‏نمایش پست‌ها با برچسب محەمەد ڕەمەزانی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب محەمەد ڕەمەزانی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۱/۱۱

گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا محەمەد ڕەمەزانی، نووسەر و وەرگێڕ


هەڤپەیڤین: ساماڵ ئەحمەدی

ساماڵ: مامۆستا، جەنابت وەکو نووسەر و وەرگێڕ ناوبانگت دەرکردووە و بێگومان خوێنەری ئەدەبیاتی کوردی کەسایەتی و نووسراوەکانی جەنابت دەناسن، بەڵام پێم خۆشە لەمەڕ قۆناغەکانی ژیانی خۆتەوە بۆمان بدوێی. لە کوێ و چ ساڵێک لەدایک بووی؟ کەی و چۆن فێری زمانی ئینگلیزی، یان باشتر بڵێم ئەو زمانانەی دەیانزانی، بووی؟ چونکە من دەزانم جەنابت لانیکەم بە سێ زمان دەنووسی.
محەمەد ڕەمەزانی: من سالی 1960 له شاری بۆکان له گەڕەکی پشت حەمامی کون، واتە گەڕەکی جوولەکەکان لەدایک بووم. خوێندنی سەرەتاییم لە بۆکان و ناوەندیم لە بانە و ئامادەییم لە مەهاباد تەواو کردووە. لە زانکۆی تارانیش باکالۆرم لە بواری ئەدەبی ئینگلیزیدا وەرگرتووە. ساڵی ١٩٨٠ خوێندکاری ساڵی یەکەمی زانکۆ بووم، کە یەکەم بەرهەمی وەرگێڕانم لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ فارسی لە لایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی (سپیدەدم)ــەوە لە تاران بڵاو بووەوە. بەختەوەرانە ئەمە دواین کتێبی سیاسی بوو، ئیتر توخون کاری سیاسی نەکەوتم، ڕووم کردە ئەدەب و هونەر.