جەلیل ئازادیخواز
پێش ئەوەی فیشەكێ
بتەقێ ،
من دەمزانی ئێمە هەر
دەكوژرێن !
پیش ئەوەی كەسێك
خۆی بادا ،
من دەمزانی ئێمەهەر
دەفرۆشرێن !
پێش زەماوەندی كیژێش
من دەمزانی ئێمە هەر
ناپیاو و خەساوین !
پێش تەرەبوونی مریەم
و بەردبارانی
دۆعاش
من دەمزانی ئێمەهەر
ژن كوژو ڕەزیلین!
پێش سەفەویی وعوسمانی وسەلجوقی و
سەل سەل و سەل
پێش
عیبادی و ڕۆحانی و ئەردۆگان و ئەسەدیش،
من دەمزانی ئێمە هەر
كۆیلەین ،كۆیلە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر