خوێندنه‌وه‌ی کۆچیرۆکی ''ئێواره‌ی شار،
به‌رهه‌می فه‌ڕوخ نیعمه‌تپوور''
ساڵح سووزه‌نی
پاتبوونه‌وه‌ی مێژوو له وێنه‌ی خه‌یاڵینی منداڵ- باوکێکدا
که م/ ن بم:
ره‌نگه زاڵمانه‌ترین خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێکی ئه‌ده‌بی (به‌تایبه‌ت
کۆچیرۆک) خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیانه بێ بۆ ترنجاندنه نێو بابه‌تێک به ناوی
پێشه‌کی.. بۆوه‌ی زۆربه‌ی پێشه‌کییه‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن پیشزه‌مینه‌یه‌کی (که
هه‌ڵبه‌ت به‌رهه‌می پێشزه‌مینه‌ی نووسه‌ری پێشه‌کیيه‌که‌یه) ئاماده و حازروبزر
بۆ خوێنه‌رانی دیکه‌ی داهاتوو ساز بکه‌ن و، پێش له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که بیکه‌ن
به قوڕگیاندا... ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر به‌ر به ئاوه‌ڵابوون و کراوه‌یی ده‌ق ده‌گرێ
و، هه‌وڵ ئه‌دا سه‌ره‌گوریسی مانایی و بووتیقایی تێکست به‌ره‌و ڕه‌هه‌ندێکی تایبه‌ت
ڕاکێشێ و مه‌ودای ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی لێ وه‌رگرێته‌وه.. به‌ڵکو ئه‌و زوڵمه‌ش
ده‌رهه‌ق به خوێنه‌ری مامناوه‌ند ده‌کا که ناهێڵێ به‌شداری سازکردنه‌وەی مانایی
و پێکهاته‌یی و جوانییاسيی ده‌قه‌که بێ و وه‌ک خوێنه‌رێکی چالاک هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ
بکا..
له‌مه‌ڕ کۆ‌چیرۆکیش وه‌زعه‌که به ده‌یان جار خرابتره،
بۆوه‌ی چه‌ندین چیرۆک به‌ڕایه‌ک ده‌ئاخنرێته نێو بابه‌تێکه‌وه و هه‌ڵده‌شێلدرێ و
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و.. ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌ر چێرۆکێک دیعایه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
خۆی هه‌یه و ئه‌و مافه‌ی ده‌بێ بدرێتێ که
خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بکرێ و ...
ده‌ی چ که‌رده‌ن؟
که بتهه‌وێ پێشه‌کییه‌ک بۆ کۆچیرۆکێکی باش بنووسی، ده‌بێ
چ بکه‌ی؟
به‌ش به حاڵی خۆم دوای خوێندنه‌وه‌ی (ئێواره‌ی شار) ئه‌م
پرسیارانه‌م لا ساز ده‌بێ:
له‌به‌رچی باوکی کورد له‌گەڵ ده‌یان جار کوژران ناکوژرێ،
یان سه‌رله‌نوێ ده‌بێته‌وه به هه‌مان پڕۆسه‌ی به‌رده‌م کوڕان؟ ئه‌م پاتبوونه‌وه
بێکۆتایيیه به کوێ ده‌گا؟ ئازادی له‌م تیکسته‌دا چۆن مانا بکه‌ینه‌وه؟ خودی به‌رەنگار له‌م چیرۆکه‌دا دێته کوێ؟
پێوه‌نديی بووتیقایی ناوی چیرۆکه‌که چیيه؟ و... به‌ڵام
له‌م ده‌رفه‌ته که‌مه‌دا ئه‌مهه‌وێ له کات و شوێن و که‌س و ڕووداوی چیرۆکه‌که و
ته‌بایی بووتیقایی نێوانیان بکۆڵمه‌وه، بۆوه‌ی نه‌نووسراوه‌کانی تێکسته‌که زێده‌تر
بێته نواندن:
''ئێواره‌ی شار'' به‌رواڵه‌ت باسی
گه‌وره‌بوونی منداڵێك ده‌كا له بنه‌ماڵە‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا و كه‌سایه‌تییه‌كان بریتین
له:
1ــ مناڵە‌كان كه له‌ژێر سیبه‌ری
پادگان (سه‌ربازخانه‌كان)دا یاری ده‌كه‌ن، "ئه‌و كۆڵانه‌ی تیا گه‌وره‌بووم له‌پشت
قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بوو كه به‌ره‌و سه‌ربازخانه‌ی شار ده‌یڕوانی..."
/ دێڕی ده‌ستپێك/
2ـــ باوك‌ــم «بۆ یه‌كه‌م جار و دواجار
له سه‌فره ئه‌دیت» "ده‌چووه ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و ژووره‌ی كه بۆ ئێمە
قه‌ده‌غه بوو"... (ل 5)
3- باوه‌گه‌وره: زۆرترین پێوه‌ندیی
هه‌یه له‌گه‌ڵ باوك "دوای خواردنی چایه‌ك و دوانی تا ڕاده‌یه‌ك درێژ له‌گه‌ڵ
باوه‌گه‌وره« ده‌ڕۆیشته ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه...
(له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مدا ده‌رئه‌كه‌وێ،
باوه‌گه‌وره كرداری سه‌ره‌كیی باوه‌كانه‌ی هه‌یه) «تووڕه‌بوونی باوه‌گه‌وره‌م هه‌موومانی
بیده‌نگ كرد.» (ل 6)
4- ژنان: نه‌نكم و دایكم و پووره‌كانم
ـ ده‌گریان ده‌یانقیژاند و...
هه‌ر له یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌توانین
له‌بری بنه‌ماڵه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ (كومەڵگای كورده‌واری) دابنێین و ئه‌مجار دوو خوێندنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بكه‌ین:
یه‌كه‌م، باوكه‌كان به كه‌مترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
منداڵ (لاوان) و، زۆرترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوه‌گه‌وره، به‌رده‌وام له لایه‌كه‌وه
له‌ژێر چاودێریی سه‌بازخانه‌دان (وه‌ك مندال)؛ له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌ژێر شیری دامۆكلێسی
سێداره‌دا... ئه‌و وێنه‌یه‌ی وه‌ك جه‌بر سه‌ره‌تا باوك و دواجار كوڕه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ریدا
داده‌نیشێ... ئه‌مه مه‌نتیقی نیشانه‌ناسانه‌ی ئێواره‌ی شاره و، له باری
پێكهاته‌یییه‌وه به جوانی داڕێژراوه. خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م، له بواری پێكهاته‌یی
و دارشتخوازییه‌وه، هه‌وڵدانه بۆ ته‌بایی یان
ناته‌بایی نیشانه‌كان به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
كات: ئەلف ـ كۆتایی هاوین و هاتنی
پاییز به‌ره‌و زستان و چله بچووك، وه‌ك كاتی ڕواڵه‌تی و ده‌ره‌كیی ئه‌م چیرۆكه، كاتێكی
مه‌نتیقییه بۆ ڕووداوی سه‌ره‌كیی چیرۆكه‌كه ـــ له‌سێداره‌دانی باوك و، له كایه‌بڕینه‌وه‌ی
«م/ن»ی داستانی.
ب: ئێواره و شه‌ویش وه‌ك كاتی ده‌روونی
(ناوه‌كی) یان كاتێك كه ڕووداوه ده‌روونییه‌كانی نێو (م/ن)ی كه‌سایه‌تی تێدا ڕوو
ئه‌ده‌ن، چ وه‌ك واقیع (ڕێئال) و، چ وه‌ك ڕه‌مز به جوانی دێنه‌وه خزمه‌ت پێكهاته‌ی
چیرۆكه‌كه‌وه: چ له‌و شه‌وه‌دا كه ناوێرێ بچێته نێو ژووره‌كه‌ی باوكی؛ چ ئه‌و
شه‌وه‌ی كه هه‌واڵی هاوردنه‌وه‌ی باوكی له سه‌ربازخانه‌كه ده‌بێستێ و، چ ئه‌و
شه‌وه‌ی كه ده‌چێته نێو ژووره‌كه‌ی باوكی و له‌ته‌كه‌ی دیكه‌ی ته‌كمێل ده‌كا و،
چ ...
«یه‌كێك له دواشه‌وه‌كانی كۆتایی
ئه‌و هاوینه بوو... (سنووری نێوان هاوین و پاییز)
«ئه‌و ڕۆژه‌ی باوكمیان تیا ناشت، یه‌كه‌م
ڕۆژی وه‌رزی پاییز بوو.» (ل 10)
ئێواره ـــ شه‌و له باری نیشانه‌ناسییه‌وه
دێنه‌وه سه‌ر هه‌مان مه‌دلوولگه‌ل هاوین ـــ پاییز به‌ره‌و زستان، واته چوار دال بۆ مه‌دلوولێكی بزر
و له باری كه‌ش و فه‌زاوه وه‌هماوی و ترسناك بۆ خۆلقاندنی ڕووداوی دار و ته‌ناف و
سێداره و، فه‌زای ده‌روونیی دوایین شه‌و. كه‌وایه، كات یان كاته‌كانی ئه‌م چیرۆكه
له باری داڕشتیشه‌وه له شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا جێگیرن. كوردگوته‌نی موو به بەینیاندا
ناچێ.
شوین: ماڵ و كۆڵان و شاری به‌رده‌م
سه‌ربازخانه، وه‌ك شوێنی ڕواڵه‌تی و ژوورێكی تاریك یان نیوه‌تاریكی ڕوو له مانگه‌شه‌و،
وه‌ك شوێنی ده‌روونی و ناوه‌كیی داستانی و مه‌یدانێكی بزری خۆڵاوی شوێنگه‌لی چیرۆكه‌كه‌ن.
« بای ئێواره‌ی ده‌مه‌و پاییز خۆڵی
مه‌یدانه‌كه‌ی لێره و له‌وێ لوول ئه‌دا و به حه‌وایدا ئه‌كرد...»
ئه‌م شوێنانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه
ئه‌توانن وێنه‌ی شارێكی كوردی نیشان بده‌ن، هاوکات هه‌روه‌ك كاتی چیرۆكه‌كه ئه‌توانن
له خزمه‌ت خوێندنه‌وه‌ی توێژی دووه‌می مانا و كه‌ش و هه‌وای سوورێئالی چیرۆكه‌كه‌شدا
بن.
"شتێك له ده‌روونه‌وه پێی
ده‌گوتم، ئه‌و شۆینانه‌ی ئێستاش نیگای باوكی به سه‌ره‌وه ماوه، به بینینیان ده‌یانناسمه‌وه
بۆ خۆیان با‌نگم ده‌كه‌ن ... به‌ڵام نا نهێنیی باوكم له‌و ژووره بوو.» (ل14)
به‌گشتی كات و شوێن و كه‌سایه‌تی
له پێكهاته‌ی ئێواره‌ی شاردا، لێك موتوربه‌بوونه بۆوه‌ی ڕووداوه ده‌ره‌كی (له‌سێداره‌دانی
باوك) و ناوه‌كییه‌كان (وه‌ك كێشمه‌كێشی ژیان و مه‌رگ له زه‌ینی م/ن‌ــ‌ی یه‌كه‌می چیرۆكه‌كه‌دا، كه
م/ن‌ــ‌ی منداڵ ـــ باوكه و، وه‌ك شریتی دامۆكلێس له دوایین وێنه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا
ده‌نوێنرێ) به جوانترین شێوه به‌رجه‌سته ببێته‌وه:
"له‌به‌ر تریفه‌ی مانگی چوارده‌ی
شه‌وانی چله بچكۆڵه‌دا، ئه‌وكات كه ئیتر زۆر كه‌س حسابێكی وا بۆ زستان ناكه‌ن و،
زۆرتر له‌بیری به‌هاردان، وێنه‌ی زه‌رده‌په‌ڕێكی ئێواره‌ی هاوینانم بینی كه سێداره‌یه‌كی
تێیدا بزر ده‌بوو و نه‌ده‌بوو."
له واقیعدا ڕه‌نگه یه‌كێ له جوانترین
دێڕگه‌لی كۆتایی چیرۆكی كوردی بێت، بۆوه‌ی
له‌م كۆتاییه‌دایه كه خوێنه‌ری چالاك ناچار ده‌كا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌ستپێكی چیرۆكه‌كه:
"ئه‌و كۆڵانه‌ی تیا گه‌وره بووم، له پشت قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بوو كه به‌ره‌و
سه‌ربازخانه‌ی شار ده‌یڕوانی..." و، ئه‌مجار له گه‌مه‌ی زمانیی به كات و شوێن
و كه‌سایه‌تی و ڕووداوی زەینی و ده‌ره‌كیی ئێواره‌ی شار تێبگات... لێره‌دایه كه
ڕه‌خنه‌گر هه‌ست ده‌كا ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه و گۆشه‌نیگایه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێ
و سه‌ری به نه‌نووسراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌قه‌كه‌وه قاڵ بكات. بۆوه‌ی باوه‌گه‌وره هێشتا
ماوه و، هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌وه باوكه‌كان نین كه له "وڵاتی تابۆ"1دا
به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر مه‌ترسیی سێداره‌دان، به‌ڵكو م/ن‌ــ‌ی منداڵ‌ـــباوكه،
ئه‌گینا یاسای باوك به‌رده‌وامه... خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م، با بده‌ینه ده‌ست خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی كۆچیرۆكی ''ئێواره‌ی شار'' و چیرۆكه‌كانی دیكه‌ی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١ــ ناوی وتارێکی بەڕیز ڕەسووڵ محەمەدی‌ــیە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر