د. ڕەحیم سورخی
پێناسەی زمانی
زگماکی
ھەرکام لە ئێمە
خاوەنی یەک زمانی زگماکیین. زمانی زگماکی/ زمانی یەکەم یان زمانی دایک،"ئەو زمانەیە
کە تاکێک لە سەرەتای منداڵییەوە لە ماڵ و لەنێو خێزاندا فێری بووە، ھەرچەند بەو شێوەیەی
پێویستە ئێستا لەلایەن ئەو تاکەوە قسەی پێنەکرآ" و، یان یەکەم زمانە کە تاکێک
فێریی بووە و ھێشتا لێی تێدەگات." زمانی
کەسێکە کە لەگەلڕ لەدایکبوونیدا فێری بووە، بە باشترین شێوە قسەی پێدەکات و زۆرجار
بنەمایەکە بۆ ناسنامەی کۆمەڵایەتیی ئەو. بە
ھەر شێوەیەک بێت، زمان لە نێوان ئەو پێکھێنانەی تاکەکانیان پآ دەناسرێتەوە، پێکھێنێکە
کە بە سادەترین شێوە، شیاوی تاوتوێکردنە.
خود ی تاکەکەسی
و خودی زمانی
زمانی زگماکیی
منداڵێک بەشێکە لە ناسنامەی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریی ئەو. "منداڵان لە
قۆناغی خۆناسین یاندا دەگەنە خۆئاگاییەکی ھەستیار و خۆیان وەک بوونێکی خاوەن ناسنامەی
تاکی و تایبەتی دەناسن. بەڵام ئەم بوونانە کە ھێشتا دەڵەمە و لەقن، پێویستییان بە ئاگالێبوون
و پشتیوانی ھەیە... "خود"یان نەک ھەر لە بەر کارتێکردنی تێگەیشتنیان بەرانبەر
خۆیاندایە، بەڵکو بە چۆنێتیی دەستڕاگەیشتنیان بە دەرەوەی خۆیان و چۆنێتیی پێوەندیکردنی
کۆمەڵایەتییان لەگەلڕ ئەوانی دیکە و شێوەی سودمەندبوونیان لە ئاخاوتنی بەرانبەر بۆ
دامەزرانی ھاوسانگیی سۆزداریش (عاتفی) دەستەبەر دەبآ... "خودی زمانی" دەکرآ
بە ھۆی ناسنامەیەکەوە بێت کە تاک لەپێوەندیی لەگەلڕ زمانێکدا قسەی پێدەکات. بۆ زۆربەی
ئەو تاکانەی تەنیا بە یەک زمان دەدوێن "خودی زمانی"بریتییە لە کارلێککردنی
کرداریی نێوان زمانی زگماکی و گەورەبوون و پێگەیشتنی "خود". ناسنامەی ھەر کەسێک بآ گومان بەستراوەتەوە بە زمانێکەوە
کە قسەی پێدەکات، چونکە لە ڕێگای پرۆسەی پێوەندییەوە (کردەی ناردنی پەیام و وەرگرتنەوەی
وەڵام)ە کە ناسنامەکان دەچەسپێن، پێکدێن و دەگۆڕێن...{ئەم} خودی زمانییەیە کە لە پێوەندیی
لەگەلڕ ئاسایش و سەقامگیریی زمانی ناوچەیی و زگماکییەوە لە "خود"ی ناسکی
مێرمنداڵان بەرگری دەکات. منداڵ بە زانستی زمانیی تایبەت بە خۆیەوە لە ھەر کۆمەڵێکدا
بێتە دنیاوە و تێیدا گەورە بێ، زمانی ھەمان کۆمەڵ فێر دەبآ و بە کاری دێنآ.
بۆ ھەر کەسێک زمانی
زگماکی ، "بەرەکەتێکی ئیجبارییە". ئەمە ھەر تەنیا خشتەیەکی کاتی لە فێربوونیدا
نییە، بەڵکو لە ھەموو لایەنێکەوە بەسەریدا سەپاوە. بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ئاگایانە
یان ناڕاستەوخۆ و نائاگایانە فێری دەبآ. بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو زانستەی لە ڕێی بیستنەوە
بە دەستی ھێناوە، پوختی دەکا و ڕێکی دەخات. زمانی دایک ئامڕازێکی ئیجبارییە بۆ پێشخستنی
ھۆشەکی، ئەخلاقی و لایەنە فیزیکییەکانی پەروەردە و فێرکردن. بابەتی بیرە کە بە ھۆیەوە
شتەکانی تریش وەرگیرآ و درک پێبکرآ و بگەیەنرآ.
ڕووناکیی بیر و پاراویی دەربڕین تەنیا ئەو کاتە دەشآ کە کەسەکە بەسەر زمانی
دایکدا دەسەڵاتێکی تەواوی ھەبآ. لاوازی لە
ھەرشتێکی تردا بە واتای تەنیا لاوازییە لەو شتەدا، بەڵام لاوازیی لە زمانی دایکدا،
واتای ھاوشانی ئیفلیجیی ھەموو بیر و دەسەڵاتی دەربڕین دەگەیەنآ. بینینی قوولڕ، داھێنانە
نوێیەکان، ڕیزدانان و پەرەپێدانی بیرۆکەکان تەنیا ئەو کاتە دەشآ کەسێک بتوانآ بیرۆکەکانی
لە ڕێی زمانەوە لەگەلڕ دەوروبەری بگونجێنآ. مرۆڤەکان بوونەوەری سۆزدارن. ھەست و سۆز
چەقی گشت بیر و واتا و ڕەفتارەکانە. وادیارە ھۆکارەکانی دیکەی سۆزداری بە پێی تەوەرێتیی
بیرۆکەی سەرەکیی"ناسنامەی خۆ" ئیش دەکەن. وەک ھەڵوێست و تێڕوانینەکان بەرانبەر بە فێربوونی زمان؛ چونکە ھەڵوێست و تێڕوانینی
نەرێنی دەتوانآ کار بکاتە سەر ڕادەی فێربوونی سەرکەوتووانەی زمان. دیارە ئەمە پێوەندیی
بە ھەڵسەنگاندن و بەھادان یان تێڕوانینی سوکەوە ھەیە بەرانبەر بە زمانێک لە لایەن دایک
و باوک و خێزان، ھاوتمەن و ھاوڕآ و ئەو کۆمەلڕ و دەسەڵاتەی، تاکی فێرخواز پێوەندیی
پێیانەوە ھەیە.
گرینگیی زمانی
زگماکی
گرینگییەکی سەرەکیی
زمانی زگماکی ئەوەیە کە دەبێتە ھۆی ڕەنگدانەوە و فێربوونی کردار و ئاخاوتن لە نموونە
کۆمەڵایەتییە سەرکەوتووەکاندا. لە ڕوانگەی کۆمەڵناسانەوە، کولتوور، باوەڕ، عادات، ئاداب
و نەریت و تابۆکانی گرووپێک ھەم لە زمانەکەیاندا ڕەنگ دەداتەوە و ھەم لە ڕێی زمانەکەیانەوە
دەگەیەنرآ.
لە ڕووی کەسێتییەوە:
زمانی یەکەمی ھەر منداڵێک پێویستییەکی سەرەکییە بۆ ناسنامەی. یارمەتی دەکات بە منداڵەکە
کە نرخ بدا بە کولتوور و میراتەکەی، واتە کۆمەمەکی دەکات تێگەیشتنێکی ئەرێنی لەخۆ ی
ھەبێت.
ھەستکردن بە خاوەن
ناسنامەبوون، گرینگە و مەیلی سەرەکی بۆ دۆزینەوەی ناسنامە لە قۆناغی مێرمنداڵیدا پێکدێت.
ئەگەر ئەم ھەستە بەھێزە مسۆگەر نەبێت، ڕۆڵی تاک خەوشدار دەبآ و ڕەوشتی دژی کۆمەڵایەتی
تێدا بەدی دێت. بە ھۆی ھەستی بە ھێزی گەڕان بە دوای ناسنامە لە مرۆڤدا، ناسینی پێکھێنەکانی
ناسنامە، یەک لەوانە زمان زۆر پێویستە.
لەرووی کۆمەڵایەتییەوە:
کاتێ زمانێکی زگماکی ناپارێزرآ، پێوەندییە
گرینگەکانی بە خێزان و ئەندامەکانی تری کۆمەڵەی زمانییەوە لەوانەیە لە دەست بچآ. بە
ھۆی ھاندانی منداڵ بۆ بەکارھێنانی زمانی زگماکییەوە، دایک و باوکی ئامادەی دەکەن بۆ
ھاریکاری لەگەلڕ کۆمەڵەکەی. ھەبوونی چالاکانەی زمانی دایک بەتایبەتی بە شێوەیەکی فرەئەرک
لە کۆمەڵدا پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو نەتەوەیەی بەو زمانە قسە دەکات پتەوتر دەکات.
لایەنی ھۆشەکی:
قوتابیان پێویستییان بە پێشخستنی بەردەوامی ھۆشەکی ھەیە. زمان پێوەندییەکی تۆکمەی بە
بیرکردنەوەی مەنتیقی یان بیرکردنەوەی ڕەخنەییەوە ھەیە. بیرکردنەوەی ڕەخنەیی یەکێکە
لە شارەزاییە مەعریفییەکان کە یارمەتی تاکەکان دەکات لە وەرگرتنی ڕاستییەکاندا.
لە ڕووی پەروەردەیییەوە:
ئەو قوتابییانەی زمانی دووەم فێر دەبن و بەردەوام دەبن لە فرەوانکردنی زمانی زگماکییان
لە ساڵانی دوایەدا، لە خوێندنی باڵا لەسەرترن، لە وانەی زمانی دووەم لە جیاتی زمانی
یەکەمیان فێر دەبن.
لە ڕووی ئابوورییەوە:
دەرفەتەکانی کاری باشتر لە ھەر وڵاتێکدا بۆ
ئەو تاکانەیە کە زمانێک بە پاراوی دەدوێن.
گریمانەی قۆناغە
ھەستیارەکە
گریمانەکە ئەوەیە
کە زمانی یەکەم تەنیا لە چەند ساڵی یەکەمی ژیاندا دەکرآ بە دەست بێت. منداڵان بە تەواوی
ھەر زمانێک فێر دەبن کە بە ڕادەی پێویست دەستیان پێی ڕابگات و ئەم کارەش بە بآ فێرکردن
دەکەن. ژمارەیەکی کەمی گەورەکان دەتوانن کارێکی وا مەزن بکەن. لە دەیەی ١٩٦٠دا دەمارناسێکی
ئەمریکی ئێریک لێنبێرگ ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش
کرد: ئێمە بە توانایایی لە ڕادەبەدەرەوە بۆ فێربوونی زمان لەدایک دەبین، بەڵام ئەم
توانایە لەوانەیە بە ھۆی بەرنامەیەکی ژێنێتیکییەوە بێت، لە دەوروبەری تەمەنی سێزدە
ساڵان دەوەستآ، واتە "بڕگەیەکی تەمەن"ی دیاریکراو بۆ فێر بوونی زمانی یەکەم
ھەیە.
پاڵپشتی بەھێزی
گریمانەکەی لێنبێرگ لە پشکنینی منداڵە کێوییەکان ەوە ھاتووە: ئەو منداڵانەی کە لەبەر
ھەندآ ھۆ، لە دەستڕاگەیشتنێکی ئاسایی بە زمان لە ژیانی سەرەتاییاندا بێبەری بوون...
لەم دواییانەدا کچێکی فەڕەنسایی کە دواتر بە ناوی ئیزابێل و کچێکی ئەمریکایی کە بە جێنی ناسران و لە لایەن دایک و باوکیان کە نەخۆشیی عەقڵی
یان ھەبوو لە بیستنی ھەر جۆرە زمانێک مەنع کرابوون. لە پاش دۆزرانەوە و ڕزگارکردنیان،
ئیزابێل، کە شەش ساڵان بوو، فەڕەنسایی بە خێرایی فێر بوو و خێرا گەیشتەوە بە منداڵە
ھاوتەمەنەکانی خۆی. بەڵام جینی کە نزیکەی چواردە ساڵان بوو دۆزرابووەوە، سەرەڕای چاوەدێرییەکی
چڕوپڕی پزیشکی و پەروەردەیی، لە ڕادەیەکی زۆر کەمی ئینگلیزی زیاتر ھیچ فێر نەبوو. ژنێکی ئەمریکایی بە ناوی چێلسی تەقریبەن بە کەڕی لەدایک ببوو، بەڵام وەک دواکەوتووی
زەینی بەخراپ تەشخیس درابوو. تەنیا لە پاش ئەوەی لە تەمەنی ٣١ ساڵاندا بە دروستی تەشخیسدرا
و بیسۆکی پێدرا، دەستی کرد بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، بەڵام ئەویش ھەرگیز لە پێشکەوتنێکی زۆر کەم زیاتر،
ھیچی تری پێنەکرا.
دەوڵەتەکانی ئێران
و تورکیا، ڕێگە نادەن بە منداڵانی کورد لە قۆناغی بنەڕەتیدا (کە قۆناغی تەمەنە ھەستیارەکەیە)
بخوێنن، کەچی لە تەمەنی گەورەییدا تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەیان بۆ دەکەنەوە. ئەوان دەیانەوآ
ئەم قۆناغە ھەستیارەی تەمەن بقۆزنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕێگای فێرکردنی زمانی سەپاوی نەتەوەی
فەرمانڕەواوە، ئایدۆلۆژیا و پەروەردەی تایبەت بە نەتەوەی باڵادەستیان بەسەردا بسەپێنن.
لەرێگای ئەو دەوروبەرە دامەزراوەییە ئایدلۆژییەی دەوڵەتەوە، پاڵنەرە سۆزدارییەکان بۆ
زمانی داسەپاو دروست بکەن. تاکی ناسک و دەڵەمەی منداڵ بە خراپ بەکار دێنن، تاکو تێگەیشتنێکی
ئەرێنی لە زمانی زگماکی و نەتەوەی خۆی لا دروست نەبآ و، وابنوێنن نەتەوەکەی ئەم (کە کوردە) توانای ڕاھێنان
و پێگەیاندنی ئەوی نییە و پێشکەوتنەکان تەنیا لە ڕێی زمانی زاڵەوە مسۆگەر دەبآ.
ئەم کێشەیە بۆ
کوردانی باکووری کوردستان لە پێوەندیی لەگەلڕ زمانەکەیاندا جێگای سەرنجە. بەتایبەتی
کە ملیۆنان کوردی باکوور سیاسەتی تواندنەوە و ژینوسایدیان بەسەردا ھاتووە. نەک ھەروەک
ھاووڵاتییەکی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژین ڕەفتاریان لەگەلڕ نەکراوە، بەڵکو لە مافە شارستانییەکانیشیان
بێبەش کراون و وەک"تورکی کێوی" ناسێنراون. زۆربەی ئەو نەوەیەی ئێستای کوردی
باکووری کوردستان، زمانی زگماکیی خۆیان نازانن. فێربوونی زمانی کوردی بۆیان وەک زمانی
دووەم وایە. ھەربۆیە، ڕەخساندنی پاڵنەرە سۆزدارییەکانی زمانی زگماکی و پەروەردەکردنی
"خودی زمانی" زمانی نەتەوایەتی دەبآ گرینگی پێبدرآ، لە ڕێی دابینکردنی تەواوی
مافەزمانییەکانی زمانی کوردییەوە لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە. ھەروەھا بەھێزکردنی
سیاسەتی نەتەوایەتی و گرینگیدان بە زمان وەک ناسنامەیەکی گرینگی نەتەوەیی لەو پارچەیەدا
لە لایەن دامەزراوە سیاسییەکانی کورد و ڕۆشنبیران و چالاکوانانی سیاسییەوە گرینگە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر