‏نمایش پست‌ها با برچسب رەحیم سورخی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب رەحیم سورخی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۷/۳/۱۳

خەیاڵپڵاوی فارسی: زمانی فارسی و زمانە خۆجێیەکان!

رەحیم سورخی
خۆڕاگری، هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی زمان، فەرهەنگ، هونەر و ئەدەبیاتی نەتەوە ژێردەستەکانی وڵاتی ئێران و پەرەسەندنی هەستی ناسنامە خوازییان پلان و سیاسەتی تواندنەوە و سنووردارکردنی ئەو نەتەوانەی بە دەست دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتەی تا ڕادەیکی زۆر پوچەڵکردووەتەوە. بەشێوەیەک کە کاربەدەستان و هێندێک ئاکادیمی، زمانناس، ئەدیب و نووسەری فارسی تووشی هیستریا کردووە. یەک لەو کەسانە "د. شەفیعی کەدکەنی"یە کە بە کەسێکی زانا، خۆشنێو و لێکۆڵەرێکی بەناوبانگ دەناسرێت و بەتایبەتی لە یەکێک لە شێعرەکانیدا کە بۆ کۆچی دوایی وەرگێڕی بەتوانای کوردی " محەممەدی قازی" گوتوویەتی "کورد بە فەخری مێژوو و تەباری خۆیان ناودەبات" . لەم ڕۆژانە بەشێک لەقسەکانی شەفیعیی کەدکەنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە [هاوپێچی ئەم نووسینەکراوە] لە چەند ڕوویەکەوە جێگای تێڕامانن: