‏نمایش پست‌ها با برچسب رزگار ئەمین نژاد. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب رزگار ئەمین نژاد. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۰/۳

لە ئاسمان نزمتر


رزگار ئەمین نژاد

کوتم دایە واز بێنێ، بۆ وا لەخۆت دەکەی؟
 کوتی: "بڕۆ… مەیتەکەی بێنەوە. هەرلێرە، لە حەوشەکەی خۆمان دەیشارینەوە. کەس نازانێ." کوتم: "چۆن کەس نازانێ، دار و دیوار بووە بە چاو. لێی گەڕێ دایە، خۆ ئەو قەت نەیزانی حەسانەوە چییە! دەبا هەر لەو شوێنەی بەخاکیان سپاردووە، ئارام بگرێ." دەستی گرتم و بەو چاوە کزانەی وەها لە چاوەکانم ڕاما کە لە تاوی دڵم وەک گەڵای دارەکانی حەوشەکەمان هەڵوەری. لەو ڕووخسارە تەماوییەدا هەر ئەو دوو چاوانە بریسکەیان دەهات. دوو چاوی چاوەڕێ، کە گشت داماوییەکانی ژیانی تێدا دەبیندرا. کوتی: "بڕۆ کوڕم... مەیتەکەم بۆ بێنەوە." هەستم دەکرد، بێجگە لە ڕۆیشتن هیچ چارەیەکی دیکەم نییە.