‏نمایش پست‌ها با برچسب عەلی حەیات نیا. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب عەلی حەیات نیا. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۶/۱۰/۲

دیمانە لەگەڵ کامران محەمەد رەحیمی، نووسەر و توێژەری ئیلامی



سازدانی عەلی حەیات نیا ـ کرماشان
         و: شەریف فەلاح

 عەلی حەیات نیا: وەک یەکەم پرسیار بفەرموون لەبەرچی کولتووری رەخنەگرانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێگای نەگرتووە و سەقامگیر نەبووە؟
کامران محەمەد رەحیمی: لە ناوچە کوردنشینەکان بۆشایی و کەلێنی کولتووری رەخنەگرانە، نەبوونی کەش و دۆخی لێکدانەوە و تاوتوێ گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و زۆربەی قەڵەم بەدەستان لە ھەمبەر بەرھەمە فەرھەنگییەکان چ باش، چ خراپ، بێدەنگی ھەڵدەبژێرن و ئەگەریش شتێکی ئەوتۆ لەم بارەوە بڵاو دەکرێتەوە، یان تژییە لە شکاندن یان وەسف و پێداھەڵگوتن و لەلایەکی دیکەشەوە ئەوەی کە دەنووسرێ دەبێ بێ ئەملا و ئەولا لە فیلتەری باند و تاقم و گرووپەوە بگوزەرێت. نەبوونی کولتووری رەخنەگرانە بۆتە ھۆی جۆرێک لە خۆ نوێنی و خۆبەزلزانی لە ناخماندا و لەڕاستیدا کۆمەڵگەی نووسەرانمان لەم بارەوە، کۆمەڵگەیەکی بێدەنگ و نائەکتیڤە و چیرۆکی ئێمە چەشنی نەخۆشێکە کە پێی وایە لەشساغە. مەیل و حەزی نووسین تەنانەت لەناو توێژی خوێنەوار و ئەکادیمیەکانیش زۆر لاوازە و لەلایەکی دیکەشەوە زۆربەی روانگە و بۆچونەکانمان یان گریمانەن یان بەبێ رێفرێنسن و ئاماژەدان بە سەرچاوە دەخرێنە روو. بەپێی نەریتێکی کولتووری بۆ سەلماندنی رایەک، ھەموو کات لە شێعرێک کە لەبەر دەست دایە وەک شاھید و بەڵگە دەھێنینەوە.