سازدانی: شەریف فەلاح
1 ـ لە
سەردەمێكدا كە باس لە پسپۆڕیی بوارە هونەرییەكان و ئەكادیمی و پۆلێن بەندیی ژانرە
ئەدەبی و هونەرییەكان دەكرێت، لەبەر چ هۆیەكە جەنابت سێ بواری شیعر، چیرۆك و
هونەری پەیكەرتاشیت بۆ كاركردن هەڵبژاردووە، پێت وا نییە ئەگەر یەك بوارت
هەڵبژاردبایە سەركەوتووتر دەبوویت؟
چەنگیز ئیقباڵی: هووێه‌که‌ی بو چه‌ن خالێک ده‌گه‌رێته‌وه که
به هیوام بتوانم ئاماژه پێان بیکه‌م. به‌لێ ئه‌مه راسته له دونیاێ ئه‌مروو ئه‌م
بوارانه زور چونه‌ته پێش و هه‌رکامه‌ێان دونیایکی تایبهْت به خویاندا هه‌ێه. به‌لام
هه‌لومه‌رجه‌که لاێ ئێمه جیاوزیکی یه‌کجار زورێ هه‌یه. ده‌سپێکردنی من سه‌ره‌تا
له رێگه‌ێ ئه‌ده‌بیاته‌وه بوو، و هه‌ر له‌م رێگه‌وه ده‌ستم به ناسینی خوم و ده‌وروبه‌رم
کرد. به‌ڵام هاوکات هه‌زیشم له هێڵکاری و هونه‌ره جوانه‌کانیش هه‌بوو. وه ئه‌مانه هه‌موێان ببون به که‌ڵکه‌ڵه‌ی
مێشکی من. به هووێ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ی که من ده‌ستم به کار کرد هیچ ناوه‌ندیک
بو فێرکردنی هونه‌ر نه‌بو له شاباد. به ناجار به شێوه‌یکی خوپه‌روه‌رانه ده‌ستم
به کار کرد. به‌شیک له به‌ر هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی من و به‌شێک به خاتری گرنگی
نه‌دانی کومه‌ڵگا به گشتی به هونه‌ر بوو به هووی ئه‌مه که من دره‌نگتر رێگه‌ی
په‌روه‌رده له بواری هونه‌ردا ده‌ست پێبکه‌م.