ن: شەهلا دەباغی
بەشی دووهەم
لە بەشی یەکەم دا، لە ڕێگای
شکاندنی هێندێک لە کۆدەکان باس لەوە کرا کە چۆن تاکی کورد ئۆبژەیەکی داگیرکراوە،
بەڵام ڕاڤەکردنی جێگەی ژن لەدەقەکەدا تەنیا وەک چەند پرسیار هاتنە ناو
شیکردنەوەکە. ڕاستی ئەوەیە کە شیکردنەوەی جێگەی ژن لە دەقەکاندا، چ دەقێکی جیهانی
و چ دەقێکی کوردی، یەک لە سەرەکیترین و حەساسترین باسەکانە و باسکردن لەو
ئاڵۆزییە، وەک هەر باسێکی دیکە، دەبێ بە دیقەتەوە بکرێ. با بگەڕێینەوە ناو دەقی
"ئەوبەری فەنەر" و پۆزیشنی ژن لەناو ئەو دەقەدا.
منداڵێکی دە-دوازدە ساڵە کە
فامی کردۆتەوە و تەنانەت هەستی جنسی و قسەوباسی دەوروبەری دەناسێ باسی ڕووداوێک لە
کورەخانەیەک دەکا کە چۆن بابی لەگەڵ خاوەن کورەخانەکە تووشی شەڕ دەبێ:
"چاوم له باوكمه له گه‌ڵ ئیره‌جه سوورى خاوه‌ن كوره‌خانه قسه
ده‌كات. ده‌یه‌وێ دهههزارتمهنى لێ وه‌ربگرێ و بیدا به من. به ته‌مام بچمه‌وه
ئیمتحانى بیركارى وه‌رزى دووه‌مى هاوینێ بده‌مه‌وه. بەلاچاوێكیش ئاگام له مه‌یدانى
ماڵى كومپوته. به‌و جومعه‌یه كارده‌كه‌ن. ژنێكى خرِوخۆڵى هه‌یه. خه‌ڵك ده‌ڵێن ئیره‌ج
بهدهوریدادێ. تا خێزانى نه‌هاتبوو كه‌س مهرحهباشى نه‌ده‌كرد. كابرایه‌كى ته‌نیا.
له بێ كابانى ناچار بوو خواردن و میوه ى قوتوو بخوات. خه‌ڵكیش به‌وه‌یان زانیبوو
ناویان نابوو كومپوت. پاشان كه خێزان و منداڵه‌كانى هاتن ورده ورده خه‌ڵک لێى
نزیك بوونه‌وه و زانیان كابرا مامۆستاى قوتابخانه بووه و به هۆى چالاكى سیاسیه‌وه
ده‌ركراوه. ئێستا زۆرى ڕێز لێده‌گرن، به‌ڵام تا نه‌ڵێى كومپوت كه‌س نایناسێته‌وه.
[....] باوكم ملیوانه‌ى كراسه‌كه‌ى ده‌گرێ و ده‌یكێشێ. ئیره‌ج قه‌ت چاوه‌روانى ئه‌وه‌ى
نه‌ده‌كرد. پشته و قوون كه‌وت. قه‌ڵه‌و و به خۆوه‌یه كه ده‌كه‌وێ رِمبهى دهێ.
زۆر به خێرایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه و باوكم وه‌به‌ر مست و پێلاقه ده‌دات. باوكم ده‌كه‌وێ
و ئیره‌جیش وه‌به‌ر شه‌قى ده‌دات. تا من خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ئه‌وێ كومپوت و ژنه‌كه‌شى
دێن. [...] كومپوت به په‌له خۆى گه‌یانده باوكم. گۆیم لێ بوو گوتى ده‌بێ شكایه‌تى
لێ بكه‌ى. باوكم راوه‌ستا و چاوى برِیه چاوى كومپوت و گوتى من پوڵى ئه‌وه‌م نییه
كوره‌كه‌م بنێرمه‌وه بۆكان كوا پوڵى شكایه‌ت و شكایهتكاریم هه‌یه. ده‌نگى باوكم
ده‌له‌رزى. پاشان رِۆیشته ژوورێ. كومپوت هه‌روا راوه‌ستا بوو و چاوى له ئه‌رزه‌كه
ده‌كرد."
کۆدەکان:
- ژنی کومپوت خروخۆڵە،
- تا نەهاتبوو کورەخانە کەس حیسابی بۆ کومپوت نەدەکرد،
- ئێستا ڕۆژی جومعەیە و خەریکی کارن،
- لە کاتی شەڕ ژنەکە وێڕای کومپوت دێ،
- خەڵک دەڵێن کە ئیرەجە سوور بەدەوربەری ژنەدا دێ.
- ژنی کومپوت خروخۆڵە،
- تا نەهاتبوو کورەخانە کەس حیسابی بۆ کومپوت نەدەکرد،
- ئێستا ڕۆژی جومعەیە و خەریکی کارن،
- لە کاتی شەڕ ژنەکە وێڕای کومپوت دێ،
- خەڵک دەڵێن کە ئیرەجە سوور بەدەوربەری ژنەدا دێ.
لە دەقی "ئەوبەری
فەنەر"دا جیا لەوە خودی ڕەوایەتەکە کورتە، تەنیا بەو چەند ڕستەیە ژن دێتە ناو
دەق. تەنانەت ژنێکی دیکە (دایکی منداڵەکە) لە هیچ کوێ باسی نەکراوە و بە
"نادیاری" خۆی حزووری لە دەقدا هەیە. ژنی ناو دەقی مەبەستمان ژنێکی
خڕوخۆڵ و بەرچاوە. ژنێک کە کەسایەتی دەداتە مێردە ڕووناکبیرەکەی و دوای هاتنی خەڵک
ڕێز لە مێردەکەی دەگرن. جگە لەوە ئەو ژنە لە کوردستانەوە هاتۆتە
عەجەمستان/تاراوگە، بەدوای پیاوێک دا کە چالاکی سیاسی بووە و ئێستا لەکاردەرکراوە.
ئەو ژنە ئەگەر هەستی بۆ منداڵ و مێردەکەی نەبا دەیتوانی تەڵاق وەربگرێ، بەڵام ئەو
گەیشتۆتە کورەخانەیەک لە بیابانێک و بە ڕۆژی جومعە بەجێی حەسانەوە خەریکی خشتبڕینە.
حەقیقەت ئەوەیە کە ئەوە خەڵکن قسەی بۆ هەڵدەبەستن، ئەو هیچ کەین و بەینێکی لەگەڵ
ئیرەجە سووری سەرمایەدار نییە، کەچی پیاوەکان بێدەنگن و لە مافی ڕەوای خۆیان پاشگەز
دەبنەوە، ئەوە بابەکەیە لەبەر هەژاری تاقەت و توانایی بە یاسایی کردنی کێشەی خۆی
نییە، ئەوە کومپوتی ڕووناکبیرە کە دەیەوێ لە ڕێگای قانع کردنی بابی منداڵەکە بۆ
شکایەت لە ئیرەج بە خواستی خۆی/ڕێبەری چینی کرێکار و مافی ئەوان بگا، بەڵام بابەکە
گوێی لێ ناگرێ و کومپوت بیردەکاتەوە و چاو لە ئەڕز دەبڕێ.
لەڕاستیدا ژنی کومپوت ئەگەر هەستێکی بۆ ئیرەج هەبا، دەیتوانێ سامان و ژیانی خۆش لەلای پیاوێکی ساماندار هەڵبژێڕێ، بەڵام ئەم ژنە خڕوخۆڵە ئێستا لە چەقەی گرما و بە ڕۆژی جومعە خەریکی خشتبڕینە.
خڕوخۆڵی ژنی ناو دەق ئاماژەیە بە سامانێک کە هەر سەرمایەدار و داگیرکەرێک چاوی تەماحی تێ دەبڕێ. ئەگەر لێرەدا ژن وەک نیشتمان ناوزەد بکرێ، ئەوە نیشتمانی کوردان بە پیت و سامانە. بەڵام من بە ڕوانگەیەکی جێندێری پێ لەسەر ئەوە دادەگرم کە کاتی ئەوە هاتووە ژن بەخاک نەشوبهێندرێ. خاکێک کە بەردەوام شەڕی لەسەرە ژن نییە و ژنیش خاک نییە. خاک هەم هی ژنە و هەم هی پیاو.
کەچی ناکرێ ئەو حەقیقەتە لەبەر چاو نەگرین کە داگیرکەر/سەرمایەدار بۆ شکاندنی پیاوی بەرامبەر دەیەوێ زەفەر بە ژنەکەی بەرێ تا لەو ڕێگاوە بە قەولی خۆی کەرامەتیان تێک بشکێنێ.
داگیرکەر بە ڕوانگەی پیاوسالارانە و دەسەڵاتخوازی داگیرکارانەی خۆی دەزانێ پیاوی بەرامبەری، وەک خۆی و هەر پیاوێک، ژن بە مڵک و "شەڕەف"ی خۆی دەبینێ و دەیەوێ لەڕێگای دەستبردن بۆ ژن ئەو بشێوێنێ. ئەوە هەمان خاڵە کە دەبێ لێرەدا لێک جیا کرێتەوە: ئەگەر ژن وەک نیشتمان دەبیندرێ، نیشتمان بەشێکە لە هۆوییەتی ئینسانی ئێمە و ژن نیوەی تەواوکەری جەستەی ئینسانییە نەک مڵک و شەڕەفی پیاو. لەولاوە دەزانین کە سەرمایەدار هەمیشە نەک هەر چاوی لەکار و ڕەنجی ئینسانەکان بڕیوە کە بگرە دەیەوێ جەستەشیان وەدەست بێنێ.
ژنی ناو دەقی "ئەوبەری فەنەر" وەک هەزاران ژنی زەحمەتکێش پێ بە پێی مێردەکەی کاردەکا. ئەو چەند قات ماندوودەبێ، چونکە کاتێک هەر دوو لە خشت بڕین تەواو دەبن ئینجا بۆ ئەو کاری ماڵ دەست پێ دەکا. ئەو ژنە دەتوانێ هەموو ئەو دایکانە بن کە لە کورەخانە، هوتێل، ماڵان و کارگاکان کاردەکەن. ئەو ژنە دەتوانێ هەموو ئەو ژنانە بن کە مێردەکانیان سیاسین و بە منداڵەوە لە دۆخی دژوار‌دا جێ دەهێشترێن و دەکەونە بەر تەشەر. ئەو ژنە دەتوانێ تەنانەت ئەو ژنانە بن کە بۆ گۆڕانی دۆخ شان لە شانی پیاوان دەدەن. کەچی ئەو ژنانە قسەیان وەدوو دەخرێ. ئەو کۆمەڵگایە، بەتایبەت لەناو چینی زەحمەتکێش دا، زۆر زوو منداڵی کوڕ لەگەڵ کێشەکانی جنسییەتی ئاشنا دەکا و منداڵی کوڕ حاڵی دەکا کە ئەوە فڵانە پیاو چاوی لەسەر فڵانە ژنە. ئێمە لە هیچ کوێی دەقی "ئەوبەری فەنەر"دا چاوچاوێنی ژنی کومپوت نابینین، جگە لە قسەی ڕاوی. خۆ ئەگەر شتێکی وا هەبێ، دەبێ بپرسین چۆنە ئەو ژنە لەگەڵ کومپوت بە ڕۆژی جومعە و لە گەرمای بیاباندا خەریکی خشتبڕینە؟
بەڵام جێی دڵخۆشییە کە کومپوتی ڕووناکبیر خاڵێکی پۆزێتیڤی هەیە: ئەو هێشتا گوێ نەداوەتە قسەی دەوروپشت و بگرە ژنەکە بۆتە هۆی ڕێزی زیاتر بۆ کومپوت. ئەوکاتە کە باب و ئیرەج دەست بە شەڕدەکەن کومپوت و ژنەکەی وێکڕا دێنە شوێنەکە.

لەم دەقدا دایکی منداڵەکەش نادیارە. ئایا خەریکی نان و چێشت و
خاوێن کردنەوەی ماڵە؟ بەڵێ. ڕەنگە. بەڵام ئەو نادیارییە لە دەقدا نادیارییەکی
مێژووییە. ژنی کورد هەمیشە لە پەڕاوێزدا، لە نادیاریدا حزووری هەیە. ژن یا نادیارە
یا ئۆبژەیەکی جنسییە، تەنانەت بۆ منداڵێکی دە-دوازدە ساڵان. بەڵام دەکرێ نادیاری
دایکی منداڵەکە ئەو خوێندنەوەی بۆ بکرێ کە "دایکی نەدیار" هەمان
داهاتوویە کە منداڵ بەدوایدا وێڵە. منداڵەکە بەرەو قەتار/مێژوو/داهاتوو دەڕوا،
کەچی هەمان پرسیاری پێشوو جایزە کە ئایا منی کورد دەبێ دەست بۆ قەتارێک تەکان بدەم
کە لە عەجەمستانەوە دێ و نازانین بەرەو کوێ دەڕوا؟ ئایا ئەوە هەمان قەتار نییە کە
جاری پێشوو لێی دابەزیوین و بەشمان لەو مێژوویە بندەستی و خشتبڕین بۆ کۆشکی
بێگانان بووە؟ ئایا منداڵەکە دوای بای‌بای سواری قەتار دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆکان و
سەربردەیەکی تازە دوای ئیمتحان بۆ خۆی تۆماردەکا؟ ئایا سەرنووشتی ئێمەی کورد بە
قەتار و مێژووی جیران و داگیرکەرانەوە بەستراوەتەوە یا باوەڕبەخۆبوونە کە دەتوانێ
بەش و چارەنووسی ئێمە لە داهاتوو و مێژوودا بگۆڕێ؟
ئەوەی کە هەیە هەموومان خەریکین بۆ گەیشتن بە وڵاتێک هەڵدەپڕوزێین، بەڵام بابەکان تاقەتی بەدواداچوونی کێشەکانیان نییە، ڕووناکبیران بەجێگای ڕوو لە بڵندی چاویان لە ئەڕز بڕیوە و ئەوەی دڵمان پێی خۆشە منداڵێکە کە دەستی بۆ داهاتوویەک کە نازانین بەرەو کۆ دەڕوا، تەکان دەدا. نووسەری "ئەوبەری فەنەر" ئەو پرسیارە کە "چ لەو قەتارە بکەین" بە ئاواڵەیی بۆ خوێنەر جێهێشتووە...

.............................................................................
خه‌بات ڕه‌سووڵى
چاوم له باوكمه له گه‌ڵ ئیره‌جه سوورى خاوه‌ن كوره‌خانه قسه ده‌كات .ده‌یه‌وێ دهههزارتمهنى لێ وه‌ربگرێ وبیدا به من .به ته‌مام بچمه‌وه ئیمتحانى بیركارى وه‌رزى دووه‌مى هاوینێ بده‌مه‌وه.به لاچاوێكیش ئاگام له مه‌یدانى ماڵى كومپوته.بهوجومعهیه كارده‌كه‌ن.ژنێكى خڕوخۆڵى هه‌یه . خه‌ڵك ده‌ڵێن ئیره‌ج بهدهوریدادێ.تا خێزانى نه‌هاتبوو كه‌س مهرحهباشى نه‌ده‌كرد.كابرایه‌كى ته‌نیا .له بێ كابانى ناچار بوو خواردن و میوەى قوتوو بخوات .خه‌ڵكیش به‌وه‌یان زانیبوو ناویان نابوو كومپوت.پاشان كه خێزان و منداڵه‌كانى هاتن ورده ورده خه‌ڵك لێى نزیك بوونه‌وه و زانیان كابرا مامۆستاى قوتابخانه بووه و به هۆى چالاكى سیاسیه‌وه ده‌ركراوه.ئێستا زۆرى رێز لێده‌گرن ،به‌ڵام تا نه‌ڵێى كومپوت كه‌س نایناسێته‌وه.ده‌بێ لانى كه‌م حه‌وتوویه‌ك له بۆكان بم.شایی له دڵمدا ده‌گه‌ڕێ.ئیره‌ج نایه‌وێ پوڵ بدا.باوكم ده‌نگى هه‌ڵدێنێ .ئیره‌جیش ده‌نگى هه‌ڵدێنێ. ئیره‌ج ئازه‌رییه و كوڕى بنه‌ماڵه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده.به‌شێك له بنه‌ماڵه‌كه‌یان لهتهورێزن و به‌شێكیان له ئازه‌ربایجانن .باوكیان به ئاره‌قه‌ى نێو چاوانى ئه‌و سامانه‌ى كۆ كردووه‌ته‌وه،بێجگه له‌و كوره‌خانه‌یه وه‌ك ده‌ڵێن زۆریان كارخانه و دوكان و شت هه‌یه .ئیره‌ج پشت له باوكم ده‌كات و ده‌ڕوات .باوكم ملیوانه‌ى كراسه‌كه‌ى ده‌گرێ و ده‌یكێشێ .ئیره‌ج قه‌ت چاوه‌روانى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد.پشته و قوون كه‌وت. قه‌ڵه‌و و به خۆوه‌یه كه ده‌كه‌وێ ڕمبهى دهێ.زۆر به خێرایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه و باوكم وه‌به‌ر مست و پێلاقه ده‌دات. باوكم ده‌كه‌وێ و ئیره‌جیش وه‌به‌ر شه‌قى ده‌دات. تا من خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ئه‌وێ .كومپوت و ژنه‌كه‌شى دێن . چه‌ند جحێڵى توركیش كه ههركرێكارى كورهخانهكهن گه‌یشتنێ .ورده ورده خه‌ڵك كۆ بۆوه .من پڕم به ئیره‌جدا كرد .ئیره‌ج وه‌ك به‌چكه پشیله‌یه‌ك پشت ملمى گرت و فڕێى دام.خه‌ڵك كه‌وتنه نێوانمان و لێكیان كردینه‌وه.نازانم كێ بوو ده‌ستى باوكمى گرت و هه‌ڵیستانده‌وه. هه‌ستم كرد باوكم كه هه‌ستاوه پێ ئیدى ئه‌و باوكه‌ى جاران نه‌بوو.به زه‌حمه‌ت راوه‌ستا.پشتى ته‌واو راست نه‌كرده‌وه.كوڕه كوڕ به‌ره‌و مه‌نزڵه‌كان وه‌ڕێ كه‌وت.وه‌دواى كه‌وتم.كومپوت به په‌له خۆى گه‌یانده باوكم.گۆیم لێ بوو گوتى ده‌بێ شكایه‌تى لێ بكه‌ى.باوكم راوه‌ستا و چاوى بڕیه چاوى كومپوت وگوتى من پوڵى ئه‌وه‌م نییه كوره‌كه‌م بنێرمه‌وه بۆكان كوا پوڵى شكایه‌ت و شكایهتكاریم هه‌یه .ده‌نگى باوكم ده‌له‌رزى .پاشان ڕۆیشته ژوورێ.كومپوت هه‌روا راوه‌ستا بوو و چاوى له ئه‌رزه‌كه ده‌كرد.به ته‌نیشتیدا تێپه‌ریم.ویستم بچمه ژوورێ په‌شیمان بوومه‌وه.باشتره باوكم جارێ نه‌مبینێ ده‌نا تۆڵه‌ى ئیره‌جیش له من ده‌كاته‌وه.به‌ره‌و بیابانه‌كه‌ى پشته‌وه‌ى سورمهكان (2)وه‌رێ كه‌وتم. له سه‌ر به‌ردێك نزیك رێى قه‌تاره‌كه دانیشتم.بیرى لێده‌كه‌مه‌وه هه‌مووى تاوانى منه.من نه‌ده‌بوایه ئێستا ئیمتحانم هه‌بێ.پاش ماوه‌یه‌ك قه‌تارێك به گرمه‌گرم تێدهپەڕێ.مسافیره‌كان باى بایم لێده‌كه‌ن تاقه‌تم نییه جوابیان ده‌مه‌وه.سه‌یرى ئه‌رزه‌كه ده‌كه‌م مێرووله عهجهمانهیهكى زۆر دێن و ده‌چن .هه‌ڵده‌ستمه سه‌ر پێ ودهچم مێرووله‌یه‌كى دیكه دینم ئه‌وه‌یان له‌وان نییه.له گه‌ڵ یه‌ك دانه له‌و مێرووله عه‌جه‌مانه به شەڕى ده‌ده‌م.مێرووله عه‌جه‌مه‌كه زۆر دڕه.ئه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵدێ ده‌یگرمه‌وه .دیسان مێرووله‌كه‌ی دیكه كه‌وته بنه‌وه. به پێ مێرووله عهجهمانهكه پان ده‌كه‌مه‌وه.مێرووله‌كه‌ى دیكه‌ش پان ده‌كه‌مه‌وه.رقم له‌ویشه.هه‌ڵده‌ستم ده‌ست ده‌كه‌م به مێرووله كوشتن.شاره‌كه‌یان ده‌بینمه‌وه و تێكى ده‌ده‌م. پاشان له سه‌ر ئه‌رزه‌كه راده‌كشێم.و چاو له ئاسمان ده‌كه‌م.ئاسمانى ئێره‌ش وه‌ك ئاسمانى بۆكان شینه.هه‌ست ده‌كه‌م ورده ورده مێرووله عه‌جه‌مانه ده‌ورم ده‌ده‌ن .به په‌له راسته‌وه ده‌بم و داده‌نیشم.ئه‌رزه‌كه ره‌ش ده‌چێته‌وه.تا چاو هه‌ته‌ر ده‌كات مێرووله‌یه.یه‌ك به خۆم ده‌قیژێنم و له خهوداراچڵهكم.رۆژبهرهو ئاوا بوون دهرِوات و مێشوولهیهكى زۆر هازه هازیانه.قهتارێكى دیكه له دووره‌وه به گرمه گرمه‌وه وه‌دیار كه‌وتووه و به‌ره‌و لاى من دێ. به‌ره‌و قه‌تاره‌كه ده‌چم ده‌مه‌وێ باى باى له مسافیرهكانى بكه‌م.
1- له كوره‌خانه‌كان كاتێك كهرپوچهكان ویشك بوونه‌وه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له سه‌ر یه‌كتر هه‌ڵى ده‌چنن ، فه‌نه‌ری پێى ده‌ڵێن .2- ئهوگڵهى له كوره‌خانه‌كان هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و كرێكاره‌كان كارى له سه‌ر ده‌كه‌ن،سورمه‌ى پێ ده‌ڵێن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر