سازدانی: شەریف فەلاح
1 ـ لە
سەردەمێكدا كە باس لە پسپۆڕیی بوارە هونەرییەكان و ئەكادیمی و پۆلێن بەندیی ژانرە
ئەدەبی و هونەرییەكان دەكرێت، لەبەر چ هۆیەكە جەنابت سێ بواری شیعر، چیرۆك و
هونەری پەیكەرتاشیت بۆ كاركردن هەڵبژاردووە، پێت وا نییە ئەگەر یەك بوارت
هەڵبژاردبایە سەركەوتووتر دەبوویت؟
چەنگیز ئیقباڵی: هووێه‌که‌ی بو چه‌ن خالێک ده‌گه‌رێته‌وه که
به هیوام بتوانم ئاماژه پێان بیکه‌م. به‌لێ ئه‌مه راسته له دونیاێ ئه‌مروو ئه‌م
بوارانه زور چونه‌ته پێش و هه‌رکامه‌ێان دونیایکی تایبهْت به خویاندا هه‌ێه. به‌لام
هه‌لومه‌رجه‌که لاێ ئێمه جیاوزیکی یه‌کجار زورێ هه‌یه. ده‌سپێکردنی من سه‌ره‌تا
له رێگه‌ێ ئه‌ده‌بیاته‌وه بوو، و هه‌ر له‌م رێگه‌وه ده‌ستم به ناسینی خوم و ده‌وروبه‌رم
کرد. به‌ڵام هاوکات هه‌زیشم له هێڵکاری و هونه‌ره جوانه‌کانیش هه‌بوو. وه ئه‌مانه هه‌موێان ببون به که‌ڵکه‌ڵه‌ی
مێشکی من. به هووێ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ی که من ده‌ستم به کار کرد هیچ ناوه‌ندیک
بو فێرکردنی هونه‌ر نه‌بو له شاباد. به ناجار به شێوه‌یکی خوپه‌روه‌رانه ده‌ستم
به کار کرد. به‌شیک له به‌ر هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی من و به‌شێک به خاتری گرنگی
نه‌دانی کومه‌ڵگا به گشتی به هونه‌ر بوو به هووی ئه‌مه که من دره‌نگتر رێگه‌ی
په‌روه‌رده له بواری هونه‌ردا ده‌ست پێبکه‌م.
دواجار که له به‌شی په‌یکه‌رسازی
زانکوی هونه‌ری تاران ههڵبژێردرم توانیم له گه‌ل دونیایکی کراوه‌تر ئاشنا بم. با
ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین هونه‌ری پهێکهرسازی له ئێران خودبه‌خود توشی قه‌ێران
بووه بو سه‌دان ساڵ. وه ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵانه که من ده‌ستم کرد به خویندن هه‌میشه
له گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجه‌عانه که دژ به په‌یکه‌رسازی بوون روبه‌روو ده‌بوین هه‌ر به‌و
هویه‌ش ئاکادمیای هونه‌ره جوانه‌کانی تاران وه‌ک یه‌کم جیگای په‌روره‌ده کردنی
ئه‌م شێوازه له هونه‌ر ته‌مه‌نی به ده سال زێادتر نه‌ده‌گه‌یشت پاش شوڕشی
ئیسلامی ئێران. له ساله‌کانی سه‌ره‌تایی له زانکو زور سه‌رقالی نووسین به زمانی
کوردی به تایبه‌ت نووسین به زاراوگهلی ناوچه‌ێ کرماشان بووم وه هه‌ر له‌م ریگه‌وه
گهراومهوه بو ئه‌و سالانه که کوردیکی ره‌سه‌نم بیستبوو. وه هه‌وڵم ئه‌دا له
رێگه‌ی نووسینی بیر‌و بوچونهکانم به زمانی کوردی ئه‌و خه‌مه نوستالێجیایه بیکه‌م
به هه‌وێنێک بو تێگه‌یشتنی زورتر له رابردووی خوم به گشتی. هاوکات ده‌ستم کرد
به نووسین و وه‌رگیران به زمانی کوردی. ئه‌و وه‌خته هیچ ده‌قیک که بتوانێ ده‌قیکی
کوردی به زاراوه‌ی لای كرماشن بیت به دینهکرا. هه‌ر ئه‌وه‌نده له زمانی
کوردیم زانی كه زورتر له رێگای ئه‌ده‌بی زاره‌کی بیستبوم. بو یه به پێویستم
زانی له وه‌رگیڕانی ئه‌و ده‌قانه که‌ڵک وه‌ربگرم که ئێتر شه‌و و روژ له گهڵێاندا
ده‌ژیام. هه‌مو کتیبه‌کانی "فرانتس کافکا"م که تا ئه‌و ده‌م به زمانی
فارسی له چاپدرابون ده‌خوێنده‌وه. وه هه‌ر وا به‌رهه‌مه‌کانی "بورخسی"
ئارژانتتینی و زوریک دیکه. به وه‌رگیڕانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نووسه‌رانه به زمانی کوردی توانیم پێوانهێیک
بو دوزینه‌وه‌ی تواناکانی زمانی کوردی به ده‌ست بینم . به‌ڵم دواتر له وه‌ڕگیڕان
وازم هێنا چون به‌وه گه‌یشتم كه زور پێویست ناكا به زاراوهجیاجیاكانی زمانی كوردی
ده‌قیك وهربگیردریت. وه‌ک خوتان ئاگادارن هه‌نوکه‌ش ولاتی ئێران ئه‌وه‌نده ئاوه‌ڵا
و کراوه نیه که بتوانی ده‌سکه‌وته هونه‌رییه‌کانی گه‌لانی ئهمڕوێ دونیا له
بواری رهژیاری (شێوه‌کاری) و پهێکهرسازی و... راستهوخو ببینی كهلكێ لێ وه‌ر
بگریت. به‌لام ئه‌مه ئه‌ده‌بیات بو که ئه‌م بوشاییه‌ی بو ئیمه‌مانان پڕ ئه‌کرد.
هه‌ڵومه‌رجه‌که وا نه‌بو که له نێوان ئه‌م شێوازانه من رێگهیک هه‌ڵبگرم. به
ناچار وه به شێوه‌یکی خوه‌زایی درێژه‌م به هه‌ر هه‌موویان ئه‌دا. هه‌ر بو ئه‌مه
تێکه‌ڵ بوون له گه‌ڵ ئه‌م فه‌زایانه به رای من قازانجی زورتر بووه بو ئیش
کردنی من له بواری هونه‌ردا. له لایکی دیکهشهوا ئاگایشم هه‌بوو كه له دونیای ئه‌مڕوی هونه‌ر به‌راستی
شێوازه‌کان زور له یه‌ک نزیکبوونهتوه . ئیتر هونه‌رمه‌ند به توانای خوی ده‌توانی
که‌ڵک له مێدیا جوراوجوره‌کانی هونه‌ر وه‌ر بگرێت تو هاوكات كه كه‌سێكی پهێكهرتاشی
ده‌توانی به نیازی خوت له رێگه‌ی میدیاكانی دیكه وه‌ك فیلم و پرفورمهنس و شانوگه‌ری
و... په‌یامی خوت به جه‌ماوه‌ر بگه‌ینیت. به رای من گیچهل ئه‌وه نیه كه تو له چه‌ندین
بواری هونه‌ری ئێش بكه‌یت. كیشه له‌و جیگه ساز ده‌بیت كه تو نه‌توانی وه‌ك هونه‌رمه‌ند
به شێوه‌یكی پیشه‌یی ، پڕفشنال په‌یامی خوت به جه‌ماوه‌ر بگه‌ینیت واتا غایب بونی
لایه‌نی سه‌ره‌كی له كومهلگاێ ئێمه كه جه‌ماوه‌ر بێت گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ره بو
ئێشی هونه‌رمه‌ند. ئه‌گه‌ر كتێب چاپ ده‌كه‌ی ناچاری له گیرفانی خوت هه‌زینه بیكه‌ی.
وه تازه وه دوای خوێنه‌ر بگه‌ڕێت. ئه‌گه‌ر پیشانگای پهێكهره ساز ئه‌كه‌ی هه‌ر به‌م
شێوه‌یه. هێشتا كومه‌ڵگای ئیمه به تواوی جیگایك بو هونه‌ر له ژیانی خوی ته‌رخان نه‌كردوه
به داخه‌وه.
2 ـ با هەر
لە سەرەتاوە دەست پێ بكەین، چۆن خولیای شیعر و ئەدەبی كوردی بوویت، چی وای لێ
كردی بگەیتە ئەو باوەڕەی كە كاركردن لە رەهەندی زمان و ئەدەبی و هونەری كوردیدا
كار بكەیت؟
چەنگیز ئیقباڵی: به‌ر له ئه‌وه‌ی كه وه‌لامی ئه‌م پرسیاره
بده‌مه‌وه پێویسته توزێك روشهنگهری له سه‌ر بارودوخی كومه‌ڵگای ئیمه له‌م چه‌ند
ده‌هه‌ی دواییه به تایبه‌ت ناوچه‌ی كرماشان و ده‌وروبه‌ر بدریت. سه‌ره‌تای هاتنی
مودێڕنییهت لێره قوناقهكانی فێودالییهت هیشتا زاڵ بوو. هه‌ر چه‌ند روساختیك له مودێڕنیته هناردهێ
ئیران كرا به‌لام ئه‌مه بو به باێس مڕومێشتیكی هه‌تاهه‌تایی له گه‌ڵ ئه‌و سونه‌تانه
كه تا ئێستاش له گه‌ڵدا بیت به‌رده‌وامه. كومهلگاێ كرماشان زورتر له ریگای ئه‌ده‌بیاته‌وه
به تایبه‌ت چیروك و رومان به پێشه‌نگی كه‌سانیك وه‌ك ماموستایان عه‌لی موحه‌مه‌د
ئه‌فغانی ، ده‌رویشیان توانی چه‌ن ئه‌زموونیك بخاته‌رو كه بهراێ من زور گرێنگن هه‌ر
چه‌ند زمانهكهشێان فارسی بێت. وه ده‌توانین بلین له ناو ئیران بێ وێنه بوون له‌و
سه‌رده‌مه‌دا. بو وێنه نوسراوه‌كانی ئه‌فغانی به بووچوونی زورێك له نووسه‌رانی
خودی ئێران یه‌كم نموونه بوون له ناو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و روێی ئیران كه باس له بارودووخی
هاوڵاتیان ده‌كات و بو یه‌كمجار روومهتیك له كرماشان ساڵه‌كانی بیست و سی هه‌تاوی
ده‌خه‌نه رو كه سهرنجراكیشن. ئه‌وان هه‌وڵێان
ئه‌دا وشیارێیكی چینایه‌تی و لاینداری بو خه‌ڵكی هه‌ژار سازبكه‌ن وه‌ك ده‌زانن له
ریگای نوسین به زمانی فارسی ئه‌م كاره‌یان ئه‌كرد، هه‌ڵبژاردنی زمانی فارسی
له لایه‌ن نه‌وه‌كانی پێش ئیمه بو به هووی
پهراوێزكهوتنی زمانی كوردی، به نێسبه‌ت به‌شه‌كانی دیكه كه هاوكات له گه‌ڵ خه‌باتیكی
سیاسی كوومهلایهتی زمانی كوردیان وروژانده‌وه. گه‌ره‌كمه سه‌رنجی ئیوه بو ئه‌م
مه‌سه‌له‌ێه رابكیشم كه چوون له ژیر سیبه‌ری سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه؛ یه‌ك نه‌ته‌وه
و یه‌ك زمان كه له لاێه‌ن ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندیدا پهێڕو ده‌كرا زمانی كوردی ده‌رفه‌تی
بو نه‌ره‌خسا كه خوی له گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وتی دنیای تازه و جووش و خوروشی گه‌ل هاوئاهنگ بكا، بویه چه‌ندین
ده‌هه به په‌راوێز خرا. ئه‌مه له حالیكدا
بو كه تا به‌ر له‌م قوناغه زمانی كوردی له وهرهسهیكی گه‌وره هه‌ر له لورستانه‌وه
بیگره هه‌تا ئهردهلانهكان به تووای وه‌ك زمانیكی یه‌كگرتوو به كار ئههینرا.
وه زوریش كتێب و ده‌سنووس به كوردی هه‌بوو كه هیچكامێان له چاپ نهدڕان و به داخه‌وه
زورێان له ناو چوون. كه‌سیك وه‌ك "ره‌شیدی یاسمی" خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه
بوو كه زورترین متونی كوردی هێشتا هه‌ر له وێ به دی ده‌كرێت. به خاتر چه‌ن هوویێك
هزری ناسیونالیسمی كوردی له كرماشان و ئیلام تا ئه‌م دواییه وه‌ك پێویست ره‌ونه‌قی
نه‌بوو. بهراێ من یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و كارگهرترین بابهتهكان له سه‌ر
گوڕینی سیمای ناوچه كوردنشینه‌كانی لای ئیمه شورشی ئیسلامی ئیران و پاشان هه‌شت
ساڵ شهر بو. پاش ئه‌و شه‌ڕه ئاڵووگوڕیكی بنه‌ڕه‌تی له ناوچهكا رویدا. زوریك له
خه‌ڵك كه پێشتر له گونده‌كان بوون و پارێزه‌ری زمان و كوڵتوری خویان بون رویان
كرده شار و لادیهكانێان به جی هێشت. بنه‌ماله‌ی ئیمه‌ش وه‌ك به‌شیك له‌م جیبه‌جی
بوونه سه‌ره‌تاكانی ده‌هه‌ی 70 هه‌تاوی هاتن له شار نیشته‌جی بوون. به كار هێنانی
زمانی كوردی لای ئیمه له‌م وه‌زعه نویه زور ئاسایی بو. له شاره‌كان كوڕ و كوبوونهوهكانی
ئه‌ده‌بی ده‌ستیپیكرد كه هه‌زیان له به كار هێنانی زمانی كوردی بوو. به تایبه‌ت به
نووسینی شێعر زورتر هه‌یه‌جانی خومان بو ئه‌م وه‌زعه ده‌رئه‌بڕی. له بیر ناكه‌م هه‌میشه
ململانێكی هه‌بوو له نیوان ئیمه و ئه‌وانه‌ێ كه بڕوایان به زمانی كوردی نه‌بو. ئه‌م
مژاره ههیجانیكی زور به ئیمه به‌خشی بو تاقیكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی تازه‌ی
زمان. كه‌سانیك له سه‌ر كووكردنهوهی وشه و ئێستڵاحهكان كاریان ئه‌كرد. كه‌سانیك
به دوای فولكلور و مه‌ته‌ڵ و په‌ندی پێشینان و .. بوون. ئیمه‌یش هه‌وڵماندا له
ریگه‌ی رێرخستنی ئه‌نجومه‌ن و فستیواله ئه‌ده‌بیه‌كان زورتر و باشتر سه‌رنجی گه‌ڵ
رابكیشین. له بیرم دی له یادواره‌ی
"عه‌لی نه‌زه‌ڕ مه‌نوچێهری" هوورهچڕی به‌ناوبانگ كه ساڵی 82 هه‌تاوی له
"شاباد" به‌ریوه چوو من هه‌وڵمدا بتوانم ده‌قیك یا مهتنیكی ئه‌ده‌بی
پیشكه‌ش بكه‌م و له ژیر كارگه‌ری شێعر ده‌رچم،
بو ئه‌وه‌ی تواناكانی زمان فره‌تر تاقی بكه‌مه‌وه. ئه‌مه هاوكات بو له گه‌ل هه‌ڵبژاردنی من له
زانكوی هونه‌ر به‌شی په‌یكه‌رسازی وه دوور كه‌وتنه‌وه‌م له كرماشان كه تهئسیریكی
باشی بوو له وه بیرهێنانهوهێ زمانی كوردی. وه به شیوهیكی جیدی روژانه خه‌ریكه
نوسین ده‌بووم.
3 ـ بەستێن و
زەمینەكانی بووژانەوە و گەشەكردنی زمان و ئەدەبی كوردی بە زاراوە جیاجیاكان لە
كرماشان و ئیلام لە چیدا دەبینی و پێت وایە چەند قۆناغی بڕیوە؟
چەنگیز ئیقباڵی: به گشتی پیم وایه گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی كوردی
له‌م چه‌ن ساڵه‌ێ دواییه‌دا له ناوچه‌كانی ئیمه وه‌ك زه‌روره‌تیكی میژویی تا رادهیكی
زور خوی روێداوه. وشیار بونه‌وه‌ی چینه‌كان و به تایبه‌ت نه‌وه‌ێ تازه كه رویان
له زانكوهكان كردوه و له گه‌ڵ په‌ێوه‌ندیه چڕوپڕه‌كانی دونیاێ ئهمرو ئیمه‌یان به‌و
قه‌ناعه‌ته گه‌یاندووه كه چیدی له مه زورتر ناتوانین بێخهێالی هووییه‌ت و
پیناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ێی خومان بین. لاوه‌كان بارودوخیكی باشتریان هه‌ێه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
بزانن له ده‌وروبه‌ر چی روی ئه‌دا. وه زوریان له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ستیارن.
پیانخوشه له دونیایك بژین كه شانازی به كولتوور و زمان و پێناسه‌ی نه‌ته‌ویی
خویان بكه‌ن. ته‌نانه‌ت چینه هه‌ژاره‌كانیش هه‌زیان له پیش وه‌چوون و گه‌شه‌کردنه له نێو كومه‌ڵگا. هه‌زیان
له خوێندن و به ئاگابوونه. با ئه‌م جیاوازیه‌ش كه له گه‌ل به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان بووه له بیر نه‌كه‌ین. بو نمونه له‌م به‌شه ئیمه خاوه‌ن ئه‌زمونی خه‌باتیكی
دوور ودریژ نه‌بوینه. وه ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی هه‌وڵیداوه له ریگای زه‌قكردنی
پێناسهێ ئایینی و مه‌زهه‌بی رای خه‌لك بگوردریت. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین هووشیاری
نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی سه‌ندووه و وه باشتر بووه.
4 ـ زۆرێك لە
شارازایانی كولتوور و ئەدەبی و بەتایبەت لێكۆڵەرانی فەرهەنگی لەو باوەڕدان،
كۆمەڵگەی كرماشان و ئیلام لە حاڵی تێپەڕین (گوزار) بەرەو وشیاریی زمانی و ئەدەبی و
هونەری دایە، بەڕای ئێوە ئەم دۆخە چ كاریگەری و یارەمەتییەكی لەسەر پرسی وشیاریی
نەتەوەیی و ئاگابوونی خەڵك لەمەڕ مافە رەواكانیان دەبێت؟
چەنگیز ئیقباڵی: منیش پیم واێه. ئه‌گه‌ر قهبوڵێ بكه‌ین كه
یه‌کم نیشانه‌كانی ئه‌م وشیاریه نه‌ته‌ویه خه‌ریكه له ریگهێ دیارده فهرههنگیهكانهوه
خوی ده‌ر ئه‌خا ئه‌و كات ده‌توانین بڵێن ئه‌و كه‌سانه كه خه‌ریكی ئه‌ده‌بیات و
هونه‌ر و كاری فه‌رهه‌نگین وه‌ك پێشه‌نگ له ره‌وتی ئه‌م به ئاگا بوونه نه‌قشیكی له
به‌ر چاویان هه‌بووه. گه‌ڵ ئیستا هه‌زی له بیستنی گورانی و موسیقی كوردیه و هونه‌رمه‌ندانی
ئه‌م بواره به باشی ده‌ناسن و پهیوهندیێان له گه‌ل ده‌گرن. ره‌نگه پاش به سه‌ر چوونی رادیو كوردی كرماشان
موسیقی كوردی و هه‌ر له‌م ریگهشهوه زمانی كوردی بو ماوه‌یكی كورت به‌ره‌و لاوازی
چووبیت به‌لام ئیستا زوریك له شاعرانی هاوده‌م هه‌ر له ریگه‌ی موسیقیهوه بوونه به
ده‌سپیكی ئاشتی له گه‌ل زمانی كوردی. هه‌ر چه‌ند ئاستی هونه‌ری زورێك له‌م
موسیقاێانه وه‌ك پێویست به‌رز نه‌بیت به‌ڵام كارگه‌ری ئه‌رینی خوی له سه‌ر سازدانی
موسیقی كوردی و هه‌ز و ئاواتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نیشان ئه‌دات.
5 ـ شیعری
كوردیی جنووب (لە كرماشان و ئیلام) بە بەراورد لەگەڵ شیعری كوردی بە زاراوەی
سۆرانی لە چ ئاستێك دایە و لە روانگەی جەنابتەوە خەسارەكانی چین؟
چەنگیز ئیقباڵی: وه‌ك ده‌زانن ئه‌زموونگه‌ری شێعری كوردی له
ره‌وته نوی و تازه‌كان زورتر له دو ده‌هه نیه ده‌ستێ پێكردوه به براورد له گه‌ڵ سۆرانی كه پێشینهیكی دوور و
درێژتری هه‌یه. به‌ڵام له‌م ماوه كورته بهراێ من پێشوهچوونیكی باشی به خو
بینیوه. زورترین به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كان لێره شێعرن. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا
روانینیكی زورتر رومانسی و هه‌ز كردن له سروشت وتهبیعهت دا به لاێ شاعێران زاڵ
بوو به‌ڵام ئێستا زوریك له‌و شاعرانه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له ریگه‌ی شێعره‌وه بیر و بووچوونی
خویان وه‌ك تاكه كه‌سیك كه له ناو كامهڵگادا ده‌ژین بخه‌نه رو. ته‌نانه‌ت زورێك
له ئه‌زموون و ده‌نگه جیاكانی شێعری ئهمروی كوردی و شێعری ئێرانیش له خو ده‌گرێت.
پێم وایه له گه‌ڵ ئه‌م ماوه‌یه كورته كه‌سانیك هه‌ن كه توانیبێتێان تواناكانی
زمانی كوردی له ناو شێعردا به باشی ئه‌زموون بكه‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له كوور و
كوبوونهوهكاندا له گه‌ڵ سوورانی و كورمانجیش خویان تاقی بكه‌نه‌وه. كه‌سایه‌تی شاعێر وه‌ك دیارده‌ێكی مهعرێفانه
له به‌ر چاو دهگیردری. وه روانینیكی
واقعیان له لا ساز بووه كه ده‌توانی
ده‌نگدانه‌وه‌ی گیچهڵهكانی ئێنسانی ئهمرو تیادا بدووزینهوه. به‌لام كه‌سانیكیش
هه‌ن كه زمانی شێعریان به‌ره‌و ئێنتزاعێكی بێ واتا بردوه. واتا ده‌سته واژههاێكیان
هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یك لاقی له سه‌ر هه‌ردێ واقێعدا نێیه. ئه‌م كه‌سانه زورتر
مێشكیان له ره‌وتی شێعری فه‌رمی ئێران كه وه‌ك ده‌زانینن پوچه‌ڵ كردنی شێعره له
خولیاكانی تاكه‌كه‌سی شاعێر و ئه‌و ئێش و ئازارانه‌ی كه ده‌چێژێ، وه‌ك باس كردن
له ئاسمان و ئه‌ستیره و كهشکهشان و... ئه‌و مهسائله كه وازیش لێ ناهێنن. بهڕاێ
من ئه‌م ئنتزاعی كردن فه‌زای شێعره نه له خێزمه‌ت زماندایه و نه ده‌توانی
گوزارێشتیكی راسته‌قینه بیت له ده‌روونی خودی شاعێر و نه خه‌لك هه‌زی لێ ده‌كا.
6 ـ وەك
دەبینین لە مەیدانی شیعری كوردیی كرماشان‌دا سەرەڕای ئەوەی كە باس لە شیعری مۆدێڕن
و پۆست مۆدێڕن و پێكهاتەشكێنیی زمانی دەكرێت، بەڵام هاوكات شێوازی شیعری غەزەل و
ئەدەبی غەنایی لەژێر كاریگەریی ئەدەبی زارەكیدا لایەنی زاڵە و موخاتەبی زۆرترە،
هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
چەنگیز ئیقباڵی: راستیهكهێ من ئه‌مه به خراپ نازانم وه پێم
وایه شێوازه كلاسیكه‌كان زور زور باشتر له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندی ساز ده‌كه‌ن
چون ده‌بینم رووێیان كردووه به شێعری كلاسیكی كوردی. به رادهیكی زور سه‌یر خه‌لک؛
ده‌بینم كه له ریگای ده‌نگ و بیستنی شێعری كلاسیكی كوردی هه‌زی خویان بو شێعر و
زمان نیشان ئه‌ده‌ن. هووكارێكی دیكه‌شی پێم وایه بو وه‌زعی شێعر به گێشتی له ئیران
ده‌گه‌رێته‌وه. به به‌راورد له گه‌ڵ چه‌ند ده‌هه له‌مه‌و پێشتر كه شاعێرانێكی پله
به‌رز له ئێران سهرێان هه‌ڵدا ئێستا وا نییه و شێعر خه‌ریكه بو ره‌قیب یان
هاوماڵێكی تازه كه ئه‌وێش ئه‌ده‌بیاتی داستانیه گوره‌پان چووڵ ئه‌كا.
7 ـ لە بواری
ئەدەبی گێڕانەوە و داستانی (چیرۆك و رۆمان)ی كوردی ئەدیبانی كرماشان و ئیلام چۆن
دەبینی و بەگشتی ئەم رەوتە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
چەنگیز ئیقباڵی: ئه‌زموونه‌كانی زمانی كورردی لێره، له‌م
بوارانه‌دا به داخه‌وه زور لاواز وا به‌رته‌سكن. كه‌سانێك خه‌ریكن وه ده‌ینووسن
به‌ڵام هیشتاكه به‌رهه‌میكی جێدی و شایسته له‌م مه‌جاڵه دا چاپ نه‌بووه. هه‌میشه‌ش
داوام كردوه له هاورێان كه باێهخیكی زورتر بێدهین به ئه‌ده‌بیاتی داستانی. ئه‌مه
له حالێكه به براورد له گه‌ل ئه‌و كتیبه شێعریانه كه چاپ بوونه ئیمه كتێبی
چیروكمان زور كه‌متره، وه ئه‌گه‌ر قرار وابێ زمانی كوردی رولێكی ههێیت له دنیاێ
ئهمرو به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو رووژێك له قوتابخانه‌كان په‌روه‌رده‌ی پێ بكرێت
ئیمه ده‌بێ زورتر به نووسینی رومان و چیروك سه‌رقاڵ بێن.
8 ـ خولیا و
كەڵكەڵەی چیركنووس و رۆماننووسی كوردی كرماشان كامانەن، لایەن و توخمی زاڵی ئەدەبی
داستانی چییە؟
چەنگیز ئیقباڵی: راستیه‌كه‌ی گه‌وره‌ترین مژاریك كه مێشكی نووسه‌ری
ئیمه داگیر كردوه هه‌ر خودی زمانه. چه‌ندین روانینی جیاواز هه‌ێه بو كه‌لك وه‌رگرتن
له زمان. وه‌ك ده‌زان خاس یان خراب كرماشان خاوه‌ن چه‌ندین زاروهیه له زمان
كوردی وه ئیستا ئه‌و دوستانه كه ده‌ینووسن ته‌بیعه‌ته‌ن هه‌ر كامه‌یان تێده‌كوشن
به زاراوه‌ی خویان نزیك ببنه‌وه. به‌ر له ئه‌وه‌ی باسی ناوه‌روكی چیروكی كوردی لێره
بێكه‌م به پێویست ده‌زانم تیشک بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه پێموایه دره‌نگ یا زوو
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خه‌ریكی نووسین به زمانی كوردین به دواێ وه‌ڵامیك بوێ ده‌گه‌ڕن.
گه‌ڵو گه‌وره‌ترین پرسیار ئه‌مه‌یه كه خزمه‌ت كردن به زاراوه جوراوجورهكان تا چه‌نده
ده‌توانی له ری خزمه‌تی زوانی كوردی بێت. ئایا ئیمه به نووسین به زاراوه‌كان رێگه
خوشكهر نین بو سازكردنی زمانی سێه‌م و چوارم و... كوردی. ئه‌وه‌ی كه كروورهی منه پێمخوشه كه هه‌موان
سه‌رنجی بده‌ن ئایا خزمه‌تكردن به چه‌ندین زاراوه كه ههركهمهیان تایبهتمهندیكی
خوی هه‌یه نابیته هووی ئه‌وه‌ی كه كتێبخانه‌ی كوردی ئیمه دابه‌ش بكریت به سه‌ر چه‌ندین
زمان كه جه‌ماوه‌ریان هه‌ر به قه‌د ئه‌و ناوچه‌یه بیت كه پێ ده‌ئاخافن. نازانم ره‌نگه
ئه‌م نێگه‌رانیه بێ وهلیفهت بی، به‌ڵام من كه چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی ئه‌وه‌م دا كه
به زاراوه‌ی كه‌لهوری رومانیك بێنووسم ده‌بینم كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردی به یه‌كجاری
لێ بێ به‌شن. وه ئه‌مه مهسئهلهێكه نوسین به زاراوه‌كانی دیكه چێ نهسبهتیكی له
گه‌ل زمانه سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ك سورانی و كورمانجیدا هه‌یه. جیا له‌مانه گه‌وره‌ترین
فاكتور به‌ر له هه‌ست و دڵسوزی نووسه‌ران و روناكبیران پاڵپشتیئ دهسهلاتیكه كه
له ریگه‌ی ئه‌م زمانه‌وه بتوانید ببیت بی ماێه‌ی بوژانه‌وه‌ی.
9 ـ جەنابت
لەبواری هونەری پەیكەرتاشیشدا كەسێكی خاوەن ئەزموون و ناسراوی، تكایە باسی پێگەی
ئەم هونەرە لە كرماشان و ئیلاممان بۆ بكە و پێشوازیی خەڵك لە هونەرە چۆنە؟
چەنگیز ئیقباڵی: ئه‌گه‌ر بمانههوی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی وه‌ك
هونهریكی گشتی یانpublic art باسی لێبكه‌ین واقێعیه‌ت ئه‌مه‌یه كه هه‌ر وه‌ك چون له خودی
ئێران ئه‌م هونه‌ره بو چه‌ندین سه‌ده له په‌راوێز بووه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌خه
كردنی دینی رووبه‌ڕوو بووه لاێ ئێمه‌ش بگره خراپتر و مهحدودتر بووه. ناكرێ بلێن
كار نه‌كراوه و به‌ڵام ئه‌وه‌ێ كه ده‌بیندرێ له جیگا گێشتیهكانی ئه‌م شارانه
كارهاێیكی له‌ڕ و لاوازن كه ناكرێ وه‌ك هونه‌رێكی سهربهخو باسی لێبكه‌ین وه چون
پهێكهرسازی هونه‌رێكی گشتێیه له ئیران زورتر حه‌ساسن زور سنورێ هه‌ێه بو دانانی
پهیكهرهێ مروڤ له ناو شاردا. له میژو په‌یكه‌رسازی ده‌توانین چه‌ن جیگایك له
كرماشان ناو ببه‌ین كه سه‌رنجی هه‌موان راكیشاوه وه‌ك "بیستون" و
"تاقوه‌سان" و ... كه به رای من ئه‌و په‌یكه‌رانه كه له تاقوه‌سانی
كرماشان به جیماون نیشان له خاڵیكی وه‌رچه‌رخانه له بواری تكنیكی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی
پیش زاڵبوونی ئایینی ئێسلام، كه به داخه‌وه درێژه‌ێ نه‌بووه. نمونه‌كه‌شی پهێكهری
ئه‌و سووارهیه كه زاهێرهن خوسره‌و په‌روێز و شه‌ودێز ئه‌سپه‌كه‌یه. ئه‌و خاڵه
گرێنگه ئه‌مه‌یه كه له‌و كومه‌ڵه پهیكهریه جی ده‌ست و په‌نجه‌ی پهێكهرتاشێك
پێوه دیاره كه گه‌ره‌كێ بووه بو یه‌کمجار له‌و جیگایانه كه بو پروپاگاندای فه‌رمی
ده‌سه‌لاته‌كان به كار هاتووه خه‌ریكه په‌یكه‌ره‌كه له زه‌مینه یان دیواری بهردینهكهێ
پێشتی رزگار بكات وه ئه‌مه له هیچ جیگایكی دیكه له ئیران بوونی نیێه. مژاری دیكه كه پیم خوشه باسی لێ بێكه‌م ئه‌وه‌یه
كه كه‌سیك به ناوێ "په‌رویز تهناوڵی" كه ناسراوترین په‌یكه‌رتاشی هاوچه‌رخه
له ئێران به‌م تازهگیه كتێبێك له سه‌ر مێژووی په‌یكه‌رسازی ئێران له چاپ داوه كه
تیا وه‌ك یه‌کم په‌یكه‌رتاشی ئێران باس له "فه‌رهادی كوهكه‌ن" ده‌کات
كه مێژوو نه‌یتوانیوه ناوێ بسرێته‌وه.
10 ـ ئاستی
هونەری پەیكەرتاشی لە رۆژهەڵاتی كوردستان چۆن دەبینی، لە چ قۆناغێك دایە و
هونەرمەندە ناسراوەكانی بواری پەیكەرتاشی و بەتایبەت دوو پارێزگای ئیلام و كرماشان
كێن؟
چەنگیز ئیقباڵی: خوشبه‌ختانه له پارێزگاێ سنه به تێكوشانی كه‌سێك
وه‌ک ماموستا زیائه‌دینی توانیویانه به سه‌ر ئه‌م هه‌مو ئاسته‌نگیه‌وه كه له باری
دانانی په‌یكه‌ره له نێو شاره‌كان دا هه‌ێه، چه‌ن په‌یكه‌رێك له كه‌سایه‌تیه كورده‌كان
داێنن. هه‌روا كاك رێبینی حه‌ێده‌ری له بوكان و كاك ناسرێ خاوهرزاده له كرماشان و
كهسانێكتر له‌م بواره‌دا خه‌ریكی ئێشن، به گشتی من گیچه‌ڵ له شاره‌وانی شاره‌كاندا
ده‌بینم كه خاوه‌ن كارناسیكی هونه‌ری نین له ده‌م و ده‌زگاكانیان كه باێه‌خ به
هونه‌ری پهێكهرتاشی بده‌ن. بو وینه چه‌ن ساڵ له‌مه‌و پێش من دو پهێكهره له كه‌سایه‌تیه
به ناوبانگه‌كانی كورد وه‌ك دكتور ئیبراهیمی یوونسی و ماموستا قالهمهڕهم ساز كرد
بو شاره‌داری بانه ئێستاكه‌شی له گه‌ڵ بیت هیشتا رازی نه‌بوونه ئه‌و پهێكهرانه
نه‌سب بن ئه‌مه له حالێكداێه كه هه‌ر ئه‌و پهێكهرهی ماموستا قاڵه‌مه‌ڕه له تاران
پێشوازی لێكراوه و داماناوه. زوریك له‌م
لهـپهرانه ته‌نیا له به‌ر چاوته‌نگی ئه‌و كاربهدهستانهێه كه مانێع ده‌بن تا
سیمای شاره‌كان جوانتر بن. ئه‌مه له به‌شی هونه‌ری گشتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی وه‌ك
هونه‌رێكی "فاینئارت" یا هونه‌رێكی هاوچه‌رخ بكه‌ین به برواێ من هێشتا
نه‌مانتوانیوه له ئاستێكی باش یان نێونه‌توه‌یی كه‌سیك ناونیشان بكه‌ین.
11 ـ باسی ئەزموونەكانی خۆت لەبارەی هونەری
پەیكەرتاشی بكە و ئاستەنگەكانت چین، چ شێوازێكت بۆ كاركردن هەیە، دەبینین بەشێكی زۆر
لە كارەكانت پەیكەری نووسەر، ئەدیب و هونەرمەندانی ناسراوی كوردن، هۆیەكەی چییە؟
چەنگیز ئیقباڵی: من له چه‌ندین پێشانگای هونه‌ری له ئاستی
ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداریم كردوه وه تێدهكوشم له ره‌وته‌كانی هونه‌ری ئهوڕوێ
دنیا بێخهبهر نه‌بم . پیشانگاێهی ئه‌م دواێیه كه له كرماشان دامنا زورتر هه‌وڵیك
بوو بیر وه هێنانی چه‌ن كه‌سێك له‌و پیاوه دیارێیانه كه گشت ته‌مه‌نیان له رێ هونه‌ری
خویان دانا‌و و كه‌مترین رێزیشیان لێ نه‌گیرا . به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ێ كه له بواری
موسیقی و نووسیندا و ... ناسراوبوون. كاره‌كان
به شێوه‌ێكی واقێع گهراێانه بوون. هه‌زم
ده‌كرد وه‌ك زورێك له‌و پیاوه ناودارانه شاره‌كانی دیكهێ ئێران كه له موزه‌خانه‌كان
پهیكهرهێیان بو سازكردوه به‌ش به حاڵی
خوم ئه‌و كاره بیكه‌م. هه‌موی به هه‌زینه‌ی
شه‌خسی خوم بوو به‌ڵام به داخه‌وه كاربه‌ده‌ستان ئه‌م كارهێان به لاوه گرێنگ نه‌بوو
جوابێان نه‌داین.
12 ـ دەتەوەی
بە هونەری پەیكەرتاشی چ پەیامێك بە نەتەوەكەت و جەماوەر بڵێیت؟ بینەر جەماوەر چۆن
لەگەڵ پەیكەری ناو مەیدان و گۆڕەپانێك پەیوەندی دەگرن، چ كاریگەرییەكی لەسەر خەڵك
هەیە؟
چەنگیز ئیقباڵی: هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی
ئه‌و ههلهێ بو من فراهه‌م ده‌كا له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ریكی زورتر په‌یوه‌ندی بگرم ره‌نگه
ئه‌و په‌یامه‌ی كه له ریگه‌ی نووسینه‌كانم گه‌ره‌كم بو به خه‌ڵك بگه‌ینم بتوانم له
رێگه‌ێ هونه‌ری پهێكهرتاشیهوه به‌یانی كه‌م كه زمانیكی كراوه‌تر و گێشتی تره.
ئه‌و میدیایه كه تو هه‌ڵده‌بژیری كارگه‌ری راسته‌وخوی هه‌یه له سه‌ر جه‌ماوه‌ر. به رای من هه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ێ ئهمڕوێ ئیمه
خه‌ریكه له ریگهێ هونه‌ردا چاڵاكی بكا خوی باشترین پهێام ده‌توانیت ببێت. هه‌ر
كومهڵگاێك كه به شێوازه جیاوازه‌کانی هونه‌ری ده‌س بكا به به‌یانگه‌ری، نیشانده‌ری
ئه‌وه‌یه كه به تێگهیشتویێكی راسته‌قینه گه‌یشتوه وه هه‌ز ئه‌كا له رێگاێ هونه‌ر
پیناسه‌ی خوی و جوره روانینی بو دونیای ده‌وروبه‌ر نیشانبدات. من باشترین ده‌سكه‌وت
له‌مه ئه‌بینم كه ئێستا زانكوه هونه‌رییه‌كان پڕن له‌و خوێندكارانه كه چینه‌كانی
هه‌ژار و خواری كومه‌ڵگا بوونه. ئه‌مه خودبه‌خود په‌یامیكی پێیه. جا ئه‌وه‌یكه بتوانیبن له ئاستیكی به‌رزتر له
هونه‌ر دا سه‌رقاڵ بوین داهاتوو دیاریده‌كا.
13 ـ بۆ
داهاتوو چ پڕۆژەیەكی هونەری و ئەدەبیت هەیە؟
چەنگیز ئیقباڵی: ئێسته زورتر كاته‌كانم
له ئاتوڵێیهی خوم له كه‌ره‌ج سه‌رقاڵی په‌یكه‌رسازیم. هیڵكاری ده‌كه‌م و حه‌زیشم
ده‌كرد له‌م ریگه‌وه وشه‌ی "رهژیاری" یان "رهژیار" له جیگه‌ی
"شێوه‌كار" پێششنێار بكه‌م كه به‌رای من كوردیتر و رێكوپێكتره. گوی له
موسیقا ئه‌گرم ، كتیب ده‌خوێنم و به هیوام ئه‌م روژگاره تاڵه كه سهرساممانی كردووه
به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه و ئێران‌دا به‌ره‌و روژگارێكی باشتر تێپه‌ڕ بێت.
چەنگیز ئیقباڵی |
پڕۆفایل:
له ساڵی 1358 هه‌تاوی له گوندی "دارڤی"
سه‌ر به شاری "شاباد" له‌دایك بووم، هیچكات هه‌زم له نێو شاهركهم نه‌بووه
له به‌ر ئه‌وی كه هه‌میشه ده‌گوڕدرێ تا ئیسته‌ش چه‌ن جار گوڕاوه و دیار نیێه چه‌ن
جاری دیكه‌ش بگوردرێ. خوێندن تا دیپلومی ته‌جربی هه‌ر له‌م شاره‌م وه‌گرتووه به‌ڵام
بو ئه‌زموونی زانكو به یه‌كجاری خوم خه‌ریكی
هونه‌ر كرد. دو ساڵ وانه‌ی ماموستایه‌تی هونه‌ر له ئێسفهانم خوێند كه تهسیریكی
باشی هه‌بوو. پاش ئه‌م دو ساڵه یه‌كم پێشانگای په‌یكه‌ره و هیڵكاری له شاباد به‌رێوه
بردم له گه‌ڵ هاورێكی دیكه ساڵی 81 هه‌تاوی.
له دو فستێوالی ئه‌ده‌بی هه‌ر له‌م ساڵانه به‌شداریم كرد. پاش ئه‌مه چوار
ساڵ له زانكوی هونه‌ری تاران درێژه‌م به خوێندنی په‌یكه‌رسازیم دا. یه‌كم پێشانگاێ
تایبه‌تی خوم له فهرهنگستانی هونه‌ری تارانم به‌ریوه برد. له چه‌ندین پیشانگاێ سه‌راسه‌ری
هونه‌ر له ئێران به‌شداریم كردوه. ساڵی 91 له فستیوال شعری كوردی مهوڵهوی كورد
كه له سنه به‌رێوه چوو به‌رهه‌مه شێعریهكانی منیش هه‌ڵبژێردرا. كومه‌له شێعریكیشم
هه‌یه كه به ته‌مای چاپ كردنیان نیم. ساڵی 92 رومانیك به نێوی "وڕاوهیڵ و
هورفام ئه‌سپ" له چاپ دا . هه‌ر ئه‌مساڵ ئه‌م كتیبه خلاتی باشترین كتیب له
ژانری چیروك له خلاتێ ساڵانه‌ی كتێبی كرماشان به ده‌ست هێنا و هاوێنی ئه‌مساڵ
پێشانگایك له پهێكهرهێ ناودارانی كوردی كرماشان هه‌ر له‌م شاره به‌ڕیوه‌م برد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر