‏نمایش پست‌ها با برچسب ره‌حمان سۆفی‌. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب ره‌حمان سۆفی‌. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۰/۳

منداڵێک دەکوژرێت


Stig Dagerma
لە سوێدییەوە: ره‌حمان سۆفی‌

ڕۆژێکی خۆش، هه‌وایکی سووک‌، خۆره‌تاو لاره‌مل تیشکی به‌ سه‌ر ده‌شتا‌ په‌خشانه‌. چونکه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه‌، بەم‌ زووانە ناقوسی کلیساکان زرینگه‌یان لێ هەڵدەستێ.
له ‌نێوان سێ‌ڕێیانی سێ گوندان، په‌نجێره‌ی خانووی گوند له‌ دووره‌وه‌ بریقه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌. خه‌ڵکی هه‌ر که‌س له ‌ماڵی خۆی، پیاوان له‌ رۆخ ئاوێنه‌ ڕدێنیان ده‌تاشن. ژنان سه‌رقاڵی نانکردن و چێشتلێنانن. منداڵانیش له‌ سه‌ر عه‌رزه‌که‌ هار و هاجی ده‌که‌ن. دوو تازه‌لاو له‌ نێوان دوو په‌ڵه‌ جاڕه‌جۆدا، بۆ هاتوچۆی نێوان گوندان ڕێچکه‌یەکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌. دیاره‌ پێشتر هه‌رگیز له‌ سێ‌ڕێیانی سێ گونده‌ی جیراندا ئەم ڕێچکەیە نەدیترا‌بوو.