‏نمایش پست‌ها با برچسب رەزا شەجیعی. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب رەزا شەجیعی. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۱/۲۳

دیمانەیەك لەگەڵ نووسەر و وەرگێڕ رەزا شەجیعی



سازدانی: شەریف فەلاح

 شەریف فەلاح: كورتە مێژووی زمانی كوردی چۆن پێناسە دەكەی، رەگ و رەچەڵەكی دەچێتەوە سەر كام یەك لە بنەماڵە زمانییەكان، خاڵی جیاوازی و هاوبەشیان لەگەڵ زمانی فارسی كەلە ناوچەیەكی جوگرافیایی هاوبەش دان، كامانەن؟
رەزا شەجیعی: سەبارەت بە بەشی یەكەمی پرسیارەكەت:
كەونینەناسان، شارستانیەتێكی مرۆڤایەتیی هاوشێوەی دێرینیان بەرچاو كەوتووە، كە دوای تەواو بوونی چەرخی تازەی بەردین، لەسەر رووبەرێكی زۆر بەرفراوانی سەرزەمینەكانی جیهانی كۆندا بڵاو بۆتەوە. لێرەوە زانایان گەیشتوونەتە ئەوەی بڵێن هەبێ‌‌ و نەبێ‌ ئەم شارستانیەتە چۆن هاوشێوە ‌و یەكە، دەسكردی یەك گەلە. لەگەڵ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی شوێنەوار ‌و پاشماوەكانی ئەو شارستانیەتە هەر لە هیندوستانەوە بگرە تا ئەورووپای بە جارێ‌ گرتۆتەوە، ناوی ئەو گەلەیان بە هیند ‌و ئەورووپایی دیاری كردووە. ئەو گەلە وەك دەڵێن لەگەلێ‌ هۆز پێكهاتبوو، پێش ئەوەی ئەم هۆزانە بكەونە كۆچ ‌و بڵاو ببنەوە، لە نیشتمانە كۆنەكەی خۆیاندا بە درێژایی دەشتەكانی خۆرهەڵات و باكووری خۆرهەڵاتی دەریای قەزوپن (خەزەر) نیشتەجێ‌ ببوون. هەمووی ئەو هۆزانەش كە بەگشتی ئەو گەلەیان لێ‌ پێكهاتبوو، بە یەك زمان دەئاخافتن. ئەم زمانەش كە گەلانی ئاریایی ئیمڕۆ پێی دەدوێن هەمووی لەو زمانە هاوبەشەی زوویانەوە، لقیان هاویشتووە ‌و جیا بوونەتەوە.