خەبات ڕەسووڵی
من گوتم: ئەگەر بێ بۆ
خۆم دەیکوژم.لەڕێوە ملی دەگرم و بەم عەرزەی دادەدەم و تا هەناسەی لێ نەبڕم بەری نادەم.نا....نا
ئاوا زووش نابێ بمرێ. گوریسێک لە ملی دەکەم و بەدوای خۆمدا رایدەکێشم.تا دەخنکێ و لاشەی
هەپروون بە هەپروون دەبێ.
من گوتم: ئەی ئەگەر نەهات؟کێ
دەڵێ پاش بیست ساڵ زیندان هەڵدەستێ و دێ بۆ ئێرە؟خۆ بە خۆشی پێی خۆش بێ، کوڕەکانی ناهێڵن.تازە
هەرچی بووە،بووە.شەیتان بە نەحلەت بکە و سەرت بەردەوە و ژیانی خۆت بکە.نایا بە تەما
مەبە.
من گوتم: ئەو کات منداڵ
بووم،دەی خۆ ئێستا منداڵ نیم.ئەو نایا من دەچم.
من گوتم: وەڵڵا لەتوپەتت
دەکەن.هەر سەگەکانی بەردەرکەیانت تێ بەردەن بەسە.
من گوتم: باشە ئەو دینم
گاوانە بۆ بەریاندا؟بۆ وەک سەگ نەیان تۆپاند؟
من گوتم: دەی دوای ڕاپەڕین
کەس لە زیندان نەما هەموو بەربوون،ئەویش هاتۆتەوە.
من گوتم: خۆ منیش نەیکوژم
مامەکانم هەر دەیکوژن.
من گوتم: وەڵلا هیچ گونیشیان
پێی ناچێ.تۆ ئەو کات منداڵ بووی ،ئەوان پیاوی ژن و منداڵدار بوون.بیانویستبوایە بیکوژن
هەر ئەو کات دەیانکوشت.