‏نمایش پست‌ها با برچسب خەبات ڕەسووڵی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب خەبات ڕەسووڵی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۱/۲۳

خوێندنەوەیەکی جێندێری "ئەوبەری فەنەر" هاوسەری کومپوت، داگیرکەر و دایکی ونبوو



ن: شەهلا دەباغی
بەشی دووهەم
لە بەشی یەکەم دا، لە ڕێگای شکاندنی هێندێک لە کۆدەکان باس لەوە کرا کە چۆن تاکی کورد ئۆبژەیەکی داگیرکراوە، بەڵام ڕاڤەکردنی جێگەی ژن لەدەقەکەدا تەنیا وەک چەند پرسیار هاتنە ناو شیکردنەوەکە. ڕاستی ئەوەیە کە شیکردنەوەی جێگەی ژن لە دەقەکاندا، چ دەقێکی جیهانی و چ دەقێکی کوردی، یەک لە سەرەکیترین و حەساسترین باسەکانە و باسکردن لەو ئاڵۆزییە، وەک هەر باسێکی دیکە، دەبێ بە دیقەتەوە بکرێ. با بگەڕێینەوە ناو دەقی "ئەوبەری فەنەر" و پۆزیشنی ژن لەناو ئەو دەقەدا.
منداڵێکی دە-دوازدە ساڵە کە فامی کردۆتەوە و تەنانەت هەستی جنسی و قسەوباسی دەوروبەری دەناسێ باسی ڕووداوێک لە کورەخانەیەک دەکا کە چۆن بابی لەگەڵ خاوەن کورەخانەکە تووشی شەڕ دەبێ:

۱۳۹۶/۱۱/۱۸

سوبژەی داگیرکراوی بێ‌وڵات خوێندنەوەی کورتەچیرۆکی "ئەوبەری فەنەر


ن: شەهلا دەباغی
بەشی یەکەم
ئەگەر لەو ڕەخنانە گەڕێین کە لەسەر هێندێک لە تیئۆرییەکانی فرۆید هەیە و ئێرە جێگای باسیان نییە، ئەوە دەکرێ بۆ خوێندنەوە و شیکردنی هێندێک چیرۆک کەڵکیان لێ وەربگرین. بە ڕای فرۆید خەون لە ڕاستیدا ئامانجێکی هەیە، گەیشتن بە ئارەزوو. تاک خەون دەبینێ تا لە گوزارەکانی ژیانی لە خەوندا بە ئامانجێک بگا یا بەرەو ڕووی گرفتێک بێتەوە. دیارە ئەو "تاک"ەی فرۆید مەبەستێتی، تاکی ئورووپایی مۆدێڕنە نەک تاکی ڕۆژهەڵاتی و کورد. بەو حاڵەش دەکرێ تیئۆرییەکانی فرۆید بۆ شیکردنەوەی هێندێک دەقی کوردی بەکار بێنین و ڕێگایەک بکەینەوە بۆ Psyche/ ڕەوانی تاک. خه‌ون بۆ فرۆید به‌ مانای ئه‌وه‌یه که به وێنه بیرده‌کەینه‌وه. ڕه‌وانی ئینسان به‌گوێره‌ی فرۆید وه‌ک ده‌قێکه‌ 'بڵاو و پڕ له دژایه‌تی ‌و ناته‌بایی'. "ضمیر ناخودآگاه"The Unconscious ژێرخانێکی قوڵە پڕ لە ئارەزوو و هەستی خەوتووی ناهوشیاری هەژێنەر

۱۳۹۶/۱۰/۱۶

گێلانەترین چیرۆکی مردن



خەبات ڕەسووڵی

گەرم نین،بەڵام ساردیش نین،ئەو بەفرانەی نەرم نەرم بەسەر جەستەمدا دادەبارێن.مردن بۆم هەستێکی نامۆ نییە،وەک بڵێی پێشتریش مردووم.ئەوەی بۆم جێگای پرسیارە ئەوەیە ،ئەگەر ئێستا من مردووم ،ئەی بۆ تا زیندوو بووم دیتنی نەنکم بۆ من خەون بوو ،کەچی ئێستاش هەر دەڵێی خەونە.بڵێی هەر لەخەودا نەمردبێتم؟
دەستێک بە جەستەمدا دێنم.بەفرێکی تەنک دایپۆشیوم.بەفری شەوێک بارین.بەفری کاتژمێر سێی بەیانی.

۱۳۹۶/۹/۷

گۆڕستان




خەبات ڕەسووڵی
من گوتم: ئەگەر بێ بۆ خۆم دەیکوژم.لەڕێوە ملی دەگرم و بەم عەرزەی دادەدەم و تا هەناسەی لێ نەبڕم بەری نادەم.نا....نا ئاوا زووش نابێ بمرێ. گوریسێک لە ملی دەکەم و بەدوای خۆمدا رایدەکێشم.تا دەخنکێ و لاشەی هەپروون بە هەپروون دەبێ.
من گوتم: ئەی ئەگەر نەهات؟کێ دەڵێ پاش بیست ساڵ زیندان هەڵدەستێ و دێ بۆ ئێرە؟خۆ بە خۆشی پێی خۆش بێ، کوڕەکانی ناهێڵن.تازە هەرچی بووە،بووە.شەیتان بە نەحلەت بکە و سەرت بەردەوە و ژیانی خۆت بکە.نایا بە تەما مەبە.
من گوتم: ئەو کات منداڵ بووم،دەی خۆ ئێستا منداڵ نیم.ئەو نایا من دەچم.
من گوتم: وەڵڵا لەتوپەتت دەکەن.هەر سەگەکانی بەردەرکەیانت تێ بەردەن بەسە.
من گوتم: باشە ئەو دینم گاوانە بۆ بەریاندا؟بۆ وەک سەگ نەیان تۆپاند؟
من گوتم: دەی دوای ڕاپەڕین کەس لە زیندان نەما هەموو بەربوون،ئەویش هاتۆتەوە.
من گوتم: خۆ منیش نەیکوژم مامەکانم هەر دەیکوژن.
من گوتم: وەڵلا هیچ گونیشیان پێی ناچێ.تۆ ئەو کات منداڵ بووی ،ئەوان پیاوی ژن و منداڵدار بوون.بیانویستبوایە بیکوژن هەر ئەو کات دەیانکوشت.