رەحیم سورخی
خۆڕاگری،
هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی زمان، فەرهەنگ، هونەر و ئەدەبیاتی نەتەوە ژێردەستەکانی
وڵاتی ئێران و پەرەسەندنی هەستی ناسنامە خوازییان پلان و سیاسەتی تواندنەوە و
سنووردارکردنی ئەو نەتەوانەی بە دەست دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتەی تا
ڕادەیکی زۆر پوچەڵکردووەتەوە. بەشێوەیەک کە کاربەدەستان و هێندێک ئاکادیمی،
زمانناس، ئەدیب و نووسەری فارسی تووشی هیستریا کردووە. یەک لەو کەسانە "د.
شەفیعی کەدکەنی"یە کە بە کەسێکی زانا، خۆشنێو و لێکۆڵەرێکی بەناوبانگ
دەناسرێت و بەتایبەتی لە یەکێک لە شێعرەکانیدا کە بۆ کۆچی دوایی وەرگێڕی بەتوانای
کوردی " محەممەدی قازی" گوتوویەتی "کورد بە فەخری مێژوو و تەباری
خۆیان ناودەبات" . لەم ڕۆژانە بەشێک لەقسەکانی شەفیعیی کەدکەنی لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە [هاوپێچی ئەم نووسینەکراوە] لە چەند ڕوویەکەوە
جێگای تێڕامانن:
یەکەم،
زمانە بە قەولی ئەو خۆجێیی و ناوچەییەکان لەخۆیاندا بێ بایەخن، ئەگەر هەوڵی
پێداگریی و سەربەخۆیی زمانی خۆیان بدەن. ئەوکاتە ئەم زمانانە بایەخدار دەبن کە وەک
پاڵپشتێکی فەرهەنگی بۆ زمانی فارسی و ئەوەی ئەوان بە فەرهەنگی هاوبەشی نیشتمانی
یان میللی ناوی دەبەن، بەکار بێن و یارمەتی ئەو فەرهەنگە هاوبەشە بدەن کە وڵاتی
ئێرانی لەسەر دامەزراوە. لێرەدا، باس لە گرنگیی زمان دەکات لە پێکدادانی فەرهەنگ و
شارستانییەتەکان لە جیهاندا، بەتایبەتی لە پانتای جوگرافیای فەرهەنگیی زمانی فارسی
لە ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لە پاراستنی ناسنامە ئێرانییەکە دا
ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە. هەرچەند خۆی حاشا لە شۆڤینی بوونی ڕاونگەکەی دەکات، شێوەی
بە سوک سەیرکردنی زمانی نەتەوەکانی دیکە کە ئەو بەزمانی خۆجێی (محلی) ناویان دەبات
و کورتکردنەوەیان لە چەند کۆپلە شێعرێک و چەند گۆرانییەکی ناوچەیی ئەم بیرە
شۆڤینییەی ئاشکرا دەکات.
دووەم، لەسەردەمێکدا جیهانی تاک زمانە لەباو کەوتووە، مرۆڤی ئەم سەردەمە مرۆڤی فرەزمانە، شەفیعی کەدەکەنی فێربوونی زمانێکی دیکە جگە لە فارسی، بۆنموونە ڕووسی، بەواتای بە"ڕووسی بوون" دەزانێت، چونکە ئەوان "پوشکین" و چیخۆف"یان ئینگلیزی "شکسپیر"یان هەیە و تاکی ئاخێوەری زمانە خۆجێیەکە کە ئێستا زمانی ڕووسی دەزانێت، بەقەولی ئەو دەڵێ :شاشیدەم بە ئین زەبان مەحەللی" (بە کوردییەکەی:"هەڵمیزتم بە ئەم زمانە ناوچەییەدا"، کە گوایە بە قەولی د. کەدکەنی بۆ خۆی هیچی نییە، با ببم بە ڕووس یان ئینگلیز" یان ...باشترە.

![]() |
شفیعی کدکنی |
ئەم
بۆچوونەی شەفیعیی کەدکەنی زانستی نییە؛ لەزانستی زمانناسیدا، هیچ بەڵگەیەک نییە کە
ئەمە بسەلمێنێت کە فێربوونی زمانێک بەواتای بوون بە نەتەوەکەی دیکەشە بە هەموو
تایبەتمەندییە کەلتوریی، هونەری، کۆمەڵایەتییەکانییەوە.
هەر
لەم پێوەندییەوە، ئاماژە بە کردنەوەی بەش(دیپارتمێنتی) تایبەت بە زمان و ئەدەبیاتی
نەتەوەکان لە ڕووسیا دەکات، کە ئەو لاوانەی دەچنە ئەوێ و ڕووسی فێردەبن ئیتر دەبن
بەڕووسی و فەرهەنگ، زمان و مێژووی خۆیان لەبەرچاو دەکەوێت. نموونەی ئەمە لە
پێوەندیی لەگەڵ کورددا بەتەواوی پێچەوانە دەرکەوتووە. کەسانی وەک [ د.عەبدوڕەحمانی
حاجی مارف، د. کەمال مەزهەر، د.مارف خەزنەدار، د. عیزەددین مستەفا ڕەسوڵ، د. جەبار
قادر، د. کوردستان موکریانی، د.عەبدوڵڵا پەشێو، د.جەمشید حەیدەری ود. وریا عومەر
ئەمین ، د. مەغدید سەپان و چەندین کەسی دیکە]یە کە لە ڕووسیا و لەو بەشە کوردناسیی
و ڕۆژهەڵاتناسییانەی ڕووسیایان خوێندووە. هەموویان بەدەیان سەرچاوەی بەنرخی
ئەدەبی، زمانی، مێژوویی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییان بۆ نەتەوەکەیان و زمانی
نەتەوەیی خۆیان تۆمار کردووە بێ ئەوەی ببن بە ڕووسی یان میراتی نەتەوەیی خۆیانیان
لەبەرچاو بکەوێت.
سێیەم، لەبەرچاو نەگرتنی داهێنان و توانا تاکەکەسییەکان لە بواری داهێنانی نوێی ئەدەبی لە ئێستا و داهاتوودا و بەستنەوەی ئەم داهێنانە تەنیا بە ئەدیبانی نەتەوە باڵادەستەکانە. هەروەک ئەوەی نەتەکانی دیکە وەجاغیان کوێر بێت و تەنیا فارسەکان یان ئەوانەی بە فارسی شت بەرهەم بێنن وەجاغیان ڕوون بێت. ئەمەش بەتایبەتی لە پێوەندیی لەگەڵ کورد دا پێچەوانە دەرچووە. کورد بە پاڵپشتی فەرهەنگی دەوڵەمەندی خۆی بەردەوام لەبەرانبەر فارسدا لەگەڵ سەردەمەکان و بە پێی جۆری ئەدەبیی زاڵ لەو سەردەمانەدا داهێنانی خۆی هەبووە. بۆ نموونە نالی، مەلاجزیری و مەولەوەی تاوەگۆزی لە غەزلدا؛ لە هۆنینەوەی چیرۆکی حەماسی و ئەویندارانە وەک "مەم و زین"ی خانی، "شیرین و خوسرەوی خانای قوبادی" و "شانامەی کوردی" و شێعرە حەماسییەکانی ئەڵماسخان کەنۆڵەیی. هەروەها، لە شێعر و ئەدەبیاتی نوێ و هاوچەرخدا بەتایبەتی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا ئێستا داهێنانە هونەری، ئەدەبی و فیکرییەکانی کورد کە پاڵنەرێکی بەرخۆدان و خۆڕاگریی نەتەوەییان لە پشت بووە زۆر شایانی سەرنجن. لانیکەم لە سەردەمی مۆدێرندا، بە پێی تونا و دەرفەتەکان کورد خۆی بە خوێن و خۆڕاگریی و لە ژێر گوشار و سەرکوتی نەتەوە داگیرکەرەکان و دەوڵەتە فاشیستییەکانی فارس، تورک و عەرەبدا لەهەموو بوارەکانی هونەری ڕۆمان و چیرۆکنووسی، شێعر و نووسینی ئەدەبی، مۆسیقا، شانۆ، سینەما و زۆر لایەنی دیکە نەک هەر سنووری خۆجێی و قەفەسی سنووری ئەو دەوڵەتانەی شکاندووە، بەڵکو سنوورە ناوچەییەکانیشی تێپەڕاندووە و لە هێندێک بواردا جیهانیش بووە. گۆران، سوارە ئیلخانیزادە، هێمن، لەتیف هەڵمەت، شێرکۆ بێکەس، شێرزاد حەسەن، عەتا نەهایی، محەممەد رەمەزانی، بەهمەنی قوبادی، و مۆسیقای ڕەنگاوڕەنگی کوردی لەوانەن کە دەکرێ بڵێین "بەری ڕۆژ بە بێژینگ ناگیرێت."
چوارەم، ڕەچاو نەکردنی هونەری وەرگێڕان و ئەو داهێنانەیە کە لەڕێگای ئەم هونەرەوە کراوە. ئەگەر شەفیعی کەدکەنی کوردی زانیبایە و سەرنجێکی "چوارینەکانی خەیام بە کوردی" هەژار موکریانی دابایە، لەوانە بوو بڵێ "شاشیدەم بە ئین شۆڤینیزم فارسی کە مارا چێقدر کور و کەڕ کەردەئەست "(هەڵمیزتم بەم شۆڤینیزمە فارسییەدا کە چۆن چاو گوێی ئێمەی بەستووە).

بۆیە،
پێویستە لەوەڵامی دکتور شەفیعی کەدەکەنیدا بڵێین ئەدەبیاتی کورد و ئەو نەتەوانەی
تۆ بە خۆجێی و مەحەللی ناویان دەبەیت، و پێتوایە شایانی "میز
پیداکردن"ن، سنوورەکەیان زۆر گەورەترە لەو سنوورە دەسکرد و بەرتەسکە
جوگرافییەی باوباپیرانی تۆ و هاوبیرەکانت نەخشاندوویانە. ئەم نەتەوانە داهێنانی
گەورەی هونەری و ئەدەبی خۆیان هەیە و بەردەوام لە بوژاندنەوە و گەشاندنەوەی مێژووی
دزراوی خۆیاندان. ژیان لە خەون و خەیاڵی ئێرانی پارسی و مێژووی کلاسیک، ئەدەبی
کلاسیک و مۆسیقای کلاسیک و ڕەوزەئاساتاندا توشی ئەم لێدوانە پڕ لەدژەگوتن، هیستریک
ودەمارگرژانەیەکردوون. ئێمە وەک کورد سامانی فەرهەنگی، فۆلکلۆری، هونەری و
ئەدەبیمان دەوڵەمەندە و بەخۆشییەوە لەم چەند دیەیەی دواییدا بەشێکی زۆری تۆمار
کراوە و پارێزراوە، هەرئەمانە و زیادکردنی چۆرەنوییە ئەدەبییەکان پێیان لەم دیانەی
بوژانەوەماندا سەرچاوەی ئیلهام و داهێنانی زۆر گەورەتریان لەو لێدەکرێت کە ئێوە
پێتان وایە نەزۆک و قسرە و هیچی لێبەرهەم نایەت ئەگەر بەزمانی فارسی نەبێت. ئێمە
نەک هەر خۆمان بەڵکوو ئێوەشمان لە بەعەرەب بوون پاراست. بەداخەوە دەبێ بڵێم
"لە بێخەبەران کەشکەک سڵاوات".
بۆ بیستنی قسەکانی شەفیعی کەدکەنی کرتە لەسەر (ئێرە) بکە
بۆ بیستنی قسەکانی شەفیعی کەدکەنی کرتە لەسەر (ئێرە) بکە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر