کتێبی شوناسی فەرهەنگی و سینەمای کورد لە نووسینی د. خوسرەو سینا کە لە لایەن بڵاڤگەی لۆگۆسەوە چاپ کراوە، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم کتێبە لە لایەن د. خەسرەو سینا، نووسەر و دەرهێنەری بەناوبانگی کوردەوە لە دە بەش پێکهاتووە و بە پێشەکییەک لە د. فەرزان سجوودی، مامۆستای زانکۆی هونەری تاران لە 200 لاپەڕەدا چاپ کراوە.
کتێبی شوناسی فەرهەنگی و سینەمای کورد، هەوڵێکە بۆ خوێندنەوە و پێناسەکردنی چیەتی و ناسنامە و ڕەوتی سینەمای کوردستان، یان بە گێڕانەوەیەکی ڕوونتر، پرسیار لە بوون یان نەبوونی وەها سینەمایەکە.
د. خوسرەو سینا لەدایکبووی ساڵی 1972ی مەهابادە خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای توێنیەوەی هونەر (موتالاعاتی سینەما)یە لە زانکۆی تاران و نووسەری بواری سینەما، دەرهێنەری تەلەفزیۆن و شانۆیە و ئێستا مامۆستای بەشی هونەر و ئەندامی لێژنەی زانستی و بەڕێوەبەری گرووپی هونەری زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر