۱۳۹۶/۱۰/۴

ده‌فە


فارسی: ڕه‌زا به‌راهه‌نی
کوردی: ساماڵ ئەحمەدی
                                                                                 بۆ ئایدین ئاغداشلوو

ده‌فه‌ لێده‌! لێده‌! که‌ ده‌فین له ‌به‌رمانگ به‌م نیوه‌شه‌وه‌، شه‌وی ده‌فه‌مانگان،
هاواری سه‌رکه‌وتووانه‌ی گیانی هەلەک و هوو هووە،‌ لە هەورەگرمەیەکدا، که‌ دێ.
ئه‌رێ، بده‌فه‌!  دره‌وشانه‌وه‌ی هاوار له‌ ڕووداوەیلی شیریندا،
ده‌فینێکه‌ دەخوازێ فەرهاد
ده‌ف بده‌فە! که‌ هەورەگرمەی دادێ له‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌و دایره‌وه دەلرفێ،
 لرفاوە‌ و، هه‌ر لرفاوتر‌ بێ!
ده‌ف‌ له‌ ده‌فی تێکەوەتەنراو و، مژ له‌ مژی ڕه‌ویودا، تۆخودا بده‌فه‌!
به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی ئاسمان، به‌ ده‌فه‌ی ڕۆحی من بده‌فه‌!

ژیان و ئه‌زموونی ته‌رجه‌مه‌ی مامۆستا عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده‌



له‌ وتوێژێكی ''كه‌ماڵ مه‌ریوانی''دا

هاوكاری شاعیر و ڕوژنامه‌وانمان، كه‌ماڵ مه‌ریوانی، له‌ زنجیره‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕی ناوداری كورد، وه‌كو مامۆستایان، عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌نزاده‌، شوكور موسته‌فا و حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم، ژیان و ئه‌زموونی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی خستووه‌ته‌ به‌ر سه‌‌رنج.
ئه‌م وتووێژه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده،‌ وه‌رگێڕی چه‌ندین شاكاری ئه‌ده‌بی و کلتووری و سیاسیی‌ وه‌کو (حه‌مه‌دۆك، یاشار كه‌ماڵ)، (دان چه‌رموو, جه‌ك له‌نده‌ن)، (كوردستان و كورد، دوكتۆر قاسملوو)، (مه‌ته‌ڵۆکه‌ی هوه‌یدا، عه‌باس میلانی) و... كراوه‌.
پێویسته‌ بگوترێ ئه‌م وتووێژه‌‌ به‌ شێوه‌ی زاره‌کی له‌ سه‌ر كاسێت تۆمار كراوه‌ و، دواتر نووسراوه‌ته‌وه‌. که‌ماڵ مه‌ریوانی له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌قی وتووێژه‌كه‌دا،  ئاگایانه‌ كه‌شوهه‌وای زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ی پاراستووه‌،  هه‌ر بۆیه‌ بن زاراوه‌ی ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌قی قسه‌كانی مامۆستا حه‌سه‌نزاده‌وه‌ دیاره‌. هه‌روه‌ها ئه‌م وتووێژه‌ له‌و ساڵانه‌دا کراوه‌ که‌ مامۆستا حه‌سه‌ن‌زاده‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات بووه‌.

پلانی زمان (language planning)


سەعد قازی

بەر لەوەی بچینە نێو دەقی بابەتەکەوە پێویستە پێداچوونەوەیەکی کورت لە سەر بابەتی زمان بکرێ و هێندێک تیۆر کە پێوەندییان بە چەمکی زمانەوە هەیە باس بکرێن، بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر ڕەوتی بابەتەکە. ئەوەی لەم وتارەدا دەگونجێ، پلانی زمان بە گشتییە و زمانی کوردی لەو پێوەندییەدا بە نموونە وەردەگرین، کە تا ئێستا چی بۆ کراوە و پێویستە چی بۆ بکرێت. هەروەها بەشێکی گرینگی ئەم بابەتە بە پشتبەستن بەو خوێندنەوانەی تا ئێستا کراون هەوڵ دەدا گرینگایەتیی پلانی زمان لە سەر زمانی کوردی باس بکا.

۱۳۹۶/۱۰/۳

منداڵێک دەکوژرێت


Stig Dagerma
لە سوێدییەوە: ره‌حمان سۆفی‌

ڕۆژێکی خۆش، هه‌وایکی سووک‌، خۆره‌تاو لاره‌مل تیشکی به‌ سه‌ر ده‌شتا‌ په‌خشانه‌. چونکه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه‌، بەم‌ زووانە ناقوسی کلیساکان زرینگه‌یان لێ هەڵدەستێ.
له ‌نێوان سێ‌ڕێیانی سێ گوندان، په‌نجێره‌ی خانووی گوند له‌ دووره‌وه‌ بریقه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌. خه‌ڵکی هه‌ر که‌س له ‌ماڵی خۆی، پیاوان له‌ رۆخ ئاوێنه‌ ڕدێنیان ده‌تاشن. ژنان سه‌رقاڵی نانکردن و چێشتلێنانن. منداڵانیش له‌ سه‌ر عه‌رزه‌که‌ هار و هاجی ده‌که‌ن. دوو تازه‌لاو له‌ نێوان دوو په‌ڵه‌ جاڕه‌جۆدا، بۆ هاتوچۆی نێوان گوندان ڕێچکه‌یەکیان دۆزیوه‌ته‌وه‌. دیاره‌ پێشتر هه‌رگیز له‌ سێ‌ڕێیانی سێ گونده‌ی جیراندا ئەم ڕێچکەیە نەدیترا‌بوو.

دیمانە لەگەڵ ئەمین رەحیمی نژاد (رێوار)


توێژەر و شارەزای زمان و خەڵکی گێڵانغەربی کرماشان
سازدانی: شەریف فەلاح
پ: ھەروەک دەزانین زمان وەک یەکێک لە سەرەکیترین توخم و پێکھاتەکانی نەتەوە، لە پڕۆسەی نەتەوەسازیدا دەوری بەرچاو دەگێڕێت و کرماشانیش وەک یەکێک لە پارێزگا کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان تێیدا چەندین زاراوە و بە زاراوەی جۆراوجۆر ھەیە و دەبینین چەندین ساڵە ئەو زاراوانە لەگەڵ دیالکتەکانی ھەورامی و کورمانجیی سەروو شانبەشانی کورمانجیی ناوەڕاست (سۆرانی) گەشەیان کردووە و بەرھەمیان پێ دەخولقێ، بەڕای جەنابت ئەم حەرەکەتە بۆ زمانی یەکگرتووی کوردی گرفتە یان دەرفەت؟
ئەمین رەحیمی نژاد: ئەگەر بمانەوێ تەنیا لە روانگەی زمانەوانییەوە لەم پرسە بڕوانین، ئەوەیە کە ئەگەر ھەر زاراوە و دیالکتێک بۆ خۆی گەشە بکات، شتێکی باشە و مافی سروشتیی ئاخێوەرەکانیە و دەبێ پشتگیریی بکرێت، بەڵام ئەگەر لە روانگەی کۆمەڵایەتییەوە لێی بڕوانین کە مەبەستمان روانگەی زمانناسیی کۆمەڵایەتییە،

لە ئاسمان نزمتر


رزگار ئەمین نژاد

کوتم دایە واز بێنێ، بۆ وا لەخۆت دەکەی؟
 کوتی: "بڕۆ… مەیتەکەی بێنەوە. هەرلێرە، لە حەوشەکەی خۆمان دەیشارینەوە. کەس نازانێ." کوتم: "چۆن کەس نازانێ، دار و دیوار بووە بە چاو. لێی گەڕێ دایە، خۆ ئەو قەت نەیزانی حەسانەوە چییە! دەبا هەر لەو شوێنەی بەخاکیان سپاردووە، ئارام بگرێ." دەستی گرتم و بەو چاوە کزانەی وەها لە چاوەکانم ڕاما کە لە تاوی دڵم وەک گەڵای دارەکانی حەوشەکەمان هەڵوەری. لەو ڕووخسارە تەماوییەدا هەر ئەو دوو چاوانە بریسکەیان دەهات. دوو چاوی چاوەڕێ، کە گشت داماوییەکانی ژیانی تێدا دەبیندرا. کوتی: "بڕۆ کوڕم... مەیتەکەم بۆ بێنەوە." هەستم دەکرد، بێجگە لە ڕۆیشتن هیچ چارەیەکی دیکەم نییە.

۱۳۹۶/۱۰/۲

دیمانە لەگەڵ کامران محەمەد رەحیمی، نووسەر و توێژەری ئیلامی



سازدانی عەلی حەیات نیا ـ کرماشان
         و: شەریف فەلاح

 عەلی حەیات نیا: وەک یەکەم پرسیار بفەرموون لەبەرچی کولتووری رەخنەگرانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێگای نەگرتووە و سەقامگیر نەبووە؟
کامران محەمەد رەحیمی: لە ناوچە کوردنشینەکان بۆشایی و کەلێنی کولتووری رەخنەگرانە، نەبوونی کەش و دۆخی لێکدانەوە و تاوتوێ گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و زۆربەی قەڵەم بەدەستان لە ھەمبەر بەرھەمە فەرھەنگییەکان چ باش، چ خراپ، بێدەنگی ھەڵدەبژێرن و ئەگەریش شتێکی ئەوتۆ لەم بارەوە بڵاو دەکرێتەوە، یان تژییە لە شکاندن یان وەسف و پێداھەڵگوتن و لەلایەکی دیکەشەوە ئەوەی کە دەنووسرێ دەبێ بێ ئەملا و ئەولا لە فیلتەری باند و تاقم و گرووپەوە بگوزەرێت. نەبوونی کولتووری رەخنەگرانە بۆتە ھۆی جۆرێک لە خۆ نوێنی و خۆبەزلزانی لە ناخماندا و لەڕاستیدا کۆمەڵگەی نووسەرانمان لەم بارەوە، کۆمەڵگەیەکی بێدەنگ و نائەکتیڤە و چیرۆکی ئێمە چەشنی نەخۆشێکە کە پێی وایە لەشساغە. مەیل و حەزی نووسین تەنانەت لەناو توێژی خوێنەوار و ئەکادیمیەکانیش زۆر لاوازە و لەلایەکی دیکەشەوە زۆربەی روانگە و بۆچونەکانمان یان گریمانەن یان بەبێ رێفرێنسن و ئاماژەدان بە سەرچاوە دەخرێنە روو. بەپێی نەریتێکی کولتووری بۆ سەلماندنی رایەک، ھەموو کات لە شێعرێک کە لەبەر دەست دایە وەک شاھید و بەڵگە دەھێنینەوە.

دڵقی زبڵ


پەری کەریمی نیا

 پۆتین بۆ هەواڵێکمان لێ ناپرسی؟ کە ئاوڕی دایەوە، لێنین بوو. لێنین خەریکی گوشینی قەیتانەکانی بوو کە بەو ئاوەی وا دایکی منداڵەکە لە شووشە و مەمکەکەی هەڵدابوو، ششتبووی. پۆتین خەریکی کورتکردنەوەی قژی قاچاخچییەکە بوو. قاچاخچییەکە خۆی بە "سین" بە ئەمان ناساندبوو. "سین" درێژەیەکی باریکەڵە بوو کە هاوڕێ قاچاخچییەکانی بە ژمارەی 9 بانگیان دەکرد.
-  سەری ئەوەندە زلە، بێچاوێنی بێ هەڵبەت، هەر لە کەللـە سەری 9 ئەچێ. ( شۆڤێری ڤانە بچووکە نەفەر هەڵگرەکە ئەمەی وتبوو(

دەوری زمانی زگماکی لەپاراستنی ناسنامەی تاکی و کۆمەڵایەتیدا

د. ڕەحیم سورخی
پێناسەی زمانی زگماکی
ھەرکام لە ئێمە خاوەنی یەک زمانی زگماکیین. زمانی زگماکی/ زمانی یەکەم یان زمانی دایک،"ئەو زمانەیە کە تاکێک لە سەرەتای منداڵییەوە لە ماڵ و لەنێو خێزاندا فێری بووە، ھەرچەند بەو شێوەیەی پێویستە ئێستا لەلایەن ئەو تاکەوە قسەی پێنەکرآ" و، یان یەکەم زمانە کە تاکێک فێریی بووە و ھێشتا لێی تێدەگات."  زمانی کەسێکە کە لەگەلڕ لەدایکبوونیدا فێری بووە، بە باشترین شێوە قسەی پێدەکات و زۆرجار بنەمایەکە بۆ ناسنامەی کۆمەڵایەتیی ئەو.  بە ھەر شێوەیەک بێت، زمان لە نێوان ئەو پێکھێنانەی تاکەکانیان پآ دەناسرێتەوە، پێکھێنێکە کە بە سادەترین شێوە، شیاوی تاوتوێکردنە. 

دووەمین سمیناری تاوتوێی ڕێنووسی کوردی لە زانکۆی سنە بەڕێوە چوو


دوه‌مین سمیناری تاوتوێکردنی ڕێنووسی کوردی به‌ میوانداریی زانکۆی کوردستان لە سنە و به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایانی زانکۆ و نووسه‌ران و پسپۆڕانی زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەڕیوە چوو.
 بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان و بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە، لە ڕۆژانی رابردوودا ئەو سمینارە بە بەشداریی کۆمەلێک لە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری زمان و ئەدەب و بەتایبەت مامۆستایانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پاریزکانی سنە، ورمێ، کرماشان و ئیلام لە زانکۆی سنە بەڕێوە چووە.

۱۳۹۶/۹/۲۸

دیمانه‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ فه‌رشید شه‌ریفی




سازدانی شه‌ریف فه‌لاح



1 ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری وه‌رگێڕان و به‌ تایبه‌ت وه‌رگێڕانی جۆراوجۆرت كردووه‌ چ پێناسه‌یه‌كت بۆ وه‌رگێڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌ و جیاوازیی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی تر چییه‌؟

وه‌رگێڕان خۆی له‌ ڕاستیدا دیاره‌ چه‌ندین جۆری هه‌یه‌، به‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ و له‌ هه‌موو لقه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ده‌ب و مێژوو و كۆمه‌ڵناسیی و ته‌نانه‌ت ده‌قه‌ تیجاریی و بازرگانییه‌كان. به‌ڵام هه‌ر هه‌مووشیان خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چوونكه‌ وه‌رگێڕان له‌گه‌ڵ زماندا سه‌روكاری هه‌یه‌ و یان با بڵێین له‌گه‌ڵ وشه‌دا سه‌روكاری هه‌یه‌، كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین هه‌موویان وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بین و به‌شێكن له‌ ئه‌ده‌بیات؛ به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه‌ كه‌ ده‌قی ئه‌ده‌بیی له‌وانی دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه ‌«فه‌زا» یان «كه‌شوهه‌وا» له‌ ده‌قی ئه‌ده‌بیدا جیاوازه‌. بۆ نموونه‌ وه‌رگێڕانی شێعر، چیرۆك یان ڕۆمانێك جگه‌ له‌ وه‌رگێڕانی وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ و واتا و ناوه‌ڕۆكی ده‌قه‌كان، پێویستی به‌ گواستنه‌وه‌ی فه‌زای چیرۆكه‌كه‌ هه‌یه‌. هه‌ست و ئیحساسێك له‌ هه‌ندێك ده‌قی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه‌، به‌ وشه‌ وه‌رناگێڕدرێته‌وه‌.

۱۳۹۶/۹/۲۷

ئەدەبی زارەکی و تایبەتمەندییەکانی/ لە دیمانەیەک لەگەڵ رەسووڵ سوڵتانی




ئامادەکردنی شەریف فەلاح
 شەریف فەلاح: ئەگەر بمانەوێ بە شێوەیەکی گشتی پێناسەیەکی ئەدەبی زارەکی بکەین، دەبێ لەسەر بنەمای چوار کۆڵەکەی گرنگی ١ ـ بەیت ٢ ـ لاوک ٣ ـ حەیران ٤ ـ پەندی پێشینیان لەنگەر بگرین، رای بەڕێزت لەم بارەوە چییە؟

رەسووڵ سوڵتانی: دیارە ئەوەی تۆ باسی دەکەی، واتە ئەدەبی زارەکی، لەراستیدا تاوتوێ کردنی ئەدەبی زارەکی بەبێ ھەرکام لەو ژانر و لایەنانە، پڕ لە کەموکووڕی و نوقسان دەبێ. راستە ئەوانە کۆڵەکە و باشتر بڵێین بناغەی ئەدەبی ئێمەن. لە ھەرکام لەو ژانرانەدا بە شێوەیەک روخسارەکانی ژیانی رابردووی کوردەوارییەکەی خۆمان بەدی دەکەین. پەندی پێشینیان پڕە لە روانینی فەلسەفیی کورد بۆ ژیان، حیکەتی ژیان. ئێمە لە ئاوێنەی پەندەکاندا بۆمان دەردەکەوێ کە کورد چۆن لە مەسەلە گرنگەکانی پێوەندیدار بە ژیانەوە، ورد بۆتەوە.