێ
و پاش چه‌ند مانگ خۆی له چۆمی چارڵز ده‌خا و خۆی ده‌کووژێ. که‌دیی پاش بیژووهاویشتن،
منداڵه‌که‌ی لێ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ڕێگای ماڵه بابی بۆ هه‌تاهه‌تایه لێ ده‌بڕدرێته‌وه.
منداڵه‌که ئه‌گه‌رچی کچه، بەپێی وه‌سیه‌تی کوێنتین، ناوی ده‌نێن کوێنتین و ماڵی بابی
لێی وه‌رده‌گرن و به‌خێوی ده‌که‌ن. به‌ڕێز کامپسن که مرۆیه‌کی ڕۆشنبین و بێباوه‌ڕ
به بههاگەلی ئه‌خه‌لاقی و ئایینیە، هۆگری مهیخواردنهوهیه و پزیشک ده‌نگیان داوه
نه‌خواته‌وه ده‌نا هه‌ر ساڵێکی دی ده‌ژی و ئه‌میش گوێ ناداتێ. که‌دیی له ڕێگای ڕۆژنامه‌وه
هه‌واڵی مه‌رگی بابی ده‌زانێ و به‌دزییه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و پاش ڕێوڕه‌سمی ناشتنی
ته‌رمی بابی، پاره‌یه‌کی زۆر به‌رتیل ده‌دا به جێیسنی برای، که کچه‌که‌ی پێشان بدات.
جێیسن، مرۆیه‌کی دڵڕه‌قی چاوچنۆکی ڕژدی داخ لەدڵه، که زگپڕبوونی وی له داڵتن ئێمز،
بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هێربێرت هێد، کوڕێکی ڕه‌شپێستی سه‌رۆکی بانک، که به‌ڵێنی دابوو
جێیسن له بانکه‌که‌ی خۆی دامه‌زرێنێ، که‌دیی ته‌ڵاق داوه و خه‌ونە خۆشەکەی جێیسن
بووەوه بە هیچ، به‌رتیله‌که‌ی که‌دیی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام کچه‌که‌ی پێشان نادا. که‌دیی
به‌ڵێنی ده‌دا هه‌موو مانگێ پاره‌یه‌کی باش بۆ خه‌رج و به‌رجی کوێنتینی کچی بنێرێ،
به‌ڵام جێیسن په‌یمان شکێنی ده‌کا و ماوه‌ی حەڤده ساڵ ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێ له
گیرفانی خۆی ده‌خا. شه‌وێک کوێنتین زه‌فه‌ر به سندووقه پاره‌که‌ی جێیسنی خاڵی ده‌با
و پاره‌که‌ی خۆی و پاشاکه‌وتی خاڵی، که بۆته حه‌وت هه‌زار دۆلار، هه‌ڵده‌گرێ، به
دارههرمێکهی بهرماڵهکهیاندا داده‌گه‌ڕێ و له‌گه‌ڵ حه‌زه‌که‌ی هه‌ڵدێ. جێیسن ژن
ناهێنێ و پاش مه‌رگی دایکی ده‌ستوپێوه‌نده ڕه‌شپێسته‌کانی ده‌رده‌کا و ماڵه‌که ده‌فرۆشێ
و بێنجامینی برای، که شێته ده‌باته شێتخانه. جێیسن بێنجامینی هه‌ر له ته‌مه‌نی
پازده ساڵی و ئهمانەوە یه‌خته کردووه. بۆخۆیشی هه‌رگیز ژن ناهێنێ، به‌و حیسابه
بنه‌ماڵه‌که‌ی کامپسن به‌ره‌و نه‌مان ڕۆیشتوون. ڕۆیشتنی بنه‌ماڵه‌که‌ی کامپسن هێمایه
بۆ قۆناغێک له مێژووی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، که بریتییه له تێکشکانی
باشووری کشتوکاڵیی خاوه‌نی سیسته‌می فیۆدالی و کۆیله‌یی له به‌رامبه‌ر باکووری پیشه‌سازی
و کاپیتالیستی له ساڵه‌کانی ٦٥ـــ١٨٦١، له شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌مریکادا. پاش ئه‌و شه‌ڕه
سیسته‌می خانزاده‌ی باشوور به‌ره‌و ئاوابوون چوو و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جێگیر بوو
و ئه‌مه شۆکی فه‌رهه‌نگی لێ داکه‌وته‌وه. له‌ده‌ستچوونی په‌رده‌ی کچێنیی که‌دیی و
کۆی تراژێدییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی کامپسن نموونه‌یه‌ک له‌و شۆکه فه‌رهه‌نگیه‌ن. له چیرۆکی
مۆدێڕن و پۆستمۆدێڕندا، گرینگتر له گێڕانه‌وه، چۆن گێڕانه‌وه‌یه. ویلیا‌م فۆکنه‌ر
ههوەڵێ ویستبووی له ڕۆمانی ''هه‌را و تووڕه‌یی''دا چیرۆکی بنه‌ماڵه‌کە ته‌نیا له
زمانی بێنجیی (بێنجامین)، کوڕه شێتهکهیانەوە وه‌گێڕێ. له کۆتاییدا هه‌ست ده‌کا
ناته‌واوه و به‌شی دووه‌م زیاد ده‌کا و چیرۆکه‌که له زمانی کوێنتین، کوڕی خوێنده‌وار
و ڕووناکبیرەوە ده‌گێڕێته‌وه. دوایه هه‌ست ده‌کا دیسان به‌س نیە و چیرۆکی بنه‌ماڵه
له گۆشەنیگای کوڕه‌که‌ی دی، واتا جێیسنەوە ده‌گێڕێته‌وه. جێیسن، مرۆیه‌کی ئاسایی
و دووکانداره و فکر و زکری پاره‌په‌یداکردنه. له‌م چیرۆکه‌دا چه‌مک و مۆتیفی کات
زۆر گرینگه. کات به جۆرێک دوژمنی بنه‌ماڵه‌ی کامپسنه، چونکه کات ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی
به‌ره‌و نه‌مان بردووه و به‌هاکانی ڕۆژگارانی خانه‌دانی و شه‌وکه‌تی جانی بنی جانی
تێدا بردووه. له به‌شی یه‌که‌می ڕۆمانه‌که‌دا کات له مێشکی بێنجامین یا بێنجییە
شێته‌وه پیشان ده‌درێ، که مانای کات نازانێ و جیاوازیی نێوان ڕابردوو و ئێستا نازانێ
و ناشزانێ داهاتوو چیه. به واتایه‌کی دیکە، کات لێرەدا ئێستایه‌کی هه‌تاهه‌تاییه.
فۆکنه‌ر، خۆی له پاشکۆی ڕۆمانه‌که‌یدا ده‌ڵێ، بێنجیی ئیدی که‌دیی له‌بیر نیە، به‌ڵکو
نه‌بوونی وی له‌بیره! کات له به‌شی دووه‌مدا
له مێشکی کوێنتینی هه‌ستیار و ڕووناکبیر و شاره‌زای بیری فه‌لسه‌فییه‌وه پێشان ده‌دا.
ئه‌م کات وه‌ک کرمێکی موزیڕ چاو لێده‌کا، که داری بهبنجی بنهماڵەکەیانی بنکۆڵ و
کلۆر کردووه و زرم ده‌یدا به عه‌رزێدا. به‌شی دووه‌م له که‌متر له ٢٤ سه‌عاتدا
تێده‌په‌ڕێ و شه‌ڕابی مه‌رگ کوێنتینی وه‌ها سه‌رخۆش کردووه که ڕابردوو مووبه‌موو
به به‌رچاویدا دێ و تێده‌په‌ڕێ و هیچ ماڵبوێر ناکا. کات بۆ وی، یانی ڕابردوو، ڕابردوویه‌کی
له‌ده‌ستچوو، له خوله‌که‌کانی به‌ر له خۆکوشتن، که ئه‌و ڕابردووه ده‌کوشێ، شیله
و جه‌وهه‌ره‌که‌ی ده‌گرێ، تماشا ده‌کا هه‌ر ته‌نیا کۆمه‌ڵێک سێبه‌ر بووه و هیچی دی.
ئه‌م مه‌رگی خۆی و خانه‌دان، نه‌ک له خۆکوشتنی خۆی و مه‌یخواردنه‌وه‌ی بابیدا، به‌ڵکو
له‌و چرکەچرکه ماڵوێرانکه‌رانه‌ی چه‌رخه‌کانی کاتژمێردا ده‌بینێ و، ئه‌میش وه‌ک بابی
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که ته‌نانه‌ت مه‌رگی عیسا مه‌سیح، نه‌ک به بۆنه‌ی لەخاچدرانی،
به‌ڵکو به زه‌بری چرکه‌یه‌کی چه‌رخی کاتژمێر ڕووی دا. کات، یانی مه‌رگ. ئه‌م ده‌یه‌وێ
له کات و کاتژمێر و سێبه‌ر (که ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌رچاوی وی کاتژمێره) هه‌ڵێ، به‌ڵام
ناتوانێ و مه‌رگ، یان باشتره بڵێم شمشێری نه‌یارانه‌ی کات هه‌ناوی هه‌ڵده‌درێ و شاده‌ماری
هه‌ڵده‌بڕێ. کات له به‌شی سێیه‌می ڕۆمانهکەدا له مێشکی جێیسینی چاوچنۆکی ڕژدی ڕق
لەدڵەوە پێشان ده‌درێ، که بریتییه له پاره. ئه‌م وه‌ک کاسبکارێک چۆته بازنه‌ی
سه‌رمایه‌دارییه‌وه و چاره‌نووسی که‌وتۆته به‌رده‌ستی ئه‌هریمه‌نه‌کانی بازاری بۆرسه‌وه،
که له نیویۆرک دانیشتوون و فتیله‌ی عومری وی ههڵکێشوداکێش پێ ده‌که‌ن. ئه‌م قوماری
ژیان له‌گه‌ڵ شه‌یتان ده‌کا و، ئای بیباته‌وه، ئای بیدۆڕێنێ! کات نه‌یاری جێیسنه.
کات کوێنتینی خوشکه‌زای کرده حه‌ڤده ساڵانه و شه‌وێک بێهه‌ست جه‌رگی وی به ته‌ندووره‌وه
دا و ته‌واوی پاشه‌که‌وتی ژیانی وی، واتە جێیسن، که ببووه حه‌وت هه‌زار دۆلار بردی
و بۆ هه‌تاهه‌تایه ڕۆیی. ئادی، جێیسن، جێیسنی بۆ هه‌میشه ڕه‌به‌ن، به شێوه‌ی خۆی
تامی مه‌رگ ده‌چێژێ. ئه‌م بێنجیی برای له ترسی میرات یه‌خته کرد و که‌دیی و دواتر
کوێنتینی خوشکه‌زای له ماڵه‌که تاراند. جێیسن بۆ دامرکاندنی ئێش و ئۆفی جه‌سته و
ده‌روونی کۆکا ده‌خواته‌وه و ڕه‌نگی ڕه‌شی کۆکا هێمای مه‌رگه! ئه‌میش وه‌ک کوێنتینی
برای شه‌ڕابی ڕه‌شی مه‌رگ ده‌نۆشێ. من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کورد شانازی ده‌که‌م که
ئه‌م به‌رهه‌مه‌م کردۆته کوردی و به‌قه‌را سه‌ری ده‌رزییه‌ک گومانم نیە، که لە نێو
ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی‌دا جێی خۆی ده‌کاته‌وه، چونکه به زمانێکی نوێ بۆ قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان
و چیرۆک‌نووسان ده‌دوێ. من پێداگریم له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه که زمانی نوێ له هونه‌ردا،
ده‌بێ ئێمه فێری زمانی نوێتر و جیاوازتر بکا له زمانی شاکاری وه‌ک ''هه‌را و تووڕه‌یی''
و ''یوولیسز''ی جێیمز جۆیس، ده‌نا لاساییکردنه‌وه به لاڕێماندا ده‌با. من له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م که ئه‌گه‌ر کاری ئاله‌و چه‌شنه له زمانی کوردی‌دا خه‌ڵق بکرێن، تیشک
ده‌خه‌نه سه‌ر مێشکی خاوه‌ن به‌هره و داهێنه‌ر که تازه‌گه‌ری به شێوه‌ی تاکه‌که‌سیی
خۆیان ــ و ته‌نیا خۆیان! ـــ بکه‌ن.
ساماڵ: جەنابت وەکو عادەت پێشەکی بۆ وەرگێڕانەکانت دەنووسی،
بۆ نموونە، خۆم ئەو پێشەکیەم خوێندەوە، کە لەسەر ڕۆمانی ''دادگا''ی کافکات نووسیبوو،
ئەم کارەی جەنابت، بەبێ ڕووبینی بەلای منەوە، وەکو خوێنەرێک، بەقەت دەقی کتێبەکە گرینگ
و بەکەڵک بوو. پێشەکیت بۆ ''هەرا و تووڕیی''ش نووسیوە، ئەم پێشەکیانە کارەکانی جەنابتی
کردووە بە ''وەرگێڕانـــنووسین''، یان ''نووسینـــوەرگێڕان''. بۆچی پێت وابووە دەبێ
ئەو کارە بکەیت؟
محەمەد ڕەمەزانی: من لام وایه که وه‌رگێڕ ده‌بێ به‌هره‌ی
نووسینی هه‌بێ، ده‌نا ناتوانێ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی بکا. وه‌رگێڕ
ده‌بێ زۆر خورد و ورد بێت و زۆر جوان له‌گه‌ڵ ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که ببێته براده‌ر
و ته‌نیا به زانستی زمانی سه‌رچاوه و وه‌رگێڕان رازی نه‌بێ و، ده‌بێ چاوێکی تیژ و
یه‌کجار هه‌ستیار و کراوه‌ی هه‌بێ و به حوکمی چاوی هونه‌رمه‌ندانه‌ی گۆشه تاریکه‌کانی
به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان ــ شیعر، ڕۆمان، کورته‌چیرۆک، شانۆ ـــ ڕوون بکاته‌وه و
هیچی لێ شاراوه نه‌بێ. پێشه‌کیی وه‌رگێڕ به‌لای منه‌وه ده‌توانێ پله‌ی تێگه‌یشتنی
وی سه‌باره‌ت به شێواز و زمان و هه‌موو تێکنیکه‌کانی به‌رهه‌مه‌که‌ی به‌رده‌ستی پێشان
بدا. ئه‌رکی نووسه‌ر ـــ وه‌رگێڕی (به وته‌ی جه‌نابت) یان وه‌رگێڕ ــ نووسه‌ری بۆ
خوێنه‌ری کوردزمان گه‌لێک پێویسته و ئاستی تێگه‌یشتنی هونه‌ریی نووسه‌رانی لاو ده‌باته
سه‌رێ و له بهههڵە تێگه‌یشتن و لاره‌ڕێ و زمانخهسارکردنیان ده‌پارێزێ.
ساماڵ: مامۆستا، بەگشتی دۆخی وەرگێڕان بە زمانی کوردی چۆن دەبینی؟
کاری کامانە وەرگێڕی ئێستای کورد سەرنجی جەنابت ڕادەکێشن؟ هەڵسوکەوتی دەزگاکانی چاپ
و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی لەمەڕ بابەتی وەرگێڕانەوە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
محەمەد ڕەمەزانی: من زۆرم هیوا به دواڕۆژه. لاوه‌کان خه‌ریکن
فێری زمانی بیانی ده‌بن و له‌وانه‌دا نووسه‌ر و وه‌رگێڕی خاوه‌ن به‌هره‌یان لێ په‌یدا
ده‌بێ. تهلەڤزیۆنهکان ده‌وری باڵایان هه‌یه له بڵاوکردنه‌وه‌ی زمانی هونه‌ری و
ڕه‌سه‌نی نووسیندا. جاران گوێم ده‌دا دووبله‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌کان، هه‌ڵده‌چووم
و له‌ڕقان چاوم عه‌رزی نه‌ده‌دی. ئێستا باشتره. به‌ینێک بوو کارتۆنیان به زمانی کوردی
وهردهگێڕانهوه، یه‌کجار زۆر شیرین و له‌به‌ردڵان و چه‌ند بڵێی تام و چێژی هونه‌رییان
تێدا بوو ـــ وابزانم براده‌رانی سلێمانی ده‌ستیان تێدا بوو ـــ کاناڵی تایبه‌ت به
منداڵانیش دروست بوون. ئه‌م کاره ده‌توانێ گه‌وره‌ترین فێرگه و قوتابخانه بێت بۆ
زمانی کوردی، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ده‌ستی که‌سانی خاوه‌ن به‌هره و دڵسۆز بکرێ، نه‌ک هه‌روا
سه‌رسه‌ره‌کی و ته‌نیا بۆ دراو. قه‌یدی ناکا با هونه‌رمه‌ندان مزی باش و شیاو و هاوشانی
کاره‌که‌یان وه‌رگرن؛ ''قهحبەن، ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن برسییه‌تی برای هونه‌رمه‌ندیش
ده‌بێ ببێ!''... به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌ت داوام لێ ده‌کا ناو ببه‌م: مه‌لا عه‌بدوڵای
حه‌سه‌نزاده، شوکر مسته‌فا، (جه‌لال ته‌قی و جه‌لال ده‌باغ، خۆزگه وه‌رگێڕانیان زۆر
با)، ئه‌مین گه‌ردیگلانی و ساماڵ ئەحمەدی و ... من زۆرم هیوا به‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ورامیانه‌یه
که زمانی سۆرانی، یان بادینی فێر بوون، ئه‌مانه ده‌ریایه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ن. کاک
ئارام مستەوفی یه‌کێ له‌و هونه‌رمه‌نده لێهاتووانه‌یه، که هیوادارم قه‌ڵه‌می له
بواری وه‌رگێڕاندا وه‌گه‌ڕ بخا و له‌وه پێش ئه‌زموونی زۆر سه‌رکه‌وتووی له ڕادیۆ
و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا بووه. پێشنیارێکم هه‌یه بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕه باش و خوێنده‌واره‌کانی
وه‌ک جه‌نابت، که له زمانی فارسییه‌وه وه‌رده‌گێرنه سه‌ر کوردی، ئاوڕ له نووسه‌رانی
باشقه‌ی فارس بده‌نه‌وه و ئه‌وانه بکه‌نه کوردی. هێشتا به‌رهه‌مه‌کانی سادق هیدایه‌ت
و بزورگ عه‌له‌وی و عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌فغانی و ئیبراهیم گولستان و ئیسماعیل فه‌سیح
و شه‌هرنووش پارسیپوور، زۆر به تێروته‌سه‌لی نهکراونه کوردی. هیوادارم ده‌زگا چاپهمهنیەکان
پێوانه‌ی شیاویان هه‌بێ بۆ چاپکردنی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کان و خۆ له
وه‌رگێڕان و نووسراوه‌ی کیلۆیی و بۆر و زۆر و له کتێبی قهپپهی بێکه‌ڵک و نێوه‌رۆک،
که دوایه دووکانداریش حازر نیە سه‌وزییان تێوه پێچێت، خۆ بپارێزن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر