بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چواردەیەمین فیستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز، پاش چوار ڕۆژ کار و پیشاندانی 12 شانۆ و چەند پانێلی زانستی، بە دیاریکردنی سەرکەتووەکان، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز، کەلە تەلاری "باخی ڤنووس"ی سەقز بەڕێوە چوو، بەپێی دەنگی داوەرانی فێستیڤاڵ (دکتۆر قوتبەدین سادقی، کوورش سلێمانی و عەلی زەفەر قەهرەمانینژاد) لە بەشەکانی ڕازاندنەوەی پۆستەر، پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختینەی فێستیڤاڵ بە بۆنەی شانۆی "ئەوانگەل" بەخشرایە هونەرمدنی بیجاڕی.
هاوکات لێژنەی داوەران لە بەشەکانی مۆسیقا، پەیکەر، خەڵاتی ڕێزلێنان و خەڵاتی نەختینەیان بەخشییە کامبیز ئەسەدی بە بۆنەی شانۆی "پانکییەکان" لە سنە. لە بەشی دیزاینی شانۆ و پەیکەردا، دیپلۆمی سانازی و خەڵاتی نەختینە بەخشرایە حەسەن تەرەقی بۆ شانۆی "پانکییەکان" لە سنە، هاوکات لە بەشی دیزاینی جلوبەرگ و پەیکەردا، دیپلۆمی سانازی و خەڵاتی یەکەمیان بەخشییە "سۆنیا سادقی" بە بۆنەی نمایشی "زەماوەندی خوێن" لە سەقز و لە بەشی ئەندازیاری ڕووناکیش لێژەنی داوەران، خەڵاتی خۆیان کە پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختی بوو بەخشییە "سامان ئارمی" بۆ شانۆی سەردەمی بێتاوانی لە مەهاباد.
لە بەشی ماکیاژیش، لێژنەی داوەرانی چواردەیەمین خەڵاتی شانۆی کوردیی سەقز، خەڵاتی تایبەتیی خۆیان کە بریتی بوو لە پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختی بەخشییە "ماندانا بەدەوی" بە بۆنەی شانۆی "لە پشت دەرگا" لە بۆکان، لە بەشی ئەکتەری ژندا، خەڵاتی پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی نەختینەی دایە شەونم یووسفی بۆ شانۆی "عیشا" لە ورمێ. هاوکات لە ەبشی ئەکتەریی پیاوانیشدا خەڵاتەکانی پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵ بەخشرایە "سەعد قەهرەمانی" بە بۆنەی شانۆی "لەپشت دەرگا" لە بۆکان.
لە بەشی دراما و شانۆنامەنووسیشدا لێژنەی داوەران، خەڵاتی خۆیان کە بریتی بوو لە پەیکەر، دیپلۆمی شانازی و خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵ، بەخشیانە "سابیر نیکبەخت" بۆ شانۆی "پانکییەکان" لە سنە و لە بەشی دەرهێنانیشدا خەڵاتی یەکەم بەخشرایە "حەسەن تەرەقی" بە بۆنەی شانۆی "پانکییەکان" لە سنە.
هاوکات دوو شانۆی "چنوور و سەد هەزار ئۆفیلیای ئەویدنرا" لە نووسین و دەرهێنانی دکتۆر قوتبەدین سادقی، لە بەشی لاوەکیی ئەم خولەی فێستیڤاڵ بە بۆنەی ڕێزلێنان لە پێگە و کەسایەتیی دکتۆر قوتەدین پیشان دران.
چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز، لە ڕۆژانی 16 هەتا 19ی سەرماوەز ( 7 هەتا 2017/12/ )ی زایینی بە پیشاندانی 12 شانۆ لە بەشی پێشبڕکێ و 2 شانۆ لە بەشی لاوەکی، کۆمەڵەی فەرهەنگی و هونەری شاری سەقز دەستی پێکرد و لە چوار ڕۆژدا کارەکانی درێژە پێدا و ئێوارەی یەکشەممەش لە تەلای ڤنووس کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر