پەری کەریمی نیا
پۆتین بۆ هەواڵێکمان لێ ناپرسی؟ کە ئاوڕی دایەوە،
لێنین بوو. لێنین خەریکی گوشینی قەیتانەکانی بوو کە بەو ئاوەی وا دایکی منداڵەکە
لە شووشە و مەمکەکەی هەڵدابوو، ششتبووی. پۆتین خەریکی کورتکردنەوەی قژی
قاچاخچییەکە بوو. قاچاخچییەکە خۆی بە "سین" بە ئەمان ناساندبوو.
"سین" درێژەیەکی باریکەڵە بوو کە هاوڕێ قاچاخچییەکانی بە ژمارەی 9
بانگیان دەکرد.
- سەری ئەوەندە زلە، بێچاوێنی بێ هەڵبەت، هەر لە
کەللـە سەری 9 ئەچێ. ( شۆڤێری ڤانە بچووکە نەفەر هەڵگرەکە ئەمەی وتبوو(