Stig
Dagerma
لە
سوێدییەوە: ره‌حمان سۆفی
ڕۆژێکی
خۆش، هه‌وایکی سووک، خۆره‌تاو لاره‌مل تیشکی به سه‌ر ده‌شتا په‌خشانه. چونکه
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه، بەم زووانە ناقوسی کلیساکان زرینگه‌یان لێ هەڵدەستێ.
له
نێوان سێ‌ڕێیانی سێ گوندان، په‌نجێره‌ی خانووی گوند له دووره‌وه بریقه ده‌ده‌نه‌وه.
خه‌ڵکی هه‌ر که‌س له ماڵی خۆی، پیاوان له رۆخ ئاوێنه ڕدێنیان ده‌تاشن. ژنان سه‌رقاڵی
نانکردن و چێشتلێنانن. منداڵانیش له سه‌ر عه‌رزه‌که هار و هاجی ده‌که‌ن. دوو
تازه‌لاو له نێوان دوو په‌ڵه جاڕه‌جۆدا، بۆ هاتوچۆی نێوان گوندان ڕێچکه‌یەکیان
دۆزیوه‌ته‌وه. دیاره پێشتر هه‌رگیز له سێ‌ڕێیانی سێ گونده‌ی جیراندا ئەم
ڕێچکەیە نەدیترا‌بوو.
به‌یانیێکی
خۆش و ڕۆژێکی شوومه. چونکه له‌م ڕۆژه‌دا له گوندی سه‌رێ منداڵێک بێ‌تاوان به
ده‌ستی پیاوێکی سه‌ر و دڵخۆش دێته کوشتن. کابرای سه‌ر و دڵخۆش خه‌ریکی ڕدێن‌تاشینه.
خۆی سازده‌کات و ده‌یهەوێ له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانه‌که‌ی بڕۆن بۆ ده‌ریا و له‌وێ سواری
پاپۆڕ بن.
له‌گوندی
خوارێش، دایکی منداڵه‌که، به ویره ویرەوه خه‌ریکی نانبڕین و دابه‌شکردنی نان و
قاوه‌ی به‌یانییه. نانه‌که به‌ش به‌ش ده‌کات و له سه‌ر ده‌ورییەکی لاژەوه‌ردی،
له سه‌ر مێزه‌که دایده‌نێ. هێشتا منداڵان له سه‌ر عه‌رزه‌که دانیشتوون و دوگمه‌ی
کەواکانیان داده‌خه‌ن. سێبه‌ری هیچ خه‌ته‌رێک به سه‌ر چێشتخانه‌که‌وه نییه.
ئه‌و
پیاوه که نه‌خواسته منداڵه‌که ده‌کوژێ، له بێنزینخانە سووره‌که، له گوندی
سه‌رێ خه‌ریکه بێنزین له باکی ماشێنه شینه چکۆله‌که‌ی ده‌کا. کابرا سه‌ر و
دڵخۆشه و له ئاوێنه‌ی ماشێنه‌کەیدا ده‌ڕوانێته خۆی. له په‌نایه‌وه کچۆڵه‌یکی
نه‌وجوان پێده‌که‌نێ و خۆی ده‌نوێنێ. له کاتێکدا که کچۆڵه‌که پێده‌که‌نێ، پیاوه‌که
به ماشێنه جوانه‌که‌یه‌وه ده‌نازێ. کابرای بێنزینفرۆش سه‌رقاڵی سه‌رپێچ بادانی
باکی ماشێنه‌که‌یه. پیاوه‌که ده‌ڵێ «ڕۆژێکی خۆشه، بەو هیوایەی خۆشتان بۆ بگوزه‌رێت»
پیاوه‌که‌ش که نه‌خواسته گه‌ره‌که منداڵه‌که بکوژێ، کیفه‌که‌ی له گیرفانی ده‌ردێنێ
و ده‌ڵێ «ده‌یانه‌وێ لێخوڕن به‌ره‌و ده‌ریا و، له که‌نار ده‌ریادا پاپۆڕێک قه‌رزکه‌ن
و تا چاو هه‌ته‌ر بکا سه‌وڵ لێده‌ن و بگه‌ڕێن.» له شووشه‌ی ماشێنه‌که‌وه کچه‌که
چاوی لێیه که پیاوه‌که چ ده‌کا. به‌ڵام چاوه‌کانی له سه‌ریه‌ک داده‌نێت و له
دنیای خولیای خۆیدا، له پاپۆڕێکدا له ته‌نیشت پیاوه‌که‌وه دانیشتووه. به
جووته پاپۆڕ له سه‌ر ئاو سه‌وڵ ده‌دن. له چاوی ئه‌ودا پیاوه‌که به‌دفه‌ڕ نییه.
به‌ڵکو ڕووخۆش و له‌بزخۆشه. کابرا پێش ئه‌وه‌ی سواری ماشێنه‌که بن، بۆ
چاوتروکانێک له‌هه‌مبه‌ر کلیساکه ده‌وێستێ. ماشێنه‌که‌ی له‌به‌ر خۆره‌که ده‌دره‌وشێته‌وه
و بریقه ده‌داته‌وه. به‌ڵام بۆنی بێنزین و نەمامی داری یاس ئه‌و ناوه‌یان پڕ بۆن
کردووه. هیچ مەترسییەک به سه‌ر ماشێنه‌که‌وه نییه. کۆسپ و چاڵوچۆڵیش له
رێگادا نییه. هیچ شوێنیک سووری خوێن نییه.
له
هه‌مان کاتدا که پیاوه‌که له گوندی سه‌رێ ده‌رگای ماشێنه‌که ده‌کاته‌وه و
سوار ده‌بێ، له گوندی خوارێ دایکی منداڵه‌که له ئاشپه‌زخانه بۆ قه‌ند ده‌گه‌ڕێ.
به‌ڵام له بیری چووه که قەندیان نه‌ماوه. منداڵه‌که‌ش خه‌ریکه دوگمه‌ی کراسه‌که‌ی
داده‌خات و قه‌یتانی پێڵاوه‌کانی ده‌به‌ستێ. له سه‌ر چۆک له سه‌ر کاناپه‌که
داهاتۆ‌ته‌وه و له په‌نجێره‌که‌وه ده‌ڕوانێته زه‌ریای نزیک ماڵان. زه‌ریا له
نێو په‌ڵکه‌داره‌کانه‌وه پێچاوپێچ به‌ره‌و خوار ده‌خوشێ. ئاوه‌که له ژێر ڕه‌شه
به‌ڕوو‌دا کاناڵێکی دڕیوه و خۆی به سه‌ر چیمه‌ن و گژ و گیادا کێشاوه. پیاوه‌که‌ش
له ڕیشتاشین بۆ‌ته‌وه. خه‌ریکه که‌ره‌سه‌ی ڕیشتاشینه‌که‌ی کۆ ده‌کاته‌وه.
فینجانی قاوه و شیر له سه‌ر مێزه‌که دانراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی قه‌ندن. مێشیش
به ویزه‌ویز له مدبه‌خه‌که‌دا ده‌سووڕینه‌وه، به‌ڵام قه‌ند نییه. دایکی
منداڵه‌که به کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێ: «ئاده‌ی ڕۆڵه ڕاکه بۆ ماڵی لارسۆن مشتێک قه‌ند
به قه‌رز وه‌رگره.» له کاتێکدا که منداڵه‌که ده‌رگاکه ده‌کاته‌وه، پیاوه‌که
بانگ ده‌کا «ڕاکه زوو پاپۆڕکه له لێواری زه‌ریاچه‌که وێستاوه، گه‌ره‌کمانه به‌ره‌و
دووره دوورگه‌یەک سه‌وڵ لێده‌ن که تا ئێستا نه‌مان دیوه. . .
منداڵه‌که
به نێو باخچه‌که‌دا، به هه‌ڵه‌داوان ڕاده‌کا. له خولیای زه‌ریا و پاپۆڕ دایه.
بیر له ماسییه‌کانی نێو ئاو ده‌کاته‌وه که چۆن دێن و ده‌چن. له‌و ده‌مه‌دا
هیچ که‌س سرته‌ی لێوه نایه. منداڵه‌که له‌و بیر و خه‌یاڵه‌دایه و بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی
که ته‌نیا چه‌ن چرکه‌ساتێک مه‌ودای ژیانی ماوه. پاپۆڕه‌که له لێواری دەریا
جووڵه ناکا. ئه‌و ڕۆژه و گه‌لێک ڕۆژانی دیکه‌ش له‌وێ ده‌بەسترێته‌وه.
ماڵی
لارسۆن له‌و به‌ر جاده‌که‌یه. زۆر دوور نییه. منداڵه‌که له‌م به‌ر بۆ ئه‌و به‌ر
ده‌په‌ڕێته‌وه. هه‌ر بۆیەش بیری لێ ناکاته‌وه. به هه‌ڵه‌داوان قه‌ڵه‌مباز ده‌دا
و ده‌په‌ڕێته‌وه. هیچ هۆشی له‌وه نییه که ئه‌و ماشێنه چکۆله شینه له گوندی
سه‌رێوه تیژ داژوێ.
گوند
له چه‌ن خانووی به کۆته داری سوور ساز کراو. خه‌ڵکی ئاوایی تازه له خه‌و هه‌ستاون.
هه‌ر که‌س له ماڵ و له مه‌دبه‌خی خۆیدا، خه‌ریکی نانی به‌یانی و قاوه خواردنه‌وه‌یه.
چه‌ند که‌س له په‌نجێره‌وه چاویان لێیه که چۆن ماشێنه‌که ده‌سووڕێ. ئه‌وبه‌ری
حه‌ساری به پرژین گیراو که هه‌وری ڕه‌ش کپی کردووه، له به‌ر گه‌رده‌لولی پشته‌وه‌ی
ماشێنه‌که چاو چاو نابینێ. کابرا باوه‌کو زۆر به په‌له داژوێ، به‌ڵام سه‌رنجی
ده‌ڕوا بۆ دارسێوه‌کانی ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ری جاده‌که. دارتێلی تازه بە قیربۆیاخ
کراو بە فڕکه‌فڕک له به‌رچاوی تێده‌په‌ڕن. وه‌کو بۆره سێبه‌ر بە به‌ر چاویدا ده‌گوزه‌رێن.
بایه‌کی
هاوینی له شووشه‌ی هه‌ڵدراوه‌وه سه‌ر و چاو باوه‌شێن ده‌کا. کابرا له دۆخێکی
باش‌دا، دڵنیا له جاده‌یکی به‌ریندا به مه‌یلی خۆی داژوێ. که‌یفخۆش و به‌هێز، به ئانیشکی
ڕاستی له قه‌برغه‌ی ده‌سگیرانه‌که‌ی ده‌کوتێ و بزه‌ی دێتێ. له‌چاو ژنه‌که‌دا
پیاوێکی به‌دفه‌ڕ نییه. به‌ڵام زۆر به په‌له‌یه که زووتر بگه‌نه ده‌ریا.
کابرا نه‌یگه‌ره‌که که زه‌رده‌واڵه‌یکیش بکوژێ. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش به‌و زووانه
منداڵه‌که ده‌کوژێ. له‌و ده‌مه‌دا که به تاڵووکه داژوێ به‌ره‌و گوندی سێیه‌م،
کچه‌که چاوه‌کانی وێک ده‌نێ. بڕیاری وایه تا نه‌گه‌نه ده‌ریا هه‌ڵیان نه‌هێنێ.
له خولیای خۆی دایه و هاوتای جۆلانه‌ی نه‌رمی ماشێنه‌که له‌شی ده‌بزوێنێ.
پێکهاته‌ی
ژیان زۆر بێ به‌زه‌یه. کابراکه چرکه‌ساتێک له‌وه پێش، سه‌رخۆش و به‌که‌یف بوو.
که‌چی ئێستا منداڵێک ده‌کوژێ! به‌ڵام دوای ئه‌م کاره‌ساته چۆن ده‌توانێ هه‌ست به
خۆشبه‌ختی بکا؟ یان ده‌سگیرانه‌که‌ی که له ترسان هاوار ده‌کا و ده‌قیژێنێ. چاوه‌کانی
له سه‌ریه‌ک داده‌نێ و له خولیای گه‌یشتن به ده‌ریادا دەحەپەسێ. له‌و لاشه‌وه
دوا چرکه هه‌ناسه‌ی منداڵه‌که بێ. یان ئه‌ی دایک و بابی منداڵه‌که، له ماڵی
خۆیان دانیشتون و چاوه‌ڕوانن که منداڵه‌که بگه‌ڕێته‌وه و قه‌ندیان بۆ بێنێ.
دانیشتوون باسی ددانه سپییه‌کانی منداڵه‌که‌یان ده‌که‌ن. باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که
پاپۆڕ سه‌وڵ دان زۆر خۆشه. یان چۆن منداڵه‌که ده‌توانێ چه‌په‌ری حه‌وشه‌که
بکاته‌وه و دایخاته‌وه. تۆ بڵێی بتوانێ به ڕاکردن له جاده‌که بپه‌ڕێته‌وه.
بچێ بۆ ماڵی لارسۆن تا چه‌ن کوڵۆ قه‌ندی بۆ له کاغه‌زێکدا بپێچنه‌وه و بیده‌نه ده‌ستی
و بەڕێی که‌نه‌وه.
له‌و
چه‌ن چرکه هه‌ناسه‌یه‌دا به هیچ و خۆرای ژیانی منداڵه‌که کۆتای پێ دێ. ئه‌وان
له خولیای ئه‌وه‌دا بوون که بچن له زه‌ریاچه ماسی بگرن. به‌ڵام ئێستا دار په‌ڵکێ
ڕه‌ش داهاتو و زه‌ریاچه‌ی مات و بێده‌نگ. تازه چ ده‌کرێ.
دوای ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه، ماشێنه شین
لابه‌لا له‌و به‌ری جاده‌که که‌وتووه. ژنێک هاوار ده‌کا و ده‌قیژێنی. ده‌ست به‌ده‌مییه‌وه
ده‌گرێ و له نێو دەروونی خۆیدا ده‌کوڵێ. خوێن له ده‌سته‌کانی ده‌چۆڕێ. کابرا ده‌رگای
ماشێنه‌که ده‌کاته‌وه. هه‌وڵی ته‌نیا ئه‌وه‌یه که خۆی به سه‌رپێوه ڕاگرێ. له
کاتێکدا که درزێکی قوڵ که‌وتووه‌ته ڕۆحی و ده‌روونی ده‌خواته‌وه. لەو لاشه‌وه
ته‌رمی بێ گیانی منداڵه‌که به‌بێ بزوه له عه‌رز دراوه و ده‌م و چاوی له سه‌ر
خیزه‌ڵانی جاده‌که خوێنی لێ ده‌چوڕێ. له ته‌نیشت ته‌رمی منداڵه‌که چه‌ند کڵۆ قه‌ندی
بێ بایه‌خ له خوێندا نوقم بوون.
زۆری پێناچی دوو مرۆڤی ڕه‌نگ هه‌ڵبزرکاو ده‌گه‌نێ.
له به‌ر ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه فریا نه‌که‌وتوون نان و قاوه‌ی به‌یانی بخۆن.
هه‌ر ئه‌وه‌یان له ده‌ست هاتووه که به تاڵۆکه ڕاکه‌ن و خۆ بگه‌یننه ئه‌و به‌ری
جاده‌که و کاره‌ساتێک به چاوی خۆیان ببینن که هه‌رگیز له بیریان نه‌چێتەوه.
چونکه ئه‌و وته‌ی پێشینیانه ڕاست نییه که ده‌ڵێن « زه‌مان هه‌موو برینێک ساڕ‌ێژ
ده‌کا.» زه‌مان برینی منداڵێکی کوژراو ده‌رمان ناکا. دڵی زامداری دایک و بابیشی
زۆر خراپ به ناسۆر ده‌خا. ده‌ردی دایکی ڕۆڵه‌کوژراو له‌وه گرانتره که مه‌رگی
جگه‌رگوشه‌که‌ی له‌بیر ناچێته‌وه. دایک ویژدانی ئازاری ده‌دا. ئه‌ویش دایکێک که
له بیری چوبێ قه‌ند بکڕێ. بۆ چه‌ند کڵۆ قه‌ند منداڵه‌که‌ی ناردووه بۆ ئه‌و به‌ری
جاده‌که که له دێی خواروو قه‌ند قه‌رز بکا.
کابراش
هه‌رگیز له ژیانیدا ناحه‌سێته‌وه. له به‌ر ناره‌حه‌تیی ویژدانك ئیدی ئه‌و که‌یف
و ده‌ماخه‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. چونکه که‌سێک منداڵێک به‌بێ تاوان بکوژێ، ئیدی
ناتوانێ بچێت بۆ لێواری ده‌ریا و پاپۆڕ سواری بکا و سه‌رخۆش و دڵخۆش ڕابوێرێ. به‌ڵکو
ناچار ده‌بێ ده‌ست له پێ درێژتر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و له گۆشه‌یه‌که‌وه کزکز
دانیشێ و سه‌ر به‌ر داته‌وه. بڕوانێته ده‌سگیرانه‌که‌ی که له زمان که‌وتووه و
فرمێسک ده‌ڕێژێ.
به‌یانیه‌کی
خۆش و ڕۆژێکی شوومه. خه‌به‌ر به هه‌موو گونده‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه. خه‌ڵکی
مات و خه‌فه‌تبار دێن بۆ پرسه و سه‌رخۆشی. چاوت به مرۆڤی سه‌ر و دڵخۆش ناکه‌وێ.
به‌بێ ده‌نگی دێن و پرسه ده‌که‌ن و بێده‌نگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هه‌موو سێبه‌رێک
تاریکه. چونکه منداڵه‌که‌ی کوشتووه، هه‌ست ده‌کا که ئه‌و بێده‌نگی و ماته‌مینه
دوژمنی سه‌ره‌کیی ئه‌وه و تا ساڵیانی ساڵ ناتوانێ به سه‌ر ناڕه‌حه‌تیی ویژدان و
ده‌ردی خۆیدا زاڵ بێ. هێزی ئه‌وه‌شی لێ بڕاوه که هاوار بکا و پاکانه بۆ خۆی
بکا، که خه‌تای ئه‌و نه‌بووه. ته‌نیا ڕووداوێکی نه‌هاتی بووه و به‌س. ڕه‌نگه
ته‌نیا له خه‌وی ئاڵۆزی شه‌وانه‌دا، خه‌ون به وه‌وه ببینێ که خۆزیا و بریا
بیتوانیایه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و کاته‌ی پێش ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که. به ڕوونی ژیان
زۆر بێ به‌زه‌ییه. به‌تایبه‌ت بۆ که‌سێک که منداڵێک بکوژێ زیاتر بێ‌به‌زه‌ییه.
تازه هیچیش ناکرێ. زۆر دره‌نگه که بتوانێ تێی هه‌ڵێنێته‌وه . . .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر