سەعد قازی
بەر لەوەی بچینە نێو دەقی بابەتەکەوە پێویستە
پێداچوونەوەیەکی کورت لە سەر بابەتی زمان بکرێ و هێندێک تیۆر کە پێوەندییان بە
چەمکی زمانەوە هەیە باس بکرێن، بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر ڕەوتی بابەتەکە. ئەوەی لەم
وتارەدا دەگونجێ، پلانی زمان بە گشتییە و زمانی کوردی لەو پێوەندییەدا بە نموونە
وەردەگرین، کە تا ئێستا چی بۆ کراوە و پێویستە چی بۆ بکرێت. هەروەها بەشێکی گرینگی
ئەم بابەتە بە پشتبەستن بەو خوێندنەوانەی تا ئێستا کراون هەوڵ دەدا گرینگایەتیی
پلانی زمان لە سەر زمانی کوردی باس بکا.