دوهمین سمیناری تاوتوێکردنی ڕێنووسی کوردی به میوانداریی زانکۆی کوردستان لە سنە و بهشی زمان و ئهدهبیاتی کوردی به ئامادهبوونی مامۆستایانی زانکۆ و نووسهران و پسپۆڕانی زمان و ئهدهبیاتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەڕیوە چوو.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان و بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە، لە ڕۆژانی رابردوودا ئەو سمینارە بە بەشداریی کۆمەلێک لە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری زمان و ئەدەب و بەتایبەت مامۆستایانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پاریزکانی سنە، ورمێ، کرماشان و ئیلام لە زانکۆی سنە بەڕێوە چووە.











